مالیکی یان حەشد؛ کێ زۆرترین کورسی دراوسێکەی پایتەخت دەباتەوە؟

10 کاتژمێر لەمەوپێش
|
لەمەوپێش 10 کاتژمێر نوێ کراوەتەوە
سبەی
Primary Asset

سبەی

پارێزگای بابل، یەکێک لە ناوەندە مێژویی و شارستانێتییەکانی وڵاتی نێوان دوو روبار، زۆرترین کێبڕکێی هەڵبژاردن بە خۆیەوە دەبینێت، پارێزگایەکی پەراوێزخراوی ناوەڕاستی عێراق و دراوسێی پایتەخت بووەتە ناوەندی یەکلایی کردنەوەی کێبڕکێی نێوان ژمارەیەک لیستی بەهێزی شیعەکان و لەناویاندا هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆکایەتی نوری مالیکی و هاوپەیمانێتی نەبنی حەشدی شەعبی.

پێشبینى بەرکەوتەى هێزە سیاسییەکان لە پارێزگاى بابل

بەرکەوتەى بازنەى پارێزگاى بابل بۆ ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق 17 کورسی پەرلەمانییە، کە چواریان بۆ کۆتاى ژنان تەرخانکراوە بەم شێوەیەى لە خشتەکەدا روونکراوەتەوە:

چانسی لیست و هاوپەیمانێتییەکان بۆ بەدەستهێنانى کورسی ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق: 

هەڵبژاردنى خولى شەشەمى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق، کە بڕیارە لە تشرینى دووەمى ئەم ساڵدا ئەنجام بدرێت، تەواو هاوشێوەی هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکانى عێراقە، سیستمى هەڵبژاردن و بازنەکانى هەڵبژاردن و شێوازى گۆڕینی دەنگ بۆ کورسی تەواو هاوشێوەى یەکن.

لەبەرئەوەی کۆتا هەڵبژاردنە کە لە عێراقدا ئەنجامدرابێت، ئەوا دەتوانێت تاڕادەیەکى باش بەرچاوڕوونی بدات بۆ سەنگى لایەنە کێبڕکێکارەکانى هەڵبژاردن، بەتایبەت ئەگەر گریمانەى ئەوە بکەین، هەمان دۆخ بۆ لیست و لایەنە کێبڕکێکارەکانى هەڵبژاردن دووبارە ببێتەوە، ئەوا لە خولى شەشەمى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراقدا چانسى بەدەست هێنانى کورسی بەم شێوەیە دەبێت: 

لە هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکاندا کە لە ساڵى 2023دا ئەنجامدرا، لە بازنەى هەڵبژاردنى پارێزگاى بابل 17 لیست و هاوپەیمانێتى و کاندیدى تاکەکەسی بەشدارییان کرد، لەسەر بنەماى ئەو ئەنجامانەى کە بەدەستیان هێناوە لەسەر بە پێوەرى سانتلیگۆى 1.7 گۆڕینى دەنگ بۆ کورسی، بۆ خولى داهاتووى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق نۆ هێزى سیاسیی چانسى بەدەستهێنانى کورسییان دەبێت، کە بریتین لە (تحالف نبنى ، ائتلاف دولة قانون، تحالف قوى دولة وطنيية، اشراقة كانون، تجمع برلمان الشعب، ابشر ياعراق، تحالف قيم المدنى، مدار، تجمع الفاو زاخو ) بەم شێوەیەى لە خشتەى خوارەوەدا روونکراوەتەوە:

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی