گۆڕینی ناوی جەبەل عەرەب لە سوریا بۆ "باشان"؛ کاریگەری ئەم هەنگاوە چییە؟

#سوریا#جەبەل عەرەب#دروزەکان#باشان
14 ڕۆژ لەمەوپێش
بەهادین عەلی
پوختە :
  • لە بانگەوازێکی شێخ حیکمەت هیجری رێبەری رۆحی دروزەکان لە سوریا، کە ئاراستەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردووە، ناوچەی جەبەل عەرەبی بە چیای باشان ناوبردووە. لە بانگەوازەکەیدا هیجری ئاماژەی بەوەدا کە ناوچەی "چیای باشان"، کەوتۆتە ژێر گەمارۆی حکومەتی سوریا، کە کاریگەری لەسەر خۆراک، دەرمان، ئاو، سووتەمەنی و ئازادی هاتوچۆ دروستکردووە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە نزیکەی تەواوەتی دامەزراوە گشتییەکان، بەهۆی پچڕانی ئینتەرنێت و قەدەغەکردنی دەرکردنی بەڵگەنامە فەرمییەکان کارەکانیان راگیراوە.
  • لە بانگەوازێکی شێخ حیکمەت هیجری رێبەری رۆحی دروزەکان لە سوریا، کە ئاراستەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردووە، ناوچەی جەبەل عەرەبی بە چیای باشان ناوبردووە. لە بانگەوازەکەیدا هیجری ئاماژەی بەوەدا کە ناوچەی "چیای باشان"، کەوتۆتە ژێر گەمارۆی حکومەتی سوریا، کە کاریگەری لەسەر خۆراک، دەرمان، ئاو، سووتەمەنی و ئازادی هاتوچۆ دروستکردووە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە نزیکەی تەواوەتی دامەزراوە گشتییەکان، بەهۆی پچڕانی ئینتەرنێت و قەدەغەکردنی دەرکردنی بەڵگەنامە فەرمییەکان کارەکانیان راگیراوە.
Primary Asset

جەبەل عەرەب کە رێبەری دروزەکان ناوی گۆڕیوە بۆ "باشان"

سبەی

ناوی "باشان" بۆ یەکەمجار لە چوارچێوەی سوریای مۆدێرن لە کانوونی دووەمی 2024دا دەرکەوت، کاتێک ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنە سەربازییە بەرفراوانەکەی لە سوریا ناونا "تیری باشان".

لە بانگەوازێکی شێخ حیکمەت هیجری رێبەری رۆحی دروزەکان لە سوریا، کە ئاراستەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردووە، ناوچەی جەبەل عەرەبی بە چیای باشان ناوبردووە. لە بانگەوازەکەیدا هیجری ئاماژەی بەوەدا کە ناوچەی "چیای باشان"، کەوتۆتە ژێر گەمارۆی حکومەتی سوریا، کە کاریگەری لەسەر خۆراک، دەرمان، ئاو، سووتەمەنی و ئازادی هاتوچۆ دروستکردووە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە نزیکەی تەواوەتی دامەزراوە گشتییەکان، بەهۆی پچڕانی ئینتەرنێت و قەدەغەکردنی دەرکردنی بەڵگەنامە فەرمییەکان کارەکانیان راگیراوە.

روونیشیکردەوە، دانیشتوان لە ترسی بەردەوامدا دەژین، بەتایبەتی لەگەڵ بەردەوامی پێشێلکارییەکانی ئاگربەست و راگرتنی مووچە. هەروەها گرفت بۆ خوێندکارانی زانکۆکان بەهۆی دووبارەبوونەوەی هەڕەشە و هێرشەکان دروستبووە. ئاماژەی بە داگیرکردنی زیاتر لە 35 گوند لە باکور و رۆژئاوای "چیای باشان" و وێرانکردنی دامەزراوە گرنگەکان، لەوانە نەخۆشخانە، کارگە، وێستگەی سووتەمەنی و کۆگاکانی دانەوێڵە کردووە.

دووپاتیشی کردەوە،  داڕمانی کەرتی تەندروستی گەیشتووەتە لوتکە، دوای ئەوەی کارمەندانی پزیشکی کرانە ئامانج و دامەزراوە تەندروستییەکان وێران بوون، ئەمەش بووە هۆی گیانلەدەستدانی ژمارەیەک نەخۆش بەهۆی کەمی دەرمان و خزمەتگوزارییە پزیشکییە سەرەتاییەکان.

بەکارهێنانی "چیای باشان" واتایەکی رەمزی نوێ هەڵدەگرێت

شێخ هیجری بۆ یەکەمجار لە دوای رووداوەکانی سوەیدای تەمموزی 2025 زاراوەی "چیای باشان"ی لە بری "جەبەل عەرەب" بەکارهێناوە، ناوەکە واتایەکی قووڵی تەوراتی هەڵگرتووە، کە وشەیەکی کۆنی سامییە و بە واتای "زەوی بەپیت" یان "زەوی لەوەڕگە" دێت.

ناوەکە بۆ یەکەمجار لە چوارچێوەیەکی سەربازی ئیسرائیلدا دەرکەوت

ناوی "باشان" بۆ یەکەمجار لە چوارچێوەی سوریای مۆدێرن لە سەرەتای مانگی کانوونی دووەمی 2024دا دەرکەوت، کاتێک ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنە سەربازییە بەرفراوانەکەی لە سوریا ناونا "تیری باشان". لەو ئۆپەراسیۆنەدا ئیسرائیل زۆربەی توانا سەربازییەکانی رژێمی سوریای لەناوبرد و کۆنترۆڵی ناوچەی پارێزراوی سوریای کرد، کە درێژییەکەی زیاتر لە 75 کیلۆمەترە و پانییەکەی لە باشوورەوە لە 200 مەترەوە تا 10 کیلۆمەتر لە ناوەنددا.

دەستێوەردانی روونی ئیسرائیل دوای رووداوەکانی سوەیدا

دەستێوەردانی ئیسرائیل لە باشووری سوریا دوای رووداوەکانی مانگی تەمموزی 2025 زیاتر دەرکەوت، کاتێک هێزەکانی حکومەت و گروپە عەشائیرییەکان، هێرشیان کردە سەر ناوچەی سوەیدا و لە ئەنجامدا سەدان هاووڵاتی مەدەنی کوژران و برینداربوون. ئیسرائیل بە زنجیرەیەک هێرشی چڕوپڕی ئاسمانی وەڵامی دایەوە، کە شوێنە سەربازییەکانی سەرتاسەری سوریای کردە ئامانج. لەنێویاندا باڵەخانەی وەزارەتی بەرگری لە دڵی دیمەشق. بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، ئەو ئاگربەستەی لە باشووری سوریا بەدەستهاتووە، "ئەنجامی بەکارهێنانی هێزی سەربازی ئیسرائیلە"، جەختیشی لەوە کردەوە، کە هێزی ئاسمانی وڵاتەکەی "باندە بکوژەکان" و ئۆتۆمبێلە چەکدارەکانی سەر بە هێزەکانی سوریای کردۆتە ئامانج.

نەتەنیاهۆ لەو کاتەدا بەڵێنی دابوو "کە باشووری سوریا بە بێ سەرباز دەمێنێتەوە"، بەڕوونی پابەندبوونی ئیسرائیلی بە "پاراستنی کۆمەڵگەی دروزەکان" خستەڕوو.

بەکارهێنانی ئەم دەستەواژەیە بووە هۆی کاردانەوەیەکی بەرفراوان لە سۆشیال میدیادا، زۆرێک ناڕەزایی خۆیان دەربڕی بەرامبەر بەو شتەی کە بە دابڕانیان لە ناسنامەی ناوخۆیی ناوچەکە و مێژووی مۆدێرن دەزانی. هەندێک لە شرۆڤەکاران تا ئەو شوێنە رۆیشتن، کە راستەوخۆ شێخ هیجرییان بە لایەنگری یان "هاوکاری" لەگەڵ ئیسرائیل تۆمەتبار کرد.

بەڵام هەندێکی تر ئەم هەنگاوەیان بە هەڵگری واتای سیاسی زانی، بەتایبەتی لە ژێر رۆشنایی یەگرتنی روونی نێوان گوتاری تەوراتی ئیسرائیل و پێشهاتەکانی ئەم دواییەی سەر زەوی لە باشووری سوریادا.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی