
سبەى
زیرەکی دەستکرد ناسنامەی هەڵبژاردەی براوەی مۆندیالی 2026 دیاریدەکات و هەڵبژاردەی ئیسپانیا بەئاستی ئێستایەوە بە بەهێزترینی جیهان ناودەبات.
زیرەکی دەستکرد هەڵسەنگاندنی بۆ ئاستی هەڵبژاردەکان کردووە، بەتایبەتی پێش دەستپێکردنی مۆندیالی ساڵی داهاتوو، کە بە هاوبەشی لە ئەمەریکا و کەنەدا و مەکسیک بەڕێوەدەچێت.
بەپێی زیرەکی دەستکرد هەڵبژاردەی ئیسپانیای پاڵەوانی ئەوروپا، باشترین هەڵبژاردەی جیهانە و رێژەی 16% بۆ دیاریکردووە، بۆئەوەی ببێت بە پاڵەوانی جیهان.
لە دوای ماتادۆرەوە، زیرەکی دەستکرد هەڵبژاردەی ئینگلتەرای بە دووەم بەهێزترین هەڵبژاردەی جیهان دیاریکردووە و رێژەی 12% بۆ داناوە بۆ بەدەستهێنانی نازناوی جامی جیهانی.
هەروەها بە رێژەیەکی کەمتر و بە 11% کیلیان ئێمباپێ و هاوڕێکانی لە هەڵبژاردەی فەرەنسا هەڵبژاردووە، وەکو سێیەم پاڵێوراو بۆ بردنەوەی نازناوەکە.
هاوکات زیرەکی دەستکرد هەڵبژاردەی بەرازیلی بە رێژەی 10% لە ریزبەندی چوارەمدا دیاریکردووە.
هەرچی هەڵبژاردەی ئەرجەنتینیە کە نازناوی مۆندیالی 2022ی قەتەری بەهۆی مێسی ئەفسانە بەدەستهێنابوو، لەلایەن زیرەکی دەستکردەوە هەمان رێژەی بەرازیل، واتە 10% بۆ دانراوە، تا بتوانێت پارێزگاری لە نازناوەکەی بکات.
سەبارەت بە هەڵبژاردەی پۆرتوگال، کە کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەفسانە سەرکردایەتی دەکات، زیرەکی دەستکرد لە ریزبەندی شەشەمدا بە رێژەی 8% دایناوە.
مۆندیالی داهاتوو لە نێوان 11/6 بۆ 19/7/2026 بە بەشداری 48 هەڵبژاردە لە 16 شاری جیاجیای ئەمەریکا و کەنەدا و مەکسیک بەڕێوەدەچێت.
