
سبەى
چینییەکان لە زیرەکی دەستکرددا هەنگاوی گەورە دەبڕن، بەجۆرێک کۆمپانیایەکی ئەو وڵاتە مۆدێلێکی AI دروستکردووە، کە بە پێوەر و هەڵسەنگاندنە جیهانییەکان، لە ChatGPT کە چاتبوتێکی بەناوبانگە باشترە. هاوکات بە خۆڕایی بۆ هەموان بەردەستە.
چینییەکان سەلماندویانە دەتوانن لە ئامڕازەکانی زیرەکی دەستکرددا باڵادەست بن و کێبڕکێیەکە لە وڵاتانی رۆژئاوا بە تایبەتی ئەمەریکا ببنەوە. کاتێک کۆمپانیای Moonshot AI مۆدێلی نوێی Kimi K2 Thinking راگەیاند، کە لە چەندین تاقیکردنەوەی جیهانیدا، دەرکەوتووە لە ChatGPT باشترە.
Kimi K2 Thinking لە ChatGPTی بردەوە
Kimi K2 لە هەڵسەنگاندنی Humanity’s Last Exam (HLE) دا 44.9% ى بەدەستهێناوە، لە کاتێکدا GPT-5 (High) لە 41.7% بۆ دیاریکراوە.
لە تاقیکردنەوەیەکی دیکەدا رێژەی 60.2% بۆ دیاریکراوە و لە GPT-5 باشترە کە رێژەکەی 54.9%.
بەخۆڕایی بۆ هەمووان بەردەستە
Kimi K2 Thinking لە رێگەی پێگەی فەرمی خۆی و ئەپەکەیەوە لە ئەپڵ و ئەندرۆید بەردەستە. کە ئێستا بەکارهێنەران دەتوانن بە بەخۆڕایی تاقیبکەنەوە.
لەبەرامبەردا OpenAI سنووردارکردنی توند لە وەشانی بێبەرامبەری Chat GPT دادەنێت و رێگەش نادات بەکارهێنەران بە خۆڕایی مۆدێلی GPT-5 (High) بەکاربهێنن.
بەڵام چین بەم کارەی نیشان دەدات، کە چیتر تەنها هەوڵی ئەوە نادات لە بواری زیرەکی دەستکرددا بتوانێت پێش رۆژئاوا بکەوێت، بەڵکو چاوی لەوەیە مۆدێلە جیهانییەکانی Ai تێبپەڕێنێت.
