چاڤی هێرناندێز لە رێگەی خولی ئینگلتەراوە بۆ کاری راهێنەرایەتی دەگەڕێتەوە؟

#چاڤی هێرناندێز
10 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهادین عەلی
پوختە :
  • کارگێڕی تۆتنهام بڕوای وایە کە چاڤی هێرناندێز دەتوانێت شێوازێکی یاریکردنی تایبەت بە یانەکە ببەخشێت، بەتایبەتی کە لە ئێستادا لە ژێر راهێنەرایەتی تۆماس فرانک، یانەکە لە دۆخێکی وەرزشی ئاڵۆزدایە و خاوەنی شێوازێکی یاریکردنی جێگیر نییە.
Primary Asset

سبەى

چاڤی هێرناندێز لە دوای دورخستنەوەی لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەی بارسێلۆنا لە مانگی پێنجی ساڵی 2024ەوە، بەدوای دەرفەتێکدا دەگەڕێت تا ئەزموونی راهێنان لە تیمێکی دیکەدا تاقیبکاتەوە. لە ئێستاشدا لەلایەن یانەیەکی شاری لەندەنەوە داواکراوە.

پێگەی fichajesی ئیسپانی لە سەرچاوەکانیەوە زانیویەتی، یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی کە تۆمارەکانی لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا باش نییە، چاڤی هێرناندێزی بە جێگرەیەوەیەکی گونجاوی تۆماس فرانکی راهێنەر دەبینێت.

لە هەواڵی پێگەکەدا هاتووە یانەکەی باکوری لەندەن لە راگەیاندنی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی تۆماس فرانک نزیکبووەتەوە و لەناو کارگێڕی تۆتنهامدا دورخستنەوەی راهێنەرە دانیمارکییەکە بڕیاری لەسەر دراوە.

لە بەشێکی هەواڵەکەدا باس لەوە کراوە، تۆماس فرانک داوای دەرفەت و چانسێکی نوێی لە کارگێری یانەی باکوری لەندەن کردووە، بەڵام ئاماژەکان بۆ ئەوەدەچن، کە ئەو داوایەی بە نەخێر وەڵامبدرێتەوە.

بەپێی پێگەکە، کارگێڕی تۆتنهام بڕوای وایە کە چاڤی هێرناندێز دەتوانێت شێوازێکی یاریکردنی تایبەت بە یانەکە ببەخشێت، بەتایبەتی کە لە ئێستادا لە ژێر راهێنەرایەتی تۆماس فرانک، یانەکە لە دۆخێکی وەرزشی ئاڵۆزدایە و خاوەنی شێوازێکی یاریکردنی جێگیر نییە.

تۆتنهام لە 16 یاری ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ، چیرۆکی شەش سەرکەوتنی نووسیوەتەوە، هەمان ژمارەی شکستیشی هەیە، لەگەڵ چوار یەکسانبووندا. بەوەش بەکۆی 22 خاڵ لە پلەی 11ی ریزبەندیەکەدایە.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی