
سبەى
لەگەڵ دەستپێکردنی وەرزی سەرما و دابەزینی پلەکانی گەرما، بەکارهێنانی هیتەری کارەبایی زۆردەبێت، بەجۆرێک لە ئێستادا زۆربەی ماڵەکان ئەو ئامێرە بۆ گەرمکردنەوە بەکاردەهێنن. بەڵام هیتەری کارەبایی دەبێتە مەترسییەکی گەورە، ئەگەر بە وریاییەوە بەکارنەهێنرێت.
مەترسییەکانی هیتەری کارەبایی
یەکێک لە مەترسییە دیارەکان، کە پەیوەندی بە بەکارهێنانی هیتەری کارەباییەوە هەیە، ئاگرکەوتنەوەیە. کە زیاتر بەهۆی شۆرتی کارەباییەوە روودەدات.
ئامۆژگاری بۆ بەکارهێنانی هیتەری کارەبایی بە شێوەیەکی دروست:
-پێش داگیرساندنی هیتەری کارەبایی، دڵنیابەرەوە لەنەبوونی کێشە لە وایەر و سویچ پلاکدا. ئەگەر هەستت بە گەرمییەکی نائاسایی لە وایەر و سویچ پلاکەکەدا کرد، ئەوا هیتەرەکە بکوژێنەرەوە.
- بەکارنەهێنانی تەقسیمی کارەبا و باشترە هیتەری کارەبایی راستەوخۆ بدرێت لە سویچ پلاک.
- دانانی هیتەری کارەبایی لەسەر روویەکی تەخت، لە شوێنێکی سەلامەت، کە دوربێت لە کەوتن.
- دووربکەوەرەوە لە راکێشانی وایەری هیتەری کارەبایی بە ژێر فەرشدا. چونکە هەر گەرمبوون و کێشەیەک لە وایەرەکەدا، رەنگە ئاگرکەوتنەوەی لێبکەوێتەوە.
- هیتەری کارەبایی لە ئاو دوربخەرەوە، چونکە تەڕبوونی دەبێتەهۆی دروستبوونی مەترسی.
- بەبێ چاودێری، هیتەری کارەبایی بەکارمەهێنە، یان لە کاتێکدا خەوتبێتی، واتە پێش خەوتن بیکوژێنەرەوە.
- بەکارنەهێنانی هیتەری کارەبایی بۆ وشکردنەوەی جلوبەرگ.
- بۆ ئەو خێزانانەشی منداڵیان هەیە، باشترە هیتەری کارەبایی لە شوێنێک دابنرێت، کە منداڵ دەستی پێنەگات.
- دورخستنەوەی هیتەری کارەبایی لە قەنەفە و هەموو ئەو کەلوپەلانەی کە زوو گڕدەگرن.
