چۆن بۆیەی قژ و پاککەرەوە دەگۆڕدرێن بۆ ماددەیەکى کوشندە؟

#ئامۆنیا
2 کاتژمێر لەمەوپێش
|
لەمەوپێش 2 کاتژمێر نوێ کراوەتەوە
بەهادین عەلی
پوختە :
  • ئامۆنیا گازێکی بێ رەنگە و بۆنێکی بەهێز و توندی هەیە. لە زۆر پیشەسازیدا بەکاردەهێنرێت، وەک پاککەرەوە، بۆیەی ڤژ و ساردکەرەوەکان بە گشتی. سەرەڕای بەکارهێنانی بەشێوەیەکی بەربڵاو، بەڵام مەترسی تەندروستی و ژینگەیی دروست دەکات
Primary Asset

سبەى

ئامۆنیا گازێکی بێ رەنگە و بۆنێکی بەهێز و توندی هەیە. لە زۆر پیشەسازیدا بەکاردەهێنرێت، وەک پاککەرەوە، بۆیەی قژ و ساردکەرەوەکان بە گشتی. سەرەڕای بەکارهێنانی بەشێوەیەکی بەربڵاو، بەڵام مەترسی تەندروستی و ژینگەیی دروست دەکات، لە کاتێکدا ئەگەر بەدروستی بەکارنەهێنرێت یان بە سەلامەتی هەڵنەگیرێت. 

مەترسییەکانی ئامۆنیا بۆ سەر تەندروستی مرۆڤ:

1.هەڵمژینی ئامۆنیا؛ دەبێتەهۆی کۆکەی توند و هەناسەتەنگی و خورانی لووت و قوڕگ. لەگەڵ ئەوەشدا دەبێتەهۆی تێکچوونی سییەکان یان ئاوسانی سییەکان (کۆبوونەوەی شلە لە سییەکان)، کە کوشندەیە.

2.بەرکەوتنی ئامۆنیا بە پێست یان چاو؛ دەبێتەهۆی سووتانی کیمیایی بە ئازار، خوران و سووربوونەوەی زۆر، یان لەدەستدانی بینین ئەگەر بە چڕییەکی زۆر بگاتە چاوەکان.

3. خواردنی ئامۆنیا بە هەڵە؛ دەبێتەهۆی گرفتی قووتدان و هەناسەدان و زیانگەیاندن بە دەم و قوڕگ و سورێنچک و گەدە. ئەگەر رێژەکەی زۆر بێت، دەبێتەهۆی ژەهراویبوونی توند یان مردن. 

کاریگەرییە درێژخایەنەکانی ئامۆنیا: 

هەوکردنی درێژخایەنی کۆئەندامی هەناسەدان.

تێکچوونی هەستی بۆنکردن.

سەرئێشەی بەردەوام و سەرگێژخواردن.

زیانەکانی ئامۆنیا لەسەر ژینگە:

پیسبوونی ئاو، زیانگەیاندن بە ماسی و ژیانی ئاوی.

پیسبوونی هەوا و بڵاوبوونەوەی بۆنێکی زیانبەخش.

ئامۆژگاری خۆپاراستن لە ئامۆنیا:

لەکاتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئامۆنیادا دەمامک و دەستکێش و چاویلکەی سەلامەتی بەکاربهێنە.

لە شوێنی هەواگۆڕکێی باشدا ئامۆنیا بەکاربهێنە.

دوور لە گەرما و بڵێسەی راستەوخۆی ئاگر هەڵیبگرە.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی