وێنە: تۆرە کۆمەڵایەتییەکان
هۆکاری کۆبونەوەی خاشاک لە سەنتەری شار و گەڕەکەکانی سلێمانی چییە؟
ماوەی چەند ڕۆژێکە لە سەنتەری شاری سلێمانی و بەشێک لە گەڕەکەکان کێشەی کۆکردنەوەی خاشاک هەیە.
کارزان تاڵیب بەرپرسی بۆردی کۆکردنەوە خۆڵ و خاشاک لە شارەوانی سلێمانی بە سبەی وت، نیگەرانی کۆمپانیاکان هۆکاری کۆبونەوەی خاشاکە لە سەنتەری سلێمانی چونکە تائێستا کێشەی شایستە داراییەکانیان چارەسەر نەکراوە.
پێشتر تەنها سێ کۆمپانیا کاری کۆکردنەوەی خاشاکیان دەکرد لە سلێمانی بەڵام بە وتەی بەرپرسی بۆردی کۆکردنەوە خۆڵ و خاشاک لە شارەوانی سلێمانی، لە ساڵی نوێوە شەش کۆمپانیا کاری کۆکردنەوەی خاشاک دەکەن لە سلێمانی.
کارزان تاڵیب وتیشی، بەهۆی سیستی کارەکانیەوە شارەوانی سلێمانی بڕیاریداوە، جارێکی دیکە تەندەر بە یەکێک لەو سێ کۆمپانیایەی ڕابردوو نەداوەتەوە کە پێشتر کاری کۆکردنەوەی خاشاکیان دەکرد.