ناوەندی لێکۆڵینەوەی سبەی یەکەم توێژینەوەی لەبارەی ئیندێکسی ڕەزامەندی هاوڵاتییان لە هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2023 بڵاودەکاتەوە

#سبەی#توێژینەوە#کوردستان#
2 ساڵ لەمەوپێش
|
لەمەوپێش 2 ساڵ نوێ کراوەتەوە
سبەی
Primary Asset

لۆگۆی ناوەندی لێکۆڵنەوەی سبەی

داڕشتنەوە؛ هۆزیار جەمال - زانیار بەهادین

ناوەندی لێکۆڵینەوەی سبەی بۆ توێژینەوە و ڕاپرسی، یەکەم توێژینەوەی لەبارەی ئیندێکسی ڕەزامەندی هاوڵاتییان لە هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2023 بڵاودەکاتەوە کە دووهەزار و 50 کەس بەشداری ڕاپرسییەکەیان کردوە و زۆرینەیان ناڕەزایی خۆیان دەربڕیوە لە ئەدای گشتیی دامودەزگا حکومییەکان لە هەرێمی کوردستان.

ئامانج لە ئەنجامدانی ڕاپرسیی پێوەرەکانی ڕازیبوونی هاوڵاتییانی کوردستان، پێوانەکردن و تێگەیشتنە لە ئاستی ڕازیبوونی هاوڵاتییان سەبارەت بە بارودۆخی ژیانیان، حوکمڕانی، خزمەتگوزارییە گشتییەکان و دەرفەتە ئابورییەکان لە هەرێمی کوردستانی عێراق. هەروەها ئامانجێکی دیکەی ڕاپرسییەکە پێشکەشکردنی تێڕوانینێکی گرنگە سەبارەت بە پێداویستی و ئارەزوەکانی هاوڵاتیان، کە بەرپرسانی میری لە هەرێمی کوردستان دەتوانن سودی لێوەربگرن بۆ پەرەپێدان و جێبەجێکردنی سیاسەت و ستراتیژی بەڵگەدار بۆ باشترکردنی ئاستی ڕەزامەندیی و خۆشگوزەرانیی هاوڵاتیان. ڕاپرسییەکەی KCSI زانیاری بەنرخ دەداتە بەرپرسانی میری سەبارەت بە باشترکردنی ئاستی ڕازیبوونی هاوڵاتییان لە هەرێمی کوردستانی عێراق. ئەنجامەکانی راپرسیەکە دەتوانرێت بەکاربهێنرێت بۆ پەرەپێدان و جێبەجێکردنی سیاسەت و ستراتیژییەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشە و پێشهاتەکانی هاوڵاتییان لە هەرێمی کوردستانی عێراق.

ئەنجامەکانی تویژینەوەکە

1- ئەدای حکومەت:

• بەشێکی بەرچاو لە بەشداربووانی راپرسیەکە، بە ڕێژی (51.4%) ناڕەزایی خۆیان دەربڕیوە لە ئەدای گشتیی دام ودەزگا حکومییەکان لە هەرێمی کوردستان.

• بابەتەکانی کارایی، شەفافیەت، بەشداربووان بە ڕێژەی  جیاواز وەڵامدانەوەیان بۆیان هەبووە، پێشنیازی باشکردن بۆ ئەم بوارانە دەکرێت .

2- خزمەتگوازرییە گشتییەکان

• رەزامەندی هاوڵاتییان لە خزمەت گوزارییە گشتیەکان ئەنجامی جیاوازی هەبووە، چاودێری تەندروستیی و پەروەردە ڕیزبەندی مامناوەندی هەبووە، لەکاتێکدا کارەبا و گواستنەوە ئاستی ڕەزامەندی هاوڵاتییانی لەسەری کەمتر بووە.

• کوالیتی دەستڕاگەیشتن بەخزمەتگوزارییە گشتیەکان پێویستی بە گرنگیدان هەیە بۆ زیادکردنی ڕەزامەندی گشتی.

3-حکومرانی و دیموکراسی:

• زۆرینەی بەشداربوان(51.1%)، لە بارودۆخی دیموکراسی ناڕازین، خواستی خۆیان نیشان دەدەن بۆ باشترکردنی پرۆسەی دیموکراسی و حکومڕانی.

• سەروەری یاسا و بەشداری هاوڵاتییان، لەو بوارانەن کە پێوستە زیاتر جەختیان لەسەربکرێتەوە.

• وەڵامدانەوەی بەشداربوان بۆ لایەنە دیاریکراوەکانی وەک کارایی، شەفافیەت ئەنجامی جیاوازیان وەرگرتووە، ئەمەش وەک بوارێک بۆ باشکردن پێشنیاز دەکرێت.

4- خۆشگوزەرانی ئابوری:

• زۆرینەی بەشداربوان بە ڕێژەی (60.6%) رەزامەندی(کەمێک ڕازیبوونیان) لەسەر دەرفەتە ئابورییەکان پیشانداوە.

• لەسەر بنەمای وەڵامدانەوەکان، بوارهەبووە بۆ باشکردنی بابەتەکانی دابەشبوونی سامان و جێگیری ئابوری.

5- ژێرخانی ئابوری و گەشەپێدانی شار

• ڕازیبوونی هاوڵاتییان لە ژێرخانی ئابوری و گەشەپێدانی شارەکان (48.2%) بووە، تاڕادەیەک کەم بووە بە نزیکەی نیوەی ناڕەزایی خۆیان دەربڕیوە.

• بۆ بەرزکردنەوەی ڕەزامەندی گشتی، باشترکردنی سیستمی گواستنەوە، نیشتەجێبوون و پلاندانانی شارەکان زۆرگرنگە.

6- بابەتە کۆمەڵایەتیی و ژینگەییەکان

• وەڵامی بەشداربوان بۆ بابەتە کۆمەڵایەتیی و ژینگەییەکان، بە ڕێژەی (66.8%) ناڕازیبوونی هاوڵاتییان نیشان دەدات، بە تایبەتیش بابەتەکانی، یەکڕیزی کۆمەڵایەتی و پاراستنی کلتوری و پاراستنی پێکهاتە ژینگەییەکان .

•هەوڵەکان بۆ چاککردنی ئەم بابەتانە پێویستن بۆ بەرزکردنەوەی خۆشگوزەرانی گشتی .

7- زانیاری و پەیوەندییەکان

• بەشێكی بەرچاوی بەشداربوان بە ڕێژەی (52.0%) ناڕازیبوونیان لەسەر کەناڵەکانی پەیوەندیکردن و بەردەستبوونی زانیارییەکان پیشانداوە.

• پێویستە کاربکرێت بۆ ئەوەی بەئاسانی سەرچاوەکانی زانیاری و بەهێزکردنی کەناڵەکانی پەیوەندیکردنی نێوان هاوڵاتیی و حکومەت بەردەست بن.

8- ئاسایش و سەلامەتی

•زۆرینەی بەشداربوان بە ڕێژەی (90.8%) ڕەزامەندن لەسەر دۆخی ئاسایش و سەلامەتی، تێڕوانینی ئەرێنیان لەم بوارەدا پیشانداوە.

٩-دیمۆگرافی

• وەڵامدەرانی راپرسییەکە هەمەجۆرن، پێکهاتوون لە گروپە جیاوازەکانی تەمەن و رەگەز کە نوێنەرایەتی شارەکانی سلێمانی و هەولێر و دهۆک دەکەن.

• ئاستی خوێندەواری وەڵامدەران فرە جیاوازن، ڕێژەیەکی بەرچاوی بەشداربوان(21.6%) خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسن.

 • پیشە، فەرمانبەرانی کەرتی گشتی، فریلانسەر و قوتابی و ژنی ماڵەوە دەگرێتەوە.

وردەکاری پرسیار و ئەنجامەکانی ڕاپرسی ناوەندی لێکۆڵینەوەی سبەی لەبارەی ئیندێکسی ڕەزامەندی هاوڵاتییان لە هەرێمی کوردستان

تا چەند لە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕازیت؟

ناڕازیم 51.4%                       زۆر ناڕازیم 6.3%

نازانم 4.5%                          زۆر ڕازیم 11.6%

ڕازیم 26.2% 

کارەکانی حکومەت لەم ڕوانەی خوارەوە چۆن هەڵدەسەنگێنیت؟

یەکسانی لە دابینکردنی خزمەتگوزاری

زۆر لاواز 18%         لاواز 36%

باش 13%             زۆر باش 29%

نایاب %4

هەبوونی خزمەتگوزارییەکان

زۆر لاواز 11%            لاواز 29% 

باش 14%               زۆر باش 38%  

نایاب 8% 

وەڵامدانەوە و بەتەنگەوەچون 

زۆر لاواز 22%       لاواز 31%

باش 17%            زۆر باش 27%

نایاب 3%

شەفافیەت

زۆر لاواز 17%         لاواز 29% 

باش 16%             زۆر باش 34%

نایاب 5%  

کارامەیی و کاریگەری خزمەتگوزارییەکان

زۆر لاواز 16%                 لاواز 27%

باش 16%                    زۆر باش 34%

نایاب 7%

تا چەند ڕازیت لە کوالێتی و دەستڕاگەیشتن بەم خزمەتگوزارییە گشتییانەی خوارەوە؟

ئارامیی و ئاسایش

زۆر لاواز 1.3%          لاواز 3.8%

باش 2.7%              زۆر باش 40.2%

نایاب 52.0%

دابینکردنی ئاو   

زۆر لاواز 14.0%          لاواز 16.0%

باش 7.4%               زۆر باش 47.4%

نایاب 15.2%   

ژێرخانی گواستنەوە   

زۆر لاواز 5.4%         لاواز 19.7% 

باش 13.4%           زۆرباش 51.2%

نایاب 10.3%

خوێندن 

زۆر لاواز 10.3%         لاواز 17.5%

باش 11.5%              زۆر باش 48.2%

نایاب 12.4%

تەندروستی

زۆر لاواز 13.4%       لاواز 26.3%

باش 9.9%            زۆر باش39.7%

نایاب 10.7%

تا چەند ڕازیت لە حکومڕانی و ئاستی دیموکراسیەت لە هەرێمی کوردستان ؟

زۆر ڕازیم 8.8%       ڕازیم 19.1% 

نازانم6.3%             ناڕازیم 51.1%

زۆر ناڕازیم 14.7% 

دیموکراسی و حکومڕانی هەرێمی کوردستان لەم ڕوانەی خوارەوە چۆن هەڵدەسەنگێنێت؟

یاسا و سیستمی دادپەروەری  

زۆر لاواز 13%                لاواز 23%  

باش 18%                زۆرباش 38% 

نایاب 8% 

ئازادی ڕادەربڕین و میدیا

زۆر لاواز 11%            لاواز 26%

باش 18%                زۆرباش 40%

نایاب 6%  

بەشداری هاوڵاتییان لە بڕیارەکان

زۆر لاواز 17%          لاواز  36% 

باش 16%              زۆرباش 28%

نایاب 33%

گۆڕانکاریەکان

زۆر لاواز 14%        لاواز 22%

باش 23%            زۆرباش 35%

نایاب 6%

جێگیری لایەنی سیاسی

زۆر لاواز 15%       لاواز 24%

باش 22%           زۆرباش 31%

نایاب7%

تا چەند لە دەرفەتە بەردەستەکانی ئابوری لە هەرێمی کوردستان ڕازیت؟

زۆر ڕازیم 20.7%       ڕازیم 39.9% 

ناڕازیم 30.6%         زۆر ناڕازیم 3.8% 

نازانم 5%

لایەنەکانی خۆشگوزەرانیی ئابوریی لە هەرێمی کوردستان لەم ڕوانەی خوارەوە چۆن هەڵدەسەنگێنیت؟

جێگیری و گەشەکردن

زۆر لاواز 12.2%        لاواز 32.5%

باش 14.9%            زۆر باش 33.6%

نایاب 6.8%

دابەشکردنی سامان و یەکسانیی ئابوری

زۆر لاواز 22.3%            لاواز 41.9%   

باش 14.3%                  زۆر باش 19.8% 

نایاب 1.7% 

ئاستی داهات و ئاستی ژیانکردن

زۆر لاواز15.7%         لاواز 37.6%

باش 19.6%              زۆر باشە 24.3%

نایاب 2.7%

هەبوونی هەلیکار و هەلی دامەزراندن

زۆر لاواز  42.1%          لاواز٪32.7 

باش 7.7%       زۆر باش 15.5%

نایاب 2.0%

تا چەند لە ژێرخانی ئابوری و گەشەپێدانی شارەکانی هەرێمی کوردستان ڕازیت؟

زۆر ڕازیم 9.5%           ڕازیم 4.9%

ناڕازیم 48.2%   زۆر ناڕازیم 9.2%

نازانم 28.2 %

ژێرخانی ئابوری و گەشەپێدانی شارەکانی هەرێمی کوردستان لەم ڕوانەی خوارەوە چۆن هەڵدەسەنگێنیت؟

پلاندانان و گەشەپێدانی شارەکان

زۆر لاواز 6.5%     لاواز 24.9%

باش 44.8%         نایاب 9.7%

شوێنە گشتییەکان و ئامرازەکانی کاتبەسەربردن 

 زۆر لاواز 8.5%     لاواز 31.0           

باش 7.9%     زۆر باش 41.0%

نایاب 11.5%

هەبوونی خانوو و شوێنی نیشتەجێبون بەپێی پێویست

زۆر لاواز 22.8%              لاواز 29.4%

باش 19.1%                 زۆر باشە 24.6%

نایاب 4.1%

تۆڕی گواستنەوە و پەیوەندیکردن

زۆر لاواز 19.8%           لاواز 18.3%

باش 10.3%                  زۆر باش 35.8%

نایاب 15.8% 

تا چەند لە هۆکارە کۆمەڵایەتیی و ژینگەییەکانی هەرێمی کوردستان ڕازیت؟

زۆر رازیم 5.6%                رازیم 23.1%            

ناڕازیم 52.3%             زۆر نارازیم 14.5%

نازانم 4.5%

خۆشگوزەرانی ئابوری هەرێمی کوردستان لەم ڕوانەی خوارەوە چۆن هەڵدەسەنگێنیت؟

 هەوای پاک و کوالێتی ئاو 

زۆر لاواز 12.0%           لاواز 26.1%

باش 9.3%             زۆر باش 37.0%

نایاب 15.6%

سەقامگیری ژینگەیی و پاراستنی

زۆر لاواز 10.1%        لاواز 20.15%

باش 10.7%           زۆر باش 41.9%

نایاب 16.8%

پاراستنی کلتور و بڵاوکردنەوەی

زۆر لاواز 12.1%                  لاواز 24.2%

باش 10.2%                     زۆر باش 40.2%

نایاب 13.4%

یەکگرتوویی کۆمەڵایەتیی و گشتگیری

زۆر لاواز 5%             لاواز 19.2% 

باش 9.8%             زۆر باش 46.8%

نایاب 19.1%

تا چەند لە هەبوونی پەیوەندی و زانیاری لە هەرێمی کوردستان ڕازیت؟

زۆر ڕازیم 10.711%                   ڕازیم 31.341%

مامناوەند 15.816%                  ناڕازیم 38.539%     

زۆر ناڕازیم 3.504%

هەبوونی پەیوەندیی و زانیاریی لە هەرێمی کوردستان لەم ڕوانەی خوارەوە چۆن هەڵدەسەنگێنیت؟

شەفافیەت لە پەیوەندییەکانی حکومەت

زۆر لاواز 12.7%                لاواز 29.7%

باش 21.8%                    زۆر باش 32%

نایاب 3.9%          

میکانیزمی بەشداریکردنی هاوڵاتییان و پلاتفۆرمەکان

زۆر لاواز 9.8%                لاواز 32%

باش 19.7%                   زۆر باش 34.6

نایاب 3.8%

دەستکەوتنی زانیاری ڕاست و دروست

زۆر لاواز 7.8%         لاواز 25.8%

باش 21.4%            زۆر باش 36.6%

نایاب 8.4%

تا چەند لە ئاشتیی و ئارامی(سەقامگیری)ـی هەرێمی کوردستان ڕازیت؟

زۆر ڕازیم 45.85%            ڕازیم 44.48%

ناڕازیم 6.09%                 زۆر ناڕازیم 2.6%

مامناوەند 0.60%          

ئاشتیی و ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەم ڕوانەی خوارەوە چۆن هەڵدەسەنگێنیت؟

ئارامی گشتی

زۆر لاواز 1.3%                    لاواز 8.0%

باش 6.4%                        زۆر باشە 52.4%

نایاب 31.9%

متمانە بە دامودەزگا گشتییەکان و هێزە ئەمنییەکان

زۆر لاواز 1.9%                   لاواز 5.8%

باش 4.9%                       زۆر باش 45.6%

نایاب 41.8%

ڕێژەی تاوان و جێبەجێکردنی یاسا

زۆر لاواز 13.8%             لاواز 28.2%

باش 14.4%                 زۆر باش 33.8%

نایاب 9.9%

تا چەند لە بارودۆخ و کوالیتی ژیانت لە هەرێمی کوردستان ڕازیت ؟

زۆر ناڕازیم 15.6%                  ناڕازیم 59.9%

زۆر ڕازیم 7.7%                    ڕازیم 22.7%

مامناوەند 0.20%

 

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی