عه‌ونی ئه‌لدوس، 12 ساڵان، ڕۆژی 7ی تشرینی یه‌كه‌می 2023 له ئاكامی بۆردومانێكی ئیسرائیل كوژرا
سبه‌ی
"برایان با خۆمتان پێ بناسێنم، من فه‌له‌ستینم له غه‌ززه‌م، ته‌مه‌نم 12 ساڵه، ئامانجم له‌م چه‌ناڵه بگه‌مه 100 هه‌زار یان 500 هه‌زار سه‌بسكرایب، یان ملیۆنێك، سڵاوم بۆ ئه‌و هه‌زار سه‌بسكرایبه‌ی له‌گه‌ڵمن"، ئه‌مانه وته‌ی عه‌ونی ئه‌لدوس بوون به‌ر له‌وه‌ی بۆ هه‌میشه له‌به‌رچاوان ونبێت.
دوای تێپه‌ڕینی كه‌متر له ساڵێك به‌سه‌ر ئه‌و قسانه‌یدا، كه به شه‌رم و خه‌نده‌وه له شه‌قامێكی غه‌ززه تۆماری كردبوون، عه‌ونی چیدیكه له ڕێی چه‌ناڵه‌كه‌یه‌وه ڤیدیۆی نوێ بڵاو ناكاته‌وه و داوای سه‌بسكرایبی كه‌ناڵه‌كه‌ی ناكات.
ئه‌و له 12 ساڵیدا ده‌ستیپێكرد و ئاواتی ئه‌وه بوو، ببێته یوتیوبه‌رێكی به‌ناوبانگ، زۆرترین كه‌س سه‌یری ڤیدیۆكانی بكات، به‌ڵام چاره‌نووس ڕێگه‌یه‌كی دیكه‌ی بۆ هه‌ڵبژارد.
به گوێره‌ی زانیاری كه‌سوكاره‌كه‌ی، هه‌ر له یه‌كه‌م بۆردومانی سوپای ئیسرائیل بۆ سه‌ر فه‌له‌ستینییه‌كان له كه‌رتی غه‌ززه، كه چه‌ند كاتژمێرێك دوای هێرشه‌كه‌ی حه‌ماس له حه‌وتی تشرینی یه‌كه‌می ڕابردوو، ده‌ستیپێكرد، ماڵه‌كه‌ی عه‌ونی ئه‌لدوس به‌ر بۆردومان كه‌وت.
عه‌ونی دوازده ساڵان، یوتیوبه‌ره تازه ده‌ركه‌وتووه‌كه‌ی غه‌ززه، له یه‌كه‌مینه‌كانی ئه‌و منداڵانه بوو، به‌ر بۆردومانی ئیسرائیل كه‌وتن و گیانی له‌ده‌ستدا.
دوای گیانله‌ده‌ستدانی عه‌ونی ئه‌لدوس، بینه‌ره‌كانی تاسان، كاتێك بیستیان چیدیكه ئه‌لدوس ناگه‌ڕێته‌وه بۆ یارییه‌كانی و بۆ هه‌میشه ماڵئاوایی له ژیان كردووه.
ئێستا، كه عەونی ئه‌لدوس، نه‌ماوه، چه‌ناڵه‌كه‌ی نه‌ك سه‌د هه‌زار وه‌ك ئه‌وه‌ی ئاواتی بۆ ده‌خواست، به‌ڵكو ملیۆنێك و نیو سه‌بسكرایبی تێپه‌ڕاندووه و ڤیدیۆكانی سه‌دان هه‌زار جار سه‌یر كراون. به تایبه‌ت ئه‌و ڤیدیۆی یاریانه‌ی به ده‌نگی خۆی بڵاوی كردوونه‌ته‌وه.
ئالا، كه پوریه‌تی، ده‌ڵێ: منداڵێكی زۆر به متمانه بوو، هه‌ندێكمان پێمان ده‌وت ئه‌ندازیار عه‌ونی، چونكه زۆری حه‌ز له كۆمپیوته‌ر بوو.
هه‌ندێك له‌وانه‌ی چه‌ناڵه‌كه‌یان سه‌بسكرایب كردووه، پێیان وایه ئه‌لدوس، سیمبوڵی منداڵانی فه‌له‌ستینه، كه بوونه‌ته قوربانی شه‌ڕی غه‌ززه.
یه‌كێك له‌وانه‌ی سه‌یری ڤیدیۆكانی كردووه، بۆی نوسیوه: "تكایه بمانبووره، خۆزگه پێش مردنت تۆم ناسیبا".
ئه‌لدوس، ئه‌م وێنه‌یه‌ی بڵاوكردبوویه‌وه و له‌سه‌ری نوسیبوو، ده‌مه‌وێت له 2022 هه‌زار سه‌بسكرایب به‌ده‌ستبهێنێم
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كه‌رتی غه‌ززه، بڵاویكرده‌وه، تا ئه‌مڕۆ 20 هه‌زار و 674 هاوڵاتی فه‌له‌ستینی گیانیان له‌ده‌ستداوه و 54 هه‌زار و 536 هاوڵاتی دیكه بریندار بوون. منداڵان یه‌ك له‌سه‌ر سێی قوربانییه‌كان پێكده‌هێنن و به گوێره‌ی ڕاپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، غه‌ززه بووه‌ته مه‌ترسیدارترین شوێن بۆ منداڵان له جیهاندا.
شه‌وی حه‌وت له‌سه‌ر هه‌شتی تشرینی یه‌كه‌می 2023، فڕۆكه ئیسرائیلییه‌كان ئه‌و باڵه‌خانه‌یان بۆردومان كرد، كه خێزانه‌كه‌ی عه‌ونی له گه‌ڕه‌كی "زه‌یتون" تێیدا ده‌ژیان.
محه‌مه‌د، مامی عه‌ونی، ده‌ڵێ: بۆردومانه‌كه زۆر كتوپڕ بوو، باڵه‌خانه‌كه‌ی وێران كرد، من و هاوسه‌ره‌كه‌م به‌خت یاوه‌رمان بوو، ئێستا له ژیاندا ماوین.
ئالا، ده‌ڵێت "ئه‌و شه‌وه 15 ئه‌ندامی خێزانه‌كه‌مان گیانیان له‌ده‌ستدا".
وتیشی: باوكی عه‌ونی ئه‌ندازیاری كۆمپیوته‌ر بوو، هه‌ر بۆیه كوڕه‌كه‌ی چاوی لێده‌كرد و هه‌ندێكجار لاپتۆپی هه‌ڵده‌وه‌شانده‌وه و ده‌یبه‌سته‌وه.
عه‌ونی چه‌ناڵه‌كه‌ی له حوزه‌یرانی 2020 دروست كردبوو، هه‌ندێك یاری تێدا بڵاوكردبوویه‌وه.
ئه‌لدوس و خوشك و براكانی، كه سه‌رجه‌میان شه‌وی 7/8ی تشرینی یه‌كه‌می ڕابردوو، له ئاكامی بۆردومانێكی ئیسرائیل كوژران
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌له‌ستین، ڕایشیگه‌یاند، له 24 كاتژمێری ڕابردوودا، سوپای ئیسرائیل 25 تاوانی كۆمه‌ڵكوژی ده‌رهه‌ق به خه‌ڵكی غه‌ززه كردووه و له ئاكامی ئه‌و 25 كۆمه‌ڵكوژیه‌دا 250 هاوڵاتی گیانیان سپاردووه و 500ی دیكه بریندار بوون.
یوتیوبه‌رێكی جه‌زائیری بانگه‌وازی بۆ سه‌بسكرایبی چه‌ناڵه‌كه‌ی ئه‌لدوس كردووه
یوتیوبه‌ری ناوداری كوه‌یت، ئه‌بوفله، یه‌كێكه له‌و یوتیوبه‌رانه‌ی دوای مه‌رگی عه‌ونی قسه‌ی له‌سه‌ر كردووه، نه‌ك ته‌نیا قسه به‌ڵكو له پڕمه‌ی گریان ده‌دات بۆی كاتێك نامه‌كانی عه‌ونی ده‌خوێنێته‌وه، كه له ماوه‌ی چالاكبوونی له یوتیوب بۆی ناردبوو.
یوتیوبه‌ری كوه‌یتی ئه‌بوفله، بۆ ئه‌لدوس ده‌گریێت
ئه‌و ڤیدیۆیه‌ی، كه ئه‌بوفله بۆ عه‌ونی ئه‌لدوس ده‌گریێت، زیاتر له 9 ملیۆن بینه‌ری هه‌بوو، كاتێك نامه‌كانی عه‌ونی ده‌خوێنێته‌وه زیاتر ده‌گریێت و شاشه‌كه به‌جێده‌هێڵێت.
ڤیدیۆكانی عه‌ونی له چه‌ناڵه‌كه‌ی خۆی تا دێت زیاتر بینه‌ر له ده‌وریان كۆده‌بێته‌وه و زۆرینه‌ی ئه‌و كۆمێنتانه‌ی له ژێر ڤیدیۆكان ده‌نوسرێن، پشتیوانیكردنه له منداڵانی فه‌له‌ستین و ده‌ربڕینی په‌ژاره‌یه بۆ له‌ده‌ستدانی ئه‌و منداڵه 12 ساڵه‌ی، بۆردومانی ئیسرائیل گوڵی ته‌مه‌نی هه‌ڵوه‌راند.
ئه‌گه‌رچی عه‌ونی له ژیاندا نه‌ما، به‌ڵام خه‌ونه‌كه‌ی دوای خۆی بۆ گه‌یشتنی ڤیدیۆكانی به جیهان و كۆكردنه‌وه‌ی سه‌دان هه‌زار سه‌بسكرایب هاته‌دی و زۆرێك له‌وانه‌ی سه‌بسكرایبیان كردووه، ئاواتی ئه‌وه‌یان ده‌ربڕیوه عه‌ونی زیندوو بوایه و به چاوی خۆی ئه‌و پشتیوانییه‌ی به‌كارهێنه‌رانی یوتیوبی له چه‌ناڵه‌كه‌ی ببینیبا.