عێراق ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتی جامی عەرەبی کرد

#عێراق#پاڵەوانێتی عەرەب#ئوردن#جامی عەرەب
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سبەی
پوختە :
  • هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق، بە ئەنجامی گۆڵێکی بێبەرامبەر بە هەڵبژاردەی ئوردن دۆڕا و ماڵئاوایی لە جامی عەرەبی کرد.
Primary Asset

سبەی

هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق، بە ئەنجامی گۆڵێکی بێبەرامبەر بە هەڵبژاردەی ئوردن دۆڕا و ماڵئاوایی لە جامی عەرەبی کرد.

ئێوارەی ئەمڕۆ لە یاریگای شاری تەعلیمی لە قەتەر، لە یارییەکانی چارەکی کۆتایی، هەردوو هەڵبژاردەی نیشتیمانی عێراق و ئوردن روبەڕوی یەکتر بوونەوە و یارییەکەی بە ئەنجامی یەک گۆڵی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندی ئوردن کۆتایی هات و بەو ئەنجامەش عێراق ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتییەکە کرد و ئوردن گەیشتە یاری نیوەی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە

عەلی عەلوان، یاریزانی ئوردن لە خولەکی 41 بە لێدانی سزا گۆڵی بردنەوەی تۆمارکرد.

بەو ئەنجامەش هەڵبژاردەی ئوردن بە سەرۆکایەتی جەمال سەلامی راهێنەری مەغریب گەیشتە نیوەی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە و رۆژی دووشەممەی روبەڕوی هەڵبژاردەی سعودیە سعودیە دەبێتەوە.

پاڵەوانێتی جامی عەرەبی 2025، رۆژانی یەک بۆ 18ـی کانوونی یەکەم لە وڵاتی قەتەر بە بەشداریی 16 هەڵبژاردە کە دابەشکراون بەسەر چوار کۆمەڵەدا بەڕێوەدەچێت.

هەڵبژاردەکانی قەتەر، فەلەستین، تونس، سوریا، سعودیە، میسر، جەزائیر، ئیمارات، مەغریب، ئوردن، کوەیت، عوممان، بەحرەین، دورگەی قەمەر و سودان بەشداریی پاڵەوانێتییەکەیان کردبوو.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی