چیرۆکی یاریکردنی نەیمار لە سانتۆس کۆتایی هاتووە؟

#تۆپی پێ#نەیمار#بەرازیل#سانتۆس
5 مانگ لەمەوپێش
بەهادین عەلی
پوختە :
  • نەیمار رووبەڕووی دۆخێکی ئاڵۆز بوەتەوە، بەو پێیەی یانەی سانتۆس دوودڵە و خواستی ئەوەی نییە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە
  • زۆرێک لەسەرچاوەکان کۆکن لەسەرئەوەی هێرشبەرە بەرازیلییەکە لەگەڵ مێسی و سوارێز یەکدەگرێتەوەوMSN لە یانەی ئینتەرمەیامی ئەمەریکی دووبارەدەکاتەوە
Primary Asset

سبەی

نەیمار رووبەڕووی دۆخێکی ئاڵۆز بوەتەوە، بەو پێیەی یانەی سانتۆس دوودڵە و خواستی ئەوەی نییە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە. هاوکات زۆرێک لەسەرچاوەکان کۆکن لەسەرئەوەی هێرشبەرە بەرازیلییەکە لەگەڵ مێسی و سوارێز یەکدەگرێتەوەوMSN لە یانەی ئینتەرمەیامی ئەمەریکی دووبارەدەکاتەوە.

رۆژنامەی گڵۆبۆ بڵاویکردوەتەوە، نەیمار دا سیلڤا لە لێواری بەجێهیشتنی سانتۆسدایە، بەوپێیەی یانە بەرازیلییەکە باوکی یاریزانەکەی ئاگادارکردوەتەوە، کە گرێبەستەکەی نوێ ناکەنەوە.

گڵۆبۆ بڵاویشیکردوەتەوە، باوکی نەیمار بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستی کوڕەکەی بۆ ماوەی شەش مانگ گفتوگۆی لەگەڵ سانتۆسدا کردووە. لە گفتوگۆکاندا یانەکە باوکی نەیماریان بێ هیوا کردووە و پێیان راگەیاندووە بە کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی ئێستایان کە تا کۆتایی 2025ـە، پەیوەندییەکانی لەگەڵ نەیمار وەکو یاریزان کۆتایی دێت.

لە کاتێکدا لە ناوەڕاستی 2025دا سانتۆس گرێبەستەکەی نەیماری بۆ شەش مانگ نوێکردەوە، بەڵام یانەکە ئێستا نیازی نییە هێرشبەرە بەرازیلیەکە تا مۆندیالی 2026 لە ریزەکانیدا بهێڵێتەوە.

هاوکات بەپێی زۆرێک لەسەرچاوەکان، قسەوباسەکان لەسەر یەکگرتنەوەی مێسی و سوارێز و نێیمار (MSN) دەگەڕێتەوە، کاتێک لە ساڵی 2015دا بەیەکەوە جوانترین سەردەمی زێڕینی تۆپی پێیان نمایشکرد و دواین نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپایان لەو ساڵەدا بەخشیە بارسێلۆنا.

ئەگەر گرێبەستەکە سەربگرێت، ئەوە دەبێتە رێزلێنانێکی راستەقینە بۆ تۆپی پێ و رەنگە دەرفەتێک بێت بۆ یەکگرتنەوەی ئەو سێ یاریزانەی (مێسی، سوارێز، نێیمار) کە سەردەمێکی زێڕینیان لە مێژووی تۆپی پێدا پێناسە کرد.

ئەم سێ یاریزانە هەموو ژمارە پێوانەیییان لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکەدا شکاند و هەموو نازناوێکی بەردەستیان بەدەستهێنا.  450 یارییان بەیەکەوە کردووە، 364 گۆڵیان تۆمارکردووە و چیرۆکی 173 ئەسیستیان نوسیووەتەوە، ریکۆردەکان کە دووبارەکردنەوەیان ئەستەمە.

 

بگەرێ لە سبەی
    2026 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی