
سبەی
بەرکەوتەى بازنەى پارێزگاى زیقار بۆ ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق 19 کورسی پەرلەمانییە، کە پێنجیان بۆ کۆتاى ژنان تەرخانکراوە بەم شێوەیەى لە خشتەکەدا روونکراوەتەوە:

چانسی لیست و هاوپەیمانێتییەکان بۆ بەدەستهێنانى کورسی ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق:
هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکانى عێراق تەواو هاوشێوەى هەڵبژاردنى خولى شەشەمى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراقە کە بڕیارە لە تشرینى دووەمى ئەم ساڵدا ئەنجام بدرێت، سیستمى هەڵبژاردن و بازنەکانى هەڵبژاردن و شێوازى دەنگ بۆ کورسی تەواو هاوشێوەى یەکن و هەروەها لەبەر ئەوەى کۆتا هەڵبژاردنە کە لە عێراقدا ئەنجامدرابێت، ئەوا دەتوانێت تاڕادەیەکى باش بەرچاوروونیمان بداتێ بۆ سەنگى لایەنە کێبڕکێکارەکانى هەڵبژاردن، بەتایبەت ئەگەر گریمانەى ئەوە بکەین، هەمان دۆخ بۆ لیست و لایەنە کێبڕکێکارەکانى هەڵبژاردن دووبارە ببێتەوە، ئەوا لە خولى شەشەمى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراقدا چانسى بەدەست هێنانى کورسی بەم شێوەیە دەبێت:

لە هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکاندا کە لە ساڵى 2023دا ئەنجامدرا، لە بازنەى هەڵبژاردنى پارێزگاى زیقاردا 14 لیست و هاوپەیمانێتى و کاندیدى تاکەکەسی بەشدارییان کرد، لەسەر بنەماى ئەو ئەنجامانەى کە بەدەستیان هێناوە لەسەر بە پێوەرى سانتلیگۆى 1.7 گۆڕینى دەنگ بۆ کورسی، بۆ خولى داهاتووى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق نۆ هێزى سیاسیی چانسى بەدەستهێنانى کورسییان دەبێت، کە بریتین لە (تحالف نبنى ، ائتلاف دولة قانون، تحالف قوى دولة وطنيية، الماكنة، تحالف المهمة، تحالف قيم المدنى، ابشر يا عراق، ائتلاف الاساس العراقى، اشراقة كانون) بەم شێوەیەى لە خشتەى خوارەوەدا روونکراوەتەوە:

