مەیمونێکی "لەبەرگیراوە" مرد

#زانستیی بۆماوەزانی#چین
یەک ساڵ لەمەوپێش
|
لەمەوپێش یەک ساڵ نوێ کراوەتەوە
ڕاڤی هۆرێن غەریب
پوختە :
  • مەیمونێکی لەبەرگیراوەی جۆری ریسیس لە شەنگەهای دوای دوو ساڵ لە مانەوە مرد
  • لەبەرگرتنەوەی پرایمەیتەکان ئەستەم نییە بەڵام ناتوانن لە ئێستادا مرۆڤ لەبەربگرنەوە
Primary Asset

وێنەی مەیمونە لەبەرگیراوەکەی چین سەرچاوە: Zhaodi Liao et al/Nature Communications

سبەی
دوای دوو ساڵ لە ژیان کردن، مەیمونێکی لەبەرگیراوە واتا دروستکراو مرد

دوو ساڵ لەمەو پێش، تیمێکی زانایان لە ئەکادیمیای چینی بۆ زانستەکان لە شەنگەهای، 113ـە کۆرپەلەی جۆرێکی مەیمونیان بە ناوی مەیمونی ریسیس لەبەرگرتەوە. لەو 113 مەیمونەدا، تەنها یەک مەیمون لەدایکبووە و بە زیندوی مایەوە. 

مەیمونەکە ناوی ڕیترۆ بوو بۆ ماوەی زیاتر لە دوو ساڵ توانی بمێنێتەوە. تیەمەکە باسیان لەوەکرد هەرچەندە ڕێژەی سەرکەوتن لەم توێژینەوەیەدا یەکجار کەمە، کەمتر لە سەدا یەکە، بەڵام مانەوەی ئەم مەیمونە بۆ ئەو ماوەیی دوو ساڵ سودی زۆری بەخشیەوە بە تێگەیشتنمان بۆ لەبەرگرتنەوەی ئاژەڵان. 

شەش ساڵ لەمەوپێش، هەمان تیم لە چین سەرکەوتوبوون بۆ لەبەرگرتنەوەی مەیمون کە ئەمەیان جوتێ مەیمونبوون، جۆرێکی جیاواز لە مەیمونی ریسیس. تیمەکە ئامانجیان بەوەدا بتوانن لەبەرگرتنەوەی مەیمون بەرەوپێشەوە بەرن بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو نەخۆشیانەی ڕووبەروی مرۆڤ دەبنەوە. 

زۆر کەس هەن بە زانایان و خەڵکی ئاساییەوە ترسیان بۆ لەبەرگرتنەوەی مرۆڤ هەیە، بەڵام شارەزایان دەڵێن لەبەرگرتنەوەی مرۆڤ ئەستەمە لە ئێستادا لە ڕووی یاسایی و تەکنەلۆژییەوە. دکتۆر لویس مۆنتۆلیو توێژەر لە ناوەندی نیشتیمانی بۆ بایۆتەکنەلۆژی لە ئیسپانیا، وەکو شارەزایەک لە بوارەکەدا گوتی "ئەم تاقیکردنەوانە دوو شتی گرنگمان بۆ دەردەخەن، یەکەمیان لەبەرگرتنەوەی پرایمەیتەکان (مرۆڤیش بەشێکە لەم کۆمەڵەیە) دەتوانرێت بکرێت، دووەم، بەهۆی کەمی رێژەی سەرکەوتنی لەبەرگرتنەوەکە ئەوا لەبەرگرتنەوەی مرۆڤ نابێ بکرێت". 

نزیکەی سێ دەیە لەمەوبەر، مەڕ یەکەم ئاژەڵ بوو لەبەرگیرایەوە، دوا بە دوای ئەم ئاژەڵە، مشک، جرج، سەگ، پشیلە، بەراز، و ئێستاش مەیمون لەبەر گیراونەتەوە. ڕێژەی سەرکەوتنی مانەوە و لەبەرگرتنەوەی ئەم ئاژەڵانە زۆر کەمبووە. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش لەبەرگرتنەوەی مرۆڤ ناتوانرێت بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە، تەنانەت بەرنامەسازیشی ناتوانرێت بکرێت بۆ ئەم تاقیکردنەوەیە.

دکتۆر لویس مۆنتۆلیو ئاماژەشی بەوە کرد ئەم تاقیکردنەوانە لە ئەوروپا ناتوانرێت بکرێت لەبەرئەوەی یاسای یەکێتی ئەوروپا ڕێگە بە تاقیکردنەوە نادات لەسەر ئاژەڵ، مەگەر نەخۆشییەکی زۆر کوشندە بێت یان مەترسی بۆ سەر مرۆڤایەتی دروستبکات ئنجا ڕێگەیپێدەدرێت. 

سەرچاوە: Independent

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی