داهێنانێکی نوێی چین؛ سەگی رۆبۆتی بەشداری لە ئاگرکوژاندنەوە و رزگارکردنی ژیان دەکات

#رۆبۆت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهادین عەلی
پوختە :
  • سەگیی رۆبۆتی لە دوورەوە کۆنتڕۆڵی جوڵەکانی دەکرێت، ئەمەش وای لێدەکات کە لەو شوێنانە نزیک ببێتەوە کە مرۆڤ دەستی پێناگات. هاوکات بە مەودایەکی دوور لە چرکەیەکدا 40 لیتر ئاو ئاراستەی ئاگرەکان دەکات.
Primary Asset

سبەى

لە داهێنانێکی نوێ بە ئاراستەی کەمکردنەوەی مەترسی گیانلەدەستدانی ئەندامانی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە، چین سەگی رۆبۆتی لە ئۆپەراسیۆنەکانی ئاگرکوژاندنەوە و رزگارکردن لە بارودۆخی مەترسیداردا دەخاتەڕوو. 

کۆمپانیای Unitree Robotics چینی پەردەی لەسەر سەگێکی رۆبۆتی لادا، کە تایبەتە بە ئاگرکوژاندنەوە. تاقیکردنەوەکان سەرکەوتنی رۆبۆتەکەیان دەرخستووە، بەتایبەتی لە بارودۆخە مەترسیدارەکاندا، چونکە سەگە رۆبۆتییەکان لەژێر بلێسەی ئاگر و شەپۆلی گەرمی و گازە کوشندەکان بە کارایی کاردەکەن. رۆبۆتە نوێیەکە ناوی  Fire Rescueە، وەشانێکی نوێکراوەی مۆدێلی بەناوبانگی Unitree B2 ە، کە پێشکەوتووترین پرۆگرامە لە بواری رۆبۆتیکی فریاگوزاریدا.

کۆمپانیای Unitree Robotics باسی لە تایبەتمەندییە ناوازەکانی سەگیی رۆبۆتی کردووە، کە جگە لە بەکارهێنانی ئامڕازەکانی ئاگرکوژاندنەوە، وەکو سۆندەی ئاو و فۆم، دەتوانێت کەرەستەی فریاگوزاری وەکو بتڵی ئۆکسجین بۆ پاڵپشتیکردنی ئاگرکوژێنەرەوەکان هەڵبگرێت. 

رۆبۆتی ئاگرکوژێنەوە

سەگیی رۆبۆتی لە دوورەوە کۆنتڕۆڵی جوڵەکانی دەکرێت، ئەمەش وای لێدەکات کە لەو شوێنانە نزیک ببێتەوە کە مرۆڤ دەستی پێناگات. هاوکات بە مەودایەکی دوور لە چرکەیەکدا 40 لیتر ئاو ئاراستەی ئاگرەکان دەکات.

لە ئێستاشدا کۆمپانیاکە سەرقەڵی ئەوەیە کە پەرەی زیاتر بە بەرهەمەکەی بدات، بەشێوەیەک بە زیرەکی دەستکرد کاربکات، بەجۆرێک بۆ کارپێکردنی و بەکارهێنانی ئامڕازەکانی ئاگرکوژاندنەوە و ئۆپەراسیۆنەکانی رزگارکردن لە بارودۆخە مەترسیدارەکاندا، پێویستی بە کۆنترۆڵ کردن نەبێت.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی