وێنەیەک گوزارشت لە مێشکی منداڵ و تواناکانى دەکات، وێنە: ئاژانسەکان
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مریكی، به پێویستی ده‌زانێت مرۆڤ پێش له‌دایكبوونی و كاتێك له قۆناغی كۆرپه‌له‌ییدایه، له ڕێگه‌ی جه‌سته‌ی دایكییه‌وه مه‌نگه‌نیز وه‌ربگرێت.
لێكۆڵێنه‌وه‌كه زانایانی زانكۆی بۆستن له ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامیانداوه، كاریگه‌ریی مه‌نگه‌نیزیان له‌سه‌ر مێشكی كۆرپه‌له تاقیكردوه‌ته‌وه و بۆیان ده‌ركه‌وتوه كه سودی بۆ مێشك هه‌یه.
به‌پێی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه، ئه‌و كۆرپه‌لانه‌ی مه‌نگه‌نیز وه‌رده‌گرن، دوای له‌دایكبوونیان مێشكیان باشتر گه‌شه و كارده‌كات، به تایبه‌ت له ڕوی یادگه و فێربوونی زمانه‌وه.
گۆڤاری "Neurotoxicology and Teratology" ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی بڵاوكردوه‌ته‌وه و ئاشكرایكردوه، زانایان 140 مێردمنداڵ و تازه‌لاوی ته‌مه‌ن 10 – 14 ساڵانیان خستوه‌ته‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌وه و بۆ ماوه‌ی حه‌وت ساڵ و له ماوه‌ی نێوان ساڵانی 2007 – 2014 چاودێرییان كردون. تاقیكردنه‌وه‌ی زانایان، شیكاریی بووه له‌سه‌ر ددانه شیرییه‌كانی ئه‌و كه‌سانه له ماوه‌ی دووگیانیی دایكیاندا تا ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵی، هه‌روه‌ها لێكۆڵینه‌وه له بارگرژییه ده‌ماری و ده‌رونییه‌كانیان.
له ئه‌نجامی ئه‌و شیكاری و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا، ده‌ركه‌وتوه په‌یوه‌ندیی هه‌یه له نێوان بوونی مه‌نگه‌نیز له جه‌سته‌ی مرۆڤ له ماوه‌ی كۆرپه‌له‌ییدا (ماوه‌ی پێش له‌دایكبوونی منداڵ) و یادگه و توانای فێربوون. به جۆرێك بوونی مه‌نگه‌نیز له جه‌سته‌ی كۆرپه‌له‌دا، كاریگه‌ریی ده‌بێت له‌سه‌ر فرمانه‌كانی مێشكی له دوای له‌دایكبوونی، وه‌ك كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانی یادگه و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی توانای فێربوون له ته‌مه‌نی تازه‌لاویدا.
له لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه ئاشكرابووه كه وه‌رگرتنی مه‌نگه‌نیز دوای له‌دایكبوون، واته له ته‌مه‌نی یه‌ك ڕۆژ تا یه‌ك ساڵانی منداڵه‌وه، هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر باشبوونی یادگه‌ی له ته‌مه‌نی تازه‌لاویدا نه‌بووه، ئه‌نجامێك كه ئه‌وه‌ی سه‌لماندوه، وه‌رگرتنی مه‌نگه‌نیز له ماوه‌ی دووگیانی‌دا بۆ كۆرپه‌له پێویسته و سوده‌كانی دوای له‌دایكبوون ده‌رده‌كه‌ون، كه بریتین باشكردنی فرمانه‌كانی مێشك و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی توانای فێربوون و به‌هێزكردنی یادگه.