پاپا فرانسیس لە لێدوانێكیدا بۆ ئامادەبووان لە ڤاتیکان وتی چێژی سێکسی "دیارییەکە لەلایەن خوداوە كە بەهۆی پۆرنۆگرافیاوە تێکدەچێت". وتاری پاپا دوای ئەوە هات کە دەرکەوت یەكێك لە کاردیناڵە باڵاکانی لە ساڵانی نەوەدەکاندا کتێبێکی سێکسی نووسیوە.
پاپا فرانسیس پێش ئەوەی پۆرنۆگرافی وەک "جنۆکەی شەهوەت" ئیدانە بکات، ڕایگەیاند: "بردنەوەی شەڕی شەهوەت، دەتوانێت هەوڵی تەواوی ژیانت بێت."
پاپا بەردەوام بوو لە درێژەی قسەکانیدا، وتی: گەڕان بەدوای چێژی سێکسی لە دەرەوەی پەیوەندییەکی خۆشەویستی "دەتوانێت جۆرەکانی ئالوودەبوون دروست بکات" و "دەگۆڕێت بۆ زنجیرێك کە ئازادی مرۆڤەکان زەوت دەکات". هەروەك داوای لە کاسۆلیکەکان کرد کە "هەر جۆرە پەیوەندییەك بەبێ بونی خۆشەویستی" ڕەت بکەنەوە و "خۆشەویستی پاک لەوەی خۆت ببەخشینی بە ئەویتر" بە پاكیزەیی بهێڵنەوە.
دەقەكانی کەنیسەی کاسۆلیکی دەڵێن: هەرکەسێک بەشداربێت لە بەرهەمهێنان یان سەیرکردنی پۆرن، "تاوانێکی قورس" ئەنجامدەدات. بەڵگەنامەی باوەڕی کڵێسا ڕوونی دەکاتەوە، پۆرنۆگرافی "هەڕەشە لە پاکیزەیی دەکات و پرۆسەی هاوسەرگیری دەشێوێنێت چونکە کردەوەی هاوسەرگیری، بەخشینی سۆزو خۆشەویستی هاوسەرەکانە بە یەکتر".
وتارەكەی پاپا لە ژێر ڕۆشنایی مشتومڕێکی ئەم دواییەدا بوو، کە تێیدا کاردیناڵ ڤیکتۆر مانوێل فێرناندێز، سەرۆکی تازە پلە بەرزکراوەی كاردیناڵەكان، لەلایەن کاسۆلیکەکانەوە ئیدانە کرا بەهۆی کتێبێکەوە کە لە ساڵی ١٩٩٨دا بە ناوی ڕۆحانییەت وهەستیاری نوسیویەتی.
هەرچەندە ئێستا چاپی نەماوە، کتێبەکە وەسفی ئۆرگازمی مێینەی تێدابوو کە رادیكاڵەكان دەڵێن دەبوو لە دەرەوەی زانیاری قەشەیەک بێت کە گوایە پرۆسەی هاوسەرگیری پێكنەهێناوە.
فێرناندێز لە کتێبەکەدا دەستی خستۆتە سەر پۆرن و تێبینی ئەوەی کردووە کە ژنان دەتوانن بە هەمان شێوەی پیاوان "بەهۆی پۆرنۆگرافیاوە بوروژێنرێن"، بەپێی ئاژانسی هەواڵی کاسۆلیکی.
خودی پاپا لە ساڵانی ڕابردوودا لە چەندین بۆنەدا لە نەریتی کاسۆلیکی لایداوە، لە ساڵانی ٢٠٢١ و ٢٠٢٢دا لە لێدوانێكیدا پشتگیری بۆ چالاکوانانی (ئێڵ جی بی تی کیو) دەربڕیوە، هەروەها لە مانگی کانوونی دووەمدا دەقەكانی باوەڕی کڵێسای نوێکردووەتەوە بۆ ئەوەی ڕێگە بە قەشەکان بدات لە هەندێک بارودۆخدا بەرەکەت بخەنە سەر هاوسەرە هاوڕەگەزبازەکان (لە یەكیان مارە بكەن).
سەرەڕای كرانەوە لە هەندێك لە دەقەكانی باوەڕی کاسۆلیکی، پاپا فرانسیس بەردەوام بووە لە قسەکردن لەسەر پۆرنۆگرافی و رەتكردنەوەی.
ئیرۆتیکاو خراپەکارییەكەی کاریگەری لەسەر "زۆر کەسی ئاسایی و زۆرێک لە قەشە و ڕاهیبەکان" هەبووە، لە وتارێکدا لە ساڵی 2022، پاپا داوای لە قەشەکان کرد ئەپڵیكەیشن و ماڵپەڕە پۆرنۆگرافییەکان لە مۆبایلەكانیاندا بسڕنەوەو هۆشداریدا كە ئەوە "شتێکە ڕۆح لاواز دەکات." لە درێژەدا وتی: شەیتان لەوێوە دەچێتە ژوورەوە. واتە: دڵی قەشە لاواز دەکات.