دادگای دهۆک بڕیاری ئازادکردنی بەمەرجی بۆ ئومێد بەرۆشکی دەرکرد

#ئومێد بەرۆشکی#دەستگیرکردن#سزادان#دهۆک#بادینان
4 کاتژمێر لەمەوپێش
|
لەمەوپێش 4 کاتژمێر نوێ کراوەتەوە
سبەی
پوختە :
  • لە دانیشتنی ئەمڕۆی دادگای دهۆک، دادوەر فەرمانی ئازادکردنی بەمەرجی بۆ رۆژنامەنووس ئومێد بەرۆشکی دەرکرد.
Primary Asset

سبەی

لە دانیشتنی ئەمڕۆی دادگای دهۆک، دادوەر فەرمانی ئازادکردنی بەمەرجی بۆ رۆژنامەنووس ئومێد بەرۆشکی دەرکرد.

بەپێی ئەو زانیارییانەی پارێزەرانی دۆسیەکەی بڵاویان کردووەتەوە، دوای بڕیارەکەی دادگا، ئومێد بەرۆشکی لە دادگاوە براوەتەوە بۆ زیندانەکەی بۆ ئەوەی رێوشوێنە یاسایی و ئیدارییەکانی تەواو بکرێت و ئازاد بکرێت.

ئومێد پەروشکی، یەکێک بوو لە دەستگیرکراوانی بادینان لە ساڵی 2021، دوای 21 مانگ زیندانیکردن لە ساڵی 2022 ئازاد کرا، جارێکی دیکە لە (20ـی تەمموزی 2023)دەستگیرکرایەوە، دوای ئەوەی لەبارەی دۆسیەی سزادانی شێروان شێروانی هەڵوێستی نیشاندابوو. 

جارێکی دیکە و لە رۆژی (30ـی کانوونی دووەمی 2025) دوای نزیکەی ساڵێک لە دەستگیرکردنی، دادگای دهۆک سزای شەش مانگ زیندانی بەسەر رۆژنامەنووس ئومێد بەرۆشکی سەپاند، بە تۆمەتی ناوزڕاندنی چاکسازی زەرکای دهۆک.

لەوبارەیەوە رەمەزان ئەرتیسی پارێزەری ئومێد بەرۆشکی بە "سبەی" راگەیاند: سزاکەی ئومێد بەرۆشکی بەپێی ماددەی دووی یاسای خراپ بەکارهێنانی ئامیرەکانی پەیوەندییە، لەسەر ئەوەی بابەتێکی لە لاپەڕی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاوکردوەتەوە لەسەر رفاندنی مەلا نەزیر، دواتر زیندانی چاکسازی زەرکا سکاڵای لەسەر تۆمارکردووە و لەسەر ئەو بنەمایە دەستگیرکراوە و سزا دراوە.

پێشتر لە (22ـی شوباتی 2024) ئەیهان سەعید، چالاکوانی مافی مرۆڤ و کەسوکاری دەستگیرکراوان بادینان رایگەیاند: هێزە ئەمنییەکانی دهۆک لەسەر سکاڵایەک چوونەتە سەر ماڵی رۆژنامەوان ئومێد بەرۆشکی، دەستگیریان کردووە و گواستویانەتەوە بۆ بۆ بنکەی چاکسازی زرکا، ئەوەش لەسەر سکاڵایەکی چاکسازیی گەورانی دهۆک کە مانگێک پێشتر لەسەریان تۆمارکردبوو بە تۆمەتی ئەوەی ناوی زڕاندون.

رۆژنامەنووس ئومێد بەرۆشکی یەکێک بوو لە دەستگیرکراوانى بادینان، لە ساڵی2021، لەگەڵ زیاتر لە 90 چالاکوان و رۆژنامەنووسی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکران، دوای 21 مانگ لە زیندانیکردنی لە (22ـی شوباتی 2022) ئازادکرا، جارێكی دیکە لە (20ـی تەمموزی 2023) دەستگیرکرایەوە، بەهۆی قسەکردن لەسەر سزادانی شێروان شێروانی کە یەکێکە لە دەستگیرکراوانی بادینان و تائێستاش لە زینداندایە و ئازاد نەکراوە.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی