ماریا ماچادۆی ڤەنزوێلی بووە براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی

#نۆبڵی ئاشتی#ماریا ماچادۆ#ڤەنزوێلا
6 مانگ لەمەوپێش
|
لەمەوپێش 6 مانگ نوێ کراوەتەوە
جێگر تەیب
پوختە :
  • ماریا جۆرینا ماچهادۆی 58 ساڵان بووە براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ ساڵی 2025
Primary Asset

ماریا ماچادۆ

سبەی

ژنە سیاسەتڤانێکی ڤەنزوێلی بەناوی ماریا ماچادۆ بووە براوەی خەڵاتی نوبڵی ئاشتی بۆ ساڵی 2025. 

ماریا جۆرینا ماچادۆ تەمەنی 58 ساڵە و سەرکردەی ئۆپۆزسیۆنی ڤەنزوێلایە.

ماریا ماچادۆ سەرۆکی بزوتنەوەی دیموکراسی ڤەنزوێلایە و سەکردەی ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەکەیە.

بردنەوەی خەڵاتەکە لەلایەن ژنە سیاسەتڤانە ڤەنزوێلییەکە لە پای هەوڵەکانی بووە بۆ دەستەبەرکردنی مافە دیموکراسییەکانی هاوڵاتییانی ڤەنزوێلا.

ماچادۆ بە هۆی هەڵوێستەکانییەوە، لە ترسی دەستگیکردنی لە ساڵی پارەوە خۆی شاردۆتەوە، ناتوانێت بەشداریی مەراسیمی دابەشکردنی خەڵاتەکە بکات، ئەوەش بەپێی وتەی بەرپرسانی کۆمیتەی خەڵاتەکانی نۆبڵ.

بۆ ئەمساڵی بردنەوەی خەڵاتی نۆبڵ، 338 کەس و دامەزراوە پاڵیوراوبوون، لە ئەو ژمارەیە 224 کەسایەتی و 94 رێکخراوبوون.

هەریەک لە ئیلهام ئەحمەد و شێروان شێروانی وەک دوو کەسایەتی کاریگەری ساڵ پاڵێوراون بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی 2025

ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، وەک ڕێزلێنانێک بۆ هەوڵەکانی لە پشتگیریکردنی گفتوگۆی نێوان لایەنە سورییەکان، پەرەپێدانی پێکەوەژیان لەنێوان پێکهاتەکان و بەرگریکردن لە مافەکانی ژنان و کۆمەڵگە جیاوازەکان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا پاڵێوراوە بۆ وەرگرتنی ئەو خەڵاتە.

شێروان شێروانیش، کە ئێستا لە زینداندایە لە پای هەوڵەکانی بۆ بەرگری کردن لە ئازادی بیروڕا و رۆژنامەگەریی کاندید کراوە.

چەندین کەسی دیکە لە لیستی پاڵێوراواندان لە سەروی هەموویانەوە (ئیلۆن مەسک، دۆاڵد ترەمپ، عومران خان، پاپا فرانسیس) و چەندین کەسایەتی لە وڵاتانی دیکەی جیهانەوە.

ترەمپ شایستەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتییە

دوێنێ پێنجشەممە (9ـی تشرینی یەکەمی 2025) ئیسحاق هێرسبوگ، سەرۆکی ئیسرائیل، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوی کردەوە، بێگومان دۆناڵد ترەمپ شایستەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتییە.  بەرامبەر هەوڵەکانی بۆ گەیشتن بە رێککەوتن لەنێوان ئیسرائیل و حەماس بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی غەززە، رێککەوتنەکە دەرفەتی ئاشتەوایی و کردنەوەیەکی ئاسۆیەکی نوێ و هیوایە بۆ ناوچەکە.

هەڵوێستەکەی سەرۆکی ئیسرائیل دوای ئەوە هات، کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە بڵاوی کردەوە، گەیشتونەتە رێککەوتن بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی غەززە و ئازادکردنی بارمتەکان. لە چەند رۆژی داهاتوودا قۆناغی یەکەمی رێککەوتنەکە جێبەجێ دەکرێت.

بگەرێ لە سبەی
    2026 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی