تەنها کارتێکی زەرد لە 11 یاریدا؛ رەوشتی ڤینیسیۆس جۆنیۆر گۆڕانکاری بەسەرداهاتووە

#کارتی زەرد#ڤینیسیۆس جۆنیۆر
7 ڕۆژ لەمەوپێش
|
لەمەوپێش 7 ڕۆژ نوێ کراوەتەوە
بەهادین عەلی
پوختە :
  • رەوشتی ڤینیسیۆس جۆنیۆری هێرشبەری بەرازیلی لە یاریگادا گۆڕانکاری بەسەرداهاتووە، بەجۆرێک لە 11 یاری ئەم وەرزەدا تەنها کارتێکی زەردی وەرگرتووە، لە کاتێکدا وەرزەکانی رابردوودا ئامارەکانی لەو روەوە کارەساتبار بوون.
Primary Asset

ڤینیسیۆس جۆنیۆر

سبەی

رەوشتی ڤینیسیۆس جۆنیۆری هێرشبەری بەرازیلی لە یاریگادا گۆڕانکاری بەسەرداهاتووە، بەجۆرێک لە 11 یاری ئەم وەرزەدا تەنها کارتێکی زەردی وەرگرتووە، لە کاتێکدا وەرزەکانی رابردوودا ئامارەکانی لەو روەوە کارەساتبار بوون.

داتا و ژمارەکان بەڵگەیەکی گەورەن لەسەر شێوازی یاریکردنی ڤینیسیۆس جۆنیۆری ئەستێرەی یانەی ریاڵ مەدرید، بەو پێیەی لەم وەرزەدا و لە ژێر راهێنەرایەتی چابی ئەلۆنسۆی راهێنەر بەرکەوتنە توندەکانی کەمکردوەتەوە.

جۆنیۆر پاش بەشداریکردن لە 11 یاری ئەم وەرزەی یانەکەی، تەنها کارتێکی زەردی بە روودا بەرزکراوەتەوە، لە کاتێکدا لە وەرزی رابردوودا هەگبەکەی 16 کارتی زەرد و کارتێکی سوری تێدا بووە.

لە وەرزی 2023-2024 ڤینیسیۆس جۆنیۆر وەرزەکەی بە 11 کارتی زەرد کۆتایی پێهێنا، کە حەوتیان لە خولی یانەکانی ئیسپانیادا بوو.

لە لایەکی دیکەوە ئەستێرە بەرازیلیەکە لەم وەرزەدا بەشێک لە ئاستە بەرزەکەی بۆ گەڕاوەتەوە، کە وەرزی رابردوو لەدەستی دابوو، چونکە لە کۆی یارییەکانی ریاڵ مەدرید لەم وەرزەدا چیرۆکی 5 گۆڵ و 4 ئەسیستی نووسیوەتەوە.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی