کۆریای باکوور 30 هەزار سەبازی دیکە بۆ پاڵپشتی روسیا دەنێرێت

#کۆریای باکوور#روسیا#ئۆکراینا
15 کاتژمێر لەمەوپێش
جێگر تەیب
پوختە :
  • بەپێی راپۆرتێکی سی ئێن ئێن (CNN)ـی ئەمەریکی، چەند مانگی داهاتوودا کۆریای باکوور نزیکەی 25 بۆ 30 هەزار سەربازی دیکە دەنێرێت بۆ پاڵپشتی روسیا دژی ئۆکراینا.
Primary Asset

سبەی

بەمەبەستی پاڵپشتی زیاتر بۆ روسیا، کۆریا باکوور بە نیازە دەیان هەزار سەربازی دیکە بنێرێت بۆ شەڕ کردن دژی ئۆکراینا، ئەوەش جگە لە ناردنی هاوکاریی دیکەی سەربازی.

بەپێی راپۆرتێکی سی ئێن ئێن (CNN)ـی ئەمەریکی، چەند مانگی داهاتوودا کۆریای باکوور نزیکەی 25 بۆ 30 هەزار سەربازی دیکە دەنێرێت بۆ پاڵپشتی روسیا دژی ئۆکراینا. 

وەک لە راپۆرتەکەدا هاتووە کە پشتی بە سەرچاوەیەکی فەرمی هەواڵگریی ئۆکراینا بەستووە، چاوەڕوان دەکرێت لە چەند مانگی داهاتوودا سەربازەکان بگەنە بەرەکانی شەڕ.

پێشتر حکومەتی پیۆنگ یانگ، لە تشرینی یەکەمی 2024، نزیکەی 11 هەزار سەربازی دیکەی بۆ پاڵپشتی روسیا نارد و لە هەرێمی کورسکی ئۆکراینا شانبەشانی سوپای روسیا شەڕی سەربازانی ئۆکراینایان کرد. بەپێی خەمڵاندنەکان لەو ژمارەیە نزیکەی چوار هەزاریان کوژران و برینداربوون، هەروەها ژمارەیەکیشیان بەدیلی کەوتنە دەست سوپای ئۆکراینا.

بەپێی هەڵسەنگاندکانی سوپای ئۆکراینا کە دەست سی ئێن ئێن کەوتووە، وەزارەتی بەرگریی روسیا توانای دابینکردنی چەک و کەرەستەی شەڕی بۆ سەربازەکان هەیە و بە زووترین کات هەوڵدەدات تێکەڵ بە یەکەکانی شەڕی روسیایان بکات.

لەبەر زۆری ژمارەی قوربانیانی روسیا، هەبوونی ئەو دەیان هەزار سەربازەی کۆریای باکوور زیادکراوێکی چارەنوسسازە بۆ مۆسکۆ، چونکە سوپای روسیا کێشەی کەمی سەربازی هەیە.

هاوکارییەکانی کۆریای باکوور تەنها ناردنی سەرباز نییە، بەڵکو پیۆنگیانگ بە سەدان موشەکی بالیستی پێشکەوتوو و ملیۆنان گوللە تۆپ هاوکاریی مۆسکۆی کردووە.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی