بۆ یەكەمجار؛ زیرەکیی دەستکرد پەرە بە بەرهەمێکی جوانکاری دەدات

#زیرەکیی دەستکرد#جوانکاری
2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهادین عەلی
پوختە :
  • زیرەکی دەستکرد تەنها وەکو ئامڕازێک لە چوارچێوەی چاتکردن نەماوەتەوە، بەڵکو لە روسیا بەشێوەیەکی جیاوازتر سوودی لێوەرگیراوە، بەشێوەیەک بۆیەکەمجار AI پەرەی بە بەرهەمێکی جوانکاری پێست داوە.
Primary Asset

سبەی

زیرەکیی دەستکرد تەنها وەکو ئامڕازێک لە چوارچێوەی چاتکردن نەماوەتەوە، بەڵکو لە روسیا بەشێوەیەکی جیاوازتر سوودی لێوەرگیراوە، بەشێوەیەک  بۆیەکەمجار AI  پەرەی بە بەرهەمێکی جوانکاری پێست داوە.

کۆمپانیای Profmedgroupی روسی بەرهەمێکی جوانکاری بە ناوی IQ-Complex Shineخستووەتە بازاڕەوە، کە لەلایەن زیرەکی دەستکردەوە پەرەی پێدراوە.

ئەم بەرهەمە جوانکارییەی کە AI رۆڵی سەرەکی لە دروستکردنیدا هەیە، تەواو جیاواز و کاریگەرترە لەسەر پێست، چونکە کارلەسەر خانەکان و سیستمی دەماری پێست دەکات و کێشەکانی پەیوەست بە تێکچوونەکانی پێست، بەبێ هیچ زیان و کاریگەرییەکی خراپ چارەسەردەکات.

بەرهەمەکە بۆچی جیاوازە؟

جیاوازی بەرهەمەکە بەراورد بە میکانیزمی کارکردنی زۆربەی بەرهەمەکانی دیکەی جوانکاری ئەوەیە، کە تەنها کار لەسەر خانەکان یان رووی پێست ناکات، بەڵکو کاریگەری لەسەر دەماری پێست دروستدەکات، کە تووشی گرفت دەبن، ئەوەش وادەکات ڤیتامینەکان کەمتر بگەنە سەر رووی پێست.

سوودەکانی 

سووربوونەوە و چرچبوونی پێست ناهێڵێت و پێویستی بە نەشتەرگەرییەکانی تایبەت بە لابردنی چرچبوونی پێست کەمدەکاتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا رەنگی پێست گەش دەکات و سودە زۆرەکانیشی دژ بە هەوکردن دوپاتکراوەتەوە. هاوکات کاریگەری ماددە هەستیارەکان ناهێڵێت، بەتایبەتی ئەوانەی لە بەرهەمی جوانکاریدا بەکاردەهێنرێن و بە پێستەوە دەمێننەوە.

زیرەکیی دەستکرد لە پەرەپێدانی بەرهەمەکەیدا، سوودی لە 15000 توێژینەوەی زانستی لەسەر بەرهەمەکانی جوانکاری وەرگرتووە و لە بەرهەمەکەشیدا 19 پێکهاتەی تێکەڵ کردووە.

تاقیکردنەوەی بەرهەمەکە

بەرهەمی IQ-Complex Shine کە دروستکراوی زیرەکیی دەستکردە، لە رێگەی زنجیرەیەک توێژینەوەی کلینیکی تاقیکراوەتەوە و دەرکەوتووە هیچ زیانێکی لاوەکی نییە و لەگەڵ ستانداردە نێودەوڵەتییەکان یەکدەگرێتەوە.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی