بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەژموونی ئێران؛ ئیمارات لە هەرێمی كوردستان سەرمایەگوزاری دەكات

#هەرێمی کوردستان#عێراق#ئیمارات#غاز#کۆرمۆر
2 کاتژمێر لەمەوپێش
|
لەمەوپێش 2 کاتژمێر نوێ کراوەتەوە
هێمن مەحمود
پوختە :
  • بەگوێرەی گۆڤاری ئۆیل پرایس، كۆمپانیا زەبەلاحەكانی نەوت و گازی رۆژئاوا لە رێگەی وەبەرهێنانی ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی، دوای چەندین ساڵ گەڕاونەتەوە عێراق و كوردستان، وەك هەنگاوێك بۆ سنوورداركردنی هەژمۆنی  ئێران و بەدەستهێنانەوەی پێگەی خۆیان لە بازاڕی وزەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
Primary Asset

کێڵگەی غازی کۆرمۆر

سبەی

بەگوێرەی گۆڤاری ئۆیل پرایس، كۆمپانیا زەبەلاحەكانی نەوت و گازی رۆژئاوا لە رێگەی وەبەرهێنانی ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی، دوای چەندین ساڵ گەڕاونەتەوە عێراق و كوردستان، وەك هەنگاوێك بۆ سنوورداركردنی هەژمۆنی  ئێران و بەدەستهێنانەوەی پێگەی خۆیان لە بازاڕی وزەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

گۆڤاری ئۆیل پرایس، لە راپۆرتێكدا تیشك دەخاتە سەر دوایین گۆڕانكارییەكانی چەند ساڵی رابردوو، سەبارەت بە گەڕانەوەی خێرای كۆمپانیاكانی وزەی رۆژئاوا بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان.

بە گوێرەی گۆڤارەكە، كۆمپانیا زەبەلاحەكانی نەوت و گازی رۆژئاوا، بە پاڵپشتی وەبەرهێنانی ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی، دەگەڕێنەوە عێراق بۆ سنوورداركردنی پیگەی ئێران لەو وڵاتە و هاوتەریب بۆ بەدەستهێنانەوەی كۆنترۆڵی ستراتیژی خۆیان.

لە راپۆرتەكەدا هاتووە: هەوڵەكانی وڵاتانی رۆژئاوا بۆ دووبارە دارشتنەوەی هەژموونەكەیان لە ناو دڵی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە رێگەی گەڕانەوەی كۆمپانیا زەبەلاحەكانی نەوت و گازی ئەمەریكا و ئەوروپا بۆ عێراق پەرە دەستێنێت.

هەر بەپێی راپۆرتەكە، پڕۆژەی پەرەپێدانی كێڵگەی غازی "كۆرمۆر" لە هەرێمی كوردستان بە هەنگاوێكی سەرەكی دادەنرێت بۆ گەڕاندنەوەی كاریگەریی جیۆپۆلەتیكی رۆژئاوا لە رۆژهەڵاتی ناوەراست.

بە گوێرەی ماڵپەرەكە، واشنتۆن زیادبوونی هاوكارییەكانی ئەبوزەبی بە هۆكارێكی گرنگ دەزانێت بۆ هاوسەنگكردنی كاریگەریی فراوانبوونی چین و روسیا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

هەوڵەكانی رۆژئاوا بۆ دامەزراندنەوەی كاریگەرییەكانی لە دڵی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە گەڕانەوەی كۆمپانیا گەورەكانی نەوت و گاز لە ئەمەریكا و ئەوروپاوە بۆ عێراق چڕتر بووەتەوە.

ئامانج لەم گەڕانەوەیە دوورخستنەوەی بەغدادە لە میحوەری ئێران و كەمكردنەوەی كاریگەری چین و روسیا لە كەرتی وزەی ناوچەكەدا. بە وتەی چاودێران، سەركەوتنی ئەم پلانە بەبێ پاڵپشتی بێدەنگی یاریزانانی ناوچەكە نەدەبوو و ئیمارات رۆڵێكی سەرەكی لەم بابەتەدا دەگێڕێت.

رۆڵی ئیمارات لە پرۆژەی كۆرمۆر

دوو كۆمپانیای ئیماراتی بە ناوەكانی دانا گاز و هیلال پترۆلیۆم رۆڵێكی سەرەكی لەم پرۆسەیەدا دەگێڕن، بە دەستپێكردنی فرۆشتنی غاز لە پڕۆژەی پەرەپێدانی كێڵگەی گازی كۆرمۆر.

پڕۆژەكە لەلایەن كۆمەڵەی پیرڵ پترۆلیۆمەوە بەڕێوەدەبرێت، كە ئێستا نزیكەی 80% ی كارەبای هەرێمی كوردستان دابین دەكات و بڕی 1.1  ملیار دۆلاری سەرمایەگوزاری گەشەپێدان لە سێ سەرچاوەوە هاتووە:

1. بانكی شاریقەی ئیمارات

2. بۆندەكەی پیرڵ پترۆلیۆم بە بڕی 350 ملیۆن دۆلار

3. قەرزێكی 250 ملیۆن دۆلاری لە كۆمپانیای دارایی گەشەپێدانی ئەمەریكا (DFC)

هاوكات كۆمپانیای نەوتی نیشتیمانی ئەبوزەبی (ADNOC)یش كەوتووەتە دانوستان لەگەڵ بەغدا بۆ فراوانكردنی هاوكارییە نەوتییەكان، هاوكات كۆمپانیای كرێسێنت پترۆلیۆم سێ گرێبەستی 20 ساڵەی لە دیالە و بەسرە واژۆ كردووە.

بەستنەوەی بەغداد و هەولێر

زیادكردنی بەرهەمهێنانی غازی هەرێمی كوردستان بەشێكە لە ستراتیژی رۆژئاوایی بۆ لێكنزیكبوونەوەی زیاتری نێوان بەغداد و هەولێر، هەنگاوێك كە دەتوانێت پەیوەندییەكانی هەرێم لەگەڵ كۆمپانیا چینی و ئێرانییەكان كەم بكاتەوە، بۆ ئەمەریكا هەرێمی كوردستان تەنها سەرچاوەیەكی وزە نییە بەڵكو بنكەیەكی ستراتیژییە بۆ چاودێریكردنی ئێران.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی