
ئومێد بەرۆشکی
سبه‌ی
ئومێد بەرۆشکی یەکێک لە زیندانییانی بادینان، جارێکی تر لەسەر سکاڵای بەڕێوەبەرێکی گشتی له دهۆک دادگایی دەکرێت.
ڕێڤینگ یاسین پارێزەری دۆسیەی ئومێد بەرۆشکی بۆ "سبەی" ئاشكرایكرد، "بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازیی گەورانی دهۆك سکاڵای لەسەر ئومێد بەرۆشکی تۆمارکردووە و به ناوزڕاندن تۆمه‌تباركراوه".
ڕوونیكرده‌وه، ئومێد بەرۆشکی له لایه‌ن ئارام محەمەد به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی چاكسازیی گه‌ورانی دهۆكه‌وه تۆمه‌تباركراوه به‌وه‌ی له ڕێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی پۆستێكه‌وه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك، "ناوی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی چاكسازیی گه‌ورانی دهۆك و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ی زڕاندووه".
ڕاشیگه‌یاند، "ڕۆژی 15ـی ئه‌یلولی ئه‌مساڵ بۆ دادگایی‌کردنی ئومێد به‌رۆشكی دیاریكراوه و بڕیاره دادگاییكردنه‌كه له دادگاتی کەتنی دهۆک به‌ڕێوه‌ببرێت".
ڕۆژی 23ـی کانونی دووەمی 2024، ئۆمێد بەرۆشکی لە ڕێگه‌ی هه‌ژماری خۆیه‌وه له فه‌یسبوك نوسیبووی، "مەلا نەزیز كه یه‌كێكه له زیندانیكراوانی بادینان لە لایەن هێزێکی ئەمنییەوە ڕفێندراوە و لە گرتووخانه‌ی چاکسازیی گەورانی دهۆک نه‌ماوه".
ڕێڤینگ یاسین پارێزه‌ری ئۆمێد بەرۆشکی له لێدوانه‌كه‌یدا بۆ "سبه‌ی" وتی، "بڕیاری دادگایی‌کردنی ئومێد له‌سه‌ر ئه‌و پۆسته‌یه و بەپێی مادەی 2ـی خراپبه‌كارهێنانی توڕەکانی پەیوەندیکردنه".
ئومێد بەرۆشکی یەکێکە لە زیندانیکراوانی بادینان و پێشتر بۆ ماوه‌ی 21 مانگ زیندانیكراوه و ساڵی 2022 ئازادكرا. دواتر چه‌ند جارێك به تۆمه‌تی جیاجیا ده‌ستگیركراوه‌ته‌وه و ئازادكراوه، دوایین جار كه ئازادكرا ڕۆژی 22ـی شوباتی 2024 بوو.
