ساتی کەلەپچەکردنی دوو کەس بە تۆمەتی سەیرکردنی درامای کۆریای باشور
سبەی
دوو هەرزەکاری تەمەن ١٦ ساڵانی کۆریای باکور سزای ١٢ ساڵ کاری زۆرەملێیان بەسەردا سەپێندرا
دراما و موزیکی جۆری پۆپی کۆریای باشور لە هەموو جیهاندا ناوبانگێکی تایبەت بە خۆی هەیە، بەڵام خەڵکی کۆریای باکور بە نهێنی تەماشای دەکەن، ئەگەریش ئاشکرا بن سزای قورس و سەیروسەمەرەیان بەسەردا دەسەپێندرێت.
ڕێکخراوی" گەشەپێدانی باکور-باشور" کە تایبەتە بە توێژینەوە لەگەڵ هەڵهاتوەکانی کۆریای باکور، لەم دواییانەدا ڤیدیۆیەکی دەگمەنی بڵاوکردەوە کە لە مانگی نۆڤەمبەری ساڵی 2020 تۆمارکراوە ، دوو هەرزەکار بەهۆی سەیرکردنی فیلم و بەرهەمە تەلەفزیۆنییەکانی کۆریای باشور سزای 12 ساڵ کاری قورسیان بەسەردا سەپێندراوە، جگەلەوەی سەریان تاشرا ، هەروەها لەبەردەم سەدان هاوپۆلیشدا دەستبەندکران و بە ئاشکراش سەرزەنشت کران.
ڤیدیۆی سەرزەنشکردنی دو هەرزەکارەکە
هەر لە ڕاپۆرتەکەی رێکخراوەکەدا هاتوە دوو خوێندکارەکە "لی و وێن" سەیری دەیان فیلم و زنجیرە تەلەفزیۆنیی کۆریای باشوریان کردووە، ئەمەش پێشێلکردنی "یاسای ئایدۆلۆژی و کولتوری کۆریای باکورە" بۆیە هەریەکەیان سزای 12 ساڵ کاری قورسیان بەسەردا سەپێندرا.
لە بەشێکی تری راپۆرتەکەدا باس لەوە کراوە کە کۆریای باکور لە ساڵی 2020 یاسایەکی دەرکردووە کە دەڵێت "سەیرکردنی بەرنامەکانی کات بەسەربردنی کۆریای باشور هەتا سزای لەسێدارەدانی هەیە".
هەر بەپێ راپۆرتەکە ئەم هەرزەکارانە ڕەوانەی ئۆردوگاکانی کار کراون بۆ ئەوەی دوبارە پەروەردە بکرێنەوە، تەنانەت ڤیدیۆی سەرزەنشت کردنەکەیان وەک "ماددەیەکی فێرکاری" بەکارهێنرا بۆئەوەی هۆشداری بدەن بە خەڵکانی تری کۆریای باکور.