نیگەرانى لێکەوتووەتەوە؛ چین زیرەکی دەستکرد تێکەڵاوی یاریی منداڵان دەکات

#زیرەکی دەستکرد
10 کاتژمێر لەمەوپێش
|
لەمەوپێش 10 کاتژمێر نوێ کراوەتەوە
سبەی
پوختە :
  • کۆمپانیاکانی چین دەستیانکردووە بە بەرهەمهێنانی یاری منداڵان کە زیرەکی دەستکردی بۆ زیادکراوە. یارییەکان لە هەموو ئەو یاری و بوکەڵانەی پێشوو جیاوازترن، کە بۆ منداڵان لە ئاستی جیهاندا بەردەستبوون.
Primary Asset

سبەى

زیرەکی دەستکرد تەنیا لە مۆبایل و ئەپەکاندا نەماونەتەوە، بەڵکو ئێستا لە یارییەکانی منداڵانیشدا ئامادەیە. بەڵام تێکەڵاوکردنی AI لەگەڵ بوکەڵەکاندا نیگەرانیی لێکەوتووەتەوە، لە بەرامبەردا کۆمپانیا چینییەکان لە مەترسییەکان کەمدەکەنەوە و دەڵێن منداڵان لە ژێر چاودێری دایکان و باوکاندا دەتوانن بەکاریانبهێنن.

بەپێی راپۆرتێک کە لەلایەن کەناڵی CNBC بڵاوکراوەتەوە، کۆمپانیاکانی چین دەستیانکردووە بە بەرهەمهێنانی یاری منداڵان کە زیرەکی دەستکردی بۆ زیادکراوە. یارییەکان لە هەموو ئەو یاری و بوکەڵانەی پێشوو جیاوازترن، کە بۆ منداڵان لە ئاستی جیهاندا بەردەستبوون. بڵاوبوونەوەی ئەو جۆرە لە یاری منداڵان لە کاتێکدایە شی جین پینگ سەرۆکی چین داوای کردووە AI بەشێوەیەکی بەرفراوان لەسەرجەم کایەکانی ژیاندا بەکاربهێنرێت.

لە ئێستاشدا تەنیا لە چین 1500 کۆمانیا هەن، کە یاریی منداڵان دروستدەکەن و بەهاى بازاڕی ئەو جۆرە یارییانە لە بازاڕەکانی ئەو وڵاتەدا دەگاتە چوار ملیار دۆلار.

یەکێک لەو یارییانەی کە کۆمپانیای هایڤیڤی دروستی دەکات و ناوبانگێکی زۆری پەیدا کردووە، بوکەڵەیەکە بە ناوی کۆکۆمەیت، کە بە زیرەکی دەستکرد کاردەکات.

پشیلە و کەروێشکی زیرەک 

یەکێکی دیکە لەو کۆمپانیایانەی کە یاری منداڵانی زیرەک دروستدەکات، کۆمپانیای Chongker. ئەو کۆمپانیایە پشیلەیەکی AI ی پەرەپێداوە، کە وەک ئاژەڵێکی ماڵی دیزاین کراوە.

پشیلەکە دەنگەکان دەناسێتەوە و لە شێوازی رەفتاری منداڵەکانەوە فێردەبێت، واتە خۆی دەگونجێنێت لەگەڵ رەفتار و پێداویستییەکانی بەکارهێنەر، کە بە گشتی منداڵانن.

سەگی زیرەک

هەروەها کۆمپانیای Keyi Techسەگێکی بەناوی لۆنا خستووەتە بازاڕەوە، کە کامێرا و لەیزەری تێدایە و نەخشەی ماڵەکان بە خێرایی و پێنج ئەندامی خێزانێک دەناسێتەوە، واتە لە یەکتریان جیادەکاتەوە و لەگەڵ هەر یەکێکیان بەشێوەیەکی جیاواز دەجوڵێتەوە.

مەترسی و نیگەرانییەکان

سەرەڕای پەرەسەندنی ئەم یارییە زیرەکانە، شارەزایان هۆشداری دەدەن لە مەترسییەکانی بۆ منداڵان. بەپێی توێژینەوەیەکی رێکخراوێکی ئەمەریکی یارییە زیرەکییە دەستکردەکان کاریگەری نەرێنی لەسەر منداڵان هەیە. لە توێژینەوەکەوەدا هاتووە، هەندێک لە یارییەکان زانیاری نەگونجاو یان مەترسیدار هاوبەشى پێدەکەن.

لە بەرامبەردا و لە هەوڵێکیدا بۆ رەواندنەوەی نیگەرانییەکان، کۆمپانیای هایڤیڤی رێگە بە دایکان و باوکان دەدات لە رێگەی مۆبایلەوە چاودێری گفتوگۆی نێوان منداڵەکانیان و بوکەڵە زیرەکاکان بکەن.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی