سبەى
لە پێشکەوتنێکی زانستی سەرسوڕهێنەردا، توێژەرانی ژاپۆن خێراترین خێرایی ئینتەرنێتیان لە جیهاندا راگەیاند، کە دەگاتە زیاتر لە 125 هەزار گیگابایت لە چرکەیەکدا. خێراییەکە نزیکەی 4 ملیۆن جار لە تێکڕای خێرایی ئینتەرنێت لە ئەمریکا خێراترە. ئەم خێراییە باوەڕپێنەکراوە لە مەودای نزیکەی 1800 کیلۆمەتردا بەدەست هاتووە، کە یەکسانە بە مەودای نێوان نیویۆرک و فلۆریدا.
نهێنییەکە؛ کێبڵی فایبەرئۆپتیکە
دەستکەوتەکە بەهۆی پەرەپێدانی جۆرێکی نوێی کێبڵی فایبەرئۆپتیکەوە بەدەست هاتووە، کە 19 تاڵی فایبەرئۆپتیک لەخۆدەگرێت لەناو کێبڵێکدا. ئەم تەکنەلۆجیایە لەدەستدانی داتا کەمدەکاتەوە و هێزی سیگناڵ بەرزدەکاتەوە و رێگەدەدات زانیاری بە خێرایییەکی بێ وێنە بگوازرێتەوە.
دوو هێندەکردنی ریکۆردی پێشوو
تۆمارە نوێیەکە، دوو هێندەی ریکۆردی پێشووترە کە نزیکەی 50 هەزار گیگابایت لە چرکەیەکدا بوو، ئەمەش وایکردووە ئەم پێشهاتە ببێتە خاڵی وەرچەرخانێکی گەورە لە مێژووی پەیوەندییەکان. سیستەمە نوێیەکە رێگە دەدات داتاکان لە رێگەی کێبڵەکەوە 21 جار لەسەریەک بگوازرێنەوە، بەبێ ئەوەی کوالیتییەکەی تێکبچێت، ئەمەش پێشتر لە مەودای دووردا ئەستەم بوو.
شۆڕشێک لە جیهانی پەیوەندییەکان و تەکنەلۆجیاکانی داهاتوودا
ئەم پێشکەوتنە دەرگای سەردەمێکی نوێی پەیوەندی دەکاتەوە، کە دەتوانرێت:
ژمارەیەکی زۆر فیلم لە چەند چرکەیەکدا داببەزێنرێت.
ئپشپێکردنی ڤیدیۆی K8 بەبێ پچڕان.
بەرزکردنەوەی توانای تەکنەلۆجیاکانی وەک شارە زیرەکەکان.
لەگەڵ ئەوەی پێشبینی دەکرێت بەکارهێنانی داتا جیهانییەکان لە ساڵانی داهاتوودا دوو هێندە زیاد بکات، ئەم دەستکەوتە وەک هەنگاوێکی سەرەکی بەرەو داهاتوویەکی خێراتر لە جاران سەیردەکرێت.