ئیبراهیم ڕه‌ئیسی، سه‌رۆكی ئێران له كاتی سه‌ردانی بۆ مه‌زارگه‌ی سه‌یده زه‌ینه‌ب له دیمه‌شق، ئایاری 2023، وێنه: AFP
سبه‌ی
ئیسرائیل به‌رده‌وام چاوی له‌سه‌رییه‌تی و ناوبه‌ناو بۆردومانی ده‌كات، ناوچه‌یه‌كه ده‌كه‌وێته نزیكی دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا، پێی ده‌وترێت ناوچه‌ی "سه‌یده زه‌ینه‌ب".
ئه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌ی كردووه‌ته ئامانجی بۆردومانه‌كانی ئیسرائیل، بوونی باره‌گا و بنكه‌ی گروپه‌كانی وابه‌سته‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران و بنكه‌ی ئه‌و "ڕاوێژكار"ـه سه‌ربازیانه‌ی سوپای پاسدارانه، كه چه‌ندین ساڵه بۆ پشتیوانی له ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د له سوریا كار ده‌كه‌ن.
به‌ره‌به‌یانی هه‌ینی 2ـی شوباتی 2024، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل جارێكی دیكه ناوچه‌كه‌یان بۆردومان كرد.
ئاژانسی "ته‌سنیم"ی نزیك له سوپای پاسداران بڵاویكرده‌وه، له ئاكامی هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل‌دا، ڕاوێژكارێكی ئێرانی به ناوی "سه‌عید عه‌لیدادی" كوژراوه.
له‌و باره‌یه‌وه ئاژانسی هه‌واڵی ڕه‌سمی سوریا "سانا" بڵاویكرده‌وه، كه هێرشه‌كه ته‌نیا زیانی ماددی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
له ناوخۆی سوریادا، خه‌ڵكی وڵاته‌كه به ناوچه‌كه ده‌ڵێن "ناوچه‌ی ست" و چه‌ندین خانووی جیاجیا و مه‌زرای لێیه.
ناوچه‌ی ست بووه‌ته "سندوقی ڕه‌ش" زۆر كه‌س له باره‌یه‌وه هیچ نازانن. ته‌نانه‌ت نازانرێت له ناوچه‌كه‌دا چی ده‌گوزه‌رێت و كێی لێیه و چی لێ ڕووده‌دات.
له دوای سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی سوریا له مانگی ئازاری 2011ـه‌وه ناوچه‌كه به ڕووی هه‌موو جۆره هاموشۆیه‌كدا داخراوه و ته‌نیا كه‌سانی ڕێپێدراوی ئێرانی یان نزیك له ئێران بۆیان هه‌یه ڕووی تێبكه‌ن.
ڕاوێژكاره ئێرانییه‌كه "عه‌لیدادی"، یه‌كه‌م كه‌س نیه له‌و ناوچه‌یه بكوژرێت، پێش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك، ئیسرائیل بۆردومانی ناوچه‌كه‌ی كرد و له ئاكامدا "ڕه‌زا موسه‌وی" له دیارترین فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی سوپای پاسداران، كه ڕێكخه‌ری په‌یوه‌ندی سه‌ربازیی نێوان ئێران و سوریا بوو كوژرا.
كۆماری ئیسلامی ئێران ناوی له ناوچه‌كه ناوه "په‌ناگه‌ی دۆستان"، وه‌ك ئه‌وه‌ی "ڕامی عه‌بدولڕه‌حمان" به‌ڕێوه‌به‌ری ڕوانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ باسیكردووه.
بۆردومانكردنی مه‌زراكان
ناوچه‌ی "سه‌یده زه‌ینه‌ب" شارۆچكه‌یه‌كی سورییه و ده‌كه‌وێته دووری نزیكه‌ی 10 كیلۆمه‌تر له باشووری شام (دیمه‌شق)ـی پایته‌ختی سوریا. ناوچه‌كه ده‌كه‌وێته سه‌ر ڕێگه‌ی خێرا به‌ره‌و فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی "دیمه‌شق" و سه‌ر ڕێگه‌ی شاری "سوه‌یدا".
چه‌ند ئاوه‌دانییه‌ك له ده‌وروبه‌ری ناوچه‌كه هه‌ن و تا ڕۆخی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی "دیمه‌شق" درێژ ده‌بێته‌وه.
فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی "دیمه‌شق" چه‌ندینجار به هۆی بۆردومانه غافڵگیره‌كانی ئیسرائیله‌وه له خزمه‌ت په‌كخراوه.
هه‌ریه‌ك له ئاوه‌دانییه‌كانی "بجدلیه، حسێنیه، حجیره، عه‌قره‌با و عه‌زلانیه" له ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی سه‌یده زه‌ینه‌ب هه‌ڵكه‌وتوون. "عه‌لیدادی" له سه‌ر ڕێگه‌ی نێوان غه‌زلانیه و سه‌یده زه‌ینه‌ب كوژرا.
ڕامی عه‌بدولڕه‌حمان ده‌ڵێت: "ئیسرائیل زۆرتر له‌و ناوچه‌یه‌دا لایه‌نگرانی ئێران ده‌پێكێت. به تایبه‌تی له ناوچه‌كانی نزیك له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دیمه‌شق".
ناوچه‌كه به سه‌وزایی داپۆشراوه، چونكه مه‌زرای زۆری لێیه. به گشتیی ئه‌و ناوچه‌یه له ژێر هه‌ژموون و كۆنترۆڵی "حزبوڵڵای لوبنان" دایه.
به‌ڕێوه‌به‌ری ڕوانگه‌ی سوری وتیشی: "په‌ناگه‌ی دۆستان، ئامانجێكی ستراتیژییه بۆ ئیسرائیل. چونكه له ناوچه‌كه ته‌نیا كۆبوونه‌وه و باره‌گای سه‌ربازی لێ نیه، به‌ڵكو ماڵی زۆرێك له سه‌ركرده‌كانی حزبوڵڵا و سوپای پاسداران له‌و ناوچه‌یه".
تا ئێستا ئیسرائیل هیچی له باره‌ی هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دیمه‌شق و ئاواییه‌كانی سنوری ناوچه‌ی "سه‌یده زه‌ینه‌ب" نه‌وتووه، به بێ ده‌نگی هێرشه‌كانی ده‌كات و هیچ به‌یاننامه‌یه‌ك بڵاوناكاته‌وه و به‌رپرسیارێتی ناگرێته ئه‌ستۆ.
ڕه‌هه‌ندی مه‌زهه‌بی و ئایدۆلۆژی
به‌ر له ساڵی 2011، ناوچه‌ی "سه‌یده زه‌ینه‌ب" وه‌ك ئێستا نه‌بوو، كه یه‌كپارچه ببێته په‌ناگه‌یه‌كی مه‌زهه‌بی.
به گوێره‌ی گێڕانه‌وه‌كان، ده‌وترێت مه‌زاری "سه‌یده زه‌ینه‌ب"ی كچی چواره‌م خه‌لیفه‌ی ڕاشیدی "عه‌لی كوڕی ئه‌بی تاڵیب" له‌وێیه. لانیكه‌م شیعه‌مه‌زهه‌به‌كان ئه‌و بڕوایه‌یان هه‌یه.
له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا، كۆماری ئیسلامی ئێران و گروپه هاوپه‌یمانه‌كانی، ئه‌و ناوچه‌یان كردووه‌ته ناوه‌ندێكی گرنگی بڕیاره ئه‌منی و سه‌ربازی و مه‌زهه‌بییه‌كانیان.
ناوچه‌كه له ڕووی مه‌زهه‌بییه‌وه بۆ په‌یڕه‌وانی شیعه‌ئاینزا گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه و به ناوچه‌یه‌كی "پیرۆز" سه‌یر ده‌كرێت. له ساڵیادی كۆچی دوایی "سه‌یده زه‌ینه‌ب"دا، ساڵانه سه‌دان هه‌زار شیعه‌ئاینزا له سوریا و عێراقه‌وه سه‌ردانی مه‌زاره‌كه‌ی ده‌كه‌ن.
شاره‌زا له سه‌نته‌ری "جسور" بۆ توێژینه‌وه، "وائیل عه‌لوان" ڕای وایه، ناوچه‌كه به‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی هه‌یه‌تی، بووه‌ته هۆی سه‌ركه‌وتنی ئێران له سه‌پاندنی هه‌ژموونی خۆی به‌سه‌ریدا.
ئه‌و وتیشی: "هه‌ڵبژاردنی ئه‌و ناوچه‌یه له لایه‌ن ئێرانییه‌كانه‌وه، به هۆی ڕه‌هه‌نده ئایدۆلۆژی و مه‌زهه‌بییه‌كه‌یه‌تی".
ڕوونیكرده‌وه، تاران له ڕێگه‌ی چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كان و فریاگوزاری مرۆیی كاری كردووه بۆ فراوانكردنی هه‌ژموونی ئه‌منی و سیاسیی خۆی له سوریا به گشتیی و ناوچه‌كه به تایبه‌تی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، به‌ر له سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی سوریا له 2011دا، ئێرانییه‌كان زۆرتر ناوچه‌ی وه‌ك "گه‌ڕه‌كی ئه‌مین و شاغۆر" و ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی "سه‌یده ڕوقیه"یان كردبووه ئامانج، دواتر بۆیان ده‌ركه‌وت هه‌ژموونیان زۆرتر له ناوچه‌ی "سه‌یده زه‌ینه‌ب" زاڵده‌بێت و ڕوویان له‌و ناوچه‌یه كرد.
پێش 2011، ئێرانییه‌كان، "نه‌خۆشخانه‌ی خومه‌ینی"یان له ناوچه‌ی "سه‌یده زه‌ینه‌ب" دروست كرد، دواتر هه‌نگاو به هه‌نگاو ده‌ستیان به‌سه‌ر ناوچه‌كه و شوێنه بازرگانییه‌كانیدا گرت.
دوای چه‌ند ساڵێكیش بازنه‌ی هه‌ژمونیان فراوانكرد و ته‌نانه‌ت مه‌زرای ئاواییه‌كانی ده‌وروبه‌ریان كڕی، وه‌ك گونده‌كانی باشووری ناوچه‌كه تا ده‌گاته فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی "دیمه‌شق".
"دزه‌كردنی زانیاری"
سێ سه‌رچاوه‌ی ئه‌منی، به ئاژانسی "ڕۆیته‌رز"یان ڕاگه‌یاندووه، سوپای پاسداران ترسی خۆی به ڕژێمی سوریا ڕاگه‌یاندووه و گومانیان كردووه، كه له ڕیزی هێزه ئه‌منییه‌كانی سوریاوه، زانیاری هه‌واڵگری دزه‌یان پێكراوه و گه‌یه‌ندراونه‌ته ده‌ره‌وه، به هۆیانه‌وه گورزی كوشنده به‌ر سوپای پاسداران كه‌وتوون.
له ئاستی ڕه‌سمیدا هه‌ریه‌ك له سوریا و ئێران هیچ شتێكی له‌و چه‌شنه‌یان باس نه‌كردووه.
به‌ر له دوو هه‌فته كاتێك "ڕه‌زا موسه‌وی" له خۆرئاوای ناوچه‌ی "سه‌یده زه‌ینه‌ب" كوژرا، كه‌ناڵه ئێرانییه‌كان ئه‌و بابه‌ته‌یان وروژاند و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی زانیاری دزه‌ی پێكرابێت، به كراوه‌یی هێڵرایه‌وه.
توێژه‌ری سیاسیی ئێرانی، "سه‌عید شارودی"، ڕایگه‌یاند، "فه‌رمانده ئێرانییه‌كان له سوریا وه‌ك هاووڵاتییه‌كی ئاسایی وڵاته‌كه مامه‌ڵه ده‌كه‌ن و بێ پاسه‌وان ده‌چنه ناو خه‌ڵك".
وتیشی: "هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت چاودێریان بكات، ئه‌وان له چاوی خه‌ڵك دوور نین. ته‌نانه‌ت ده‌زانرێت كه‌ی ده‌رده‌چن و چ كاتێك ده‌گه‌ڕێنه‌وه، چۆن به شه‌قامه‌كاندا ده‌ڕۆن و گه‌ڕێنه‌وه بۆ ماڵ و باره‌گاكانیان".
ئه‌و توێژه‌ره باسی له‌وه‌شكرد، "گورزه‌كان نابنه به‌ڵگه‌ی ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌ی هه‌واڵگری، ته‌نانه‌ت پاشه‌كشه‌یان به ئێران نه‌كردووه".
هه‌روه‌ها وتی: "شتێكی سروشتییه هه‌ندێك قوربانی بدرێت و خه‌رجی بكرێت، به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی ئێران له هه‌موو ڕه‌وشه ناهه‌مواره‌كانی ناوچه‌كه به‌ده‌ستیهێناوه، ئه‌و زیانانه هێنده نین".
توێژه‌ره سورییه‌كه، "عه‌لوان" ڕای وایه "ناوچه‌ی سه‌یده زه‌ینه‌ب بووه‌ته پایته‌ختی هه‌ژموونی ئه‌منی و سه‌ربازی ئێران له سوریا و دیارترین مه‌كۆیه‌تی له سوریا".
ڕوونیشیكرده‌وه، ناوچه‌كه بووه‌ته چوارگۆشه‌یه‌كی ئه‌منی و درێژده‌بێته‌وه تا فڕۆكه‌خانه‌ی دیمه‌شق و تێیدا سه‌ربازگه‌ی تایبه‌ت به ڕاهێنانی ئه‌منی و سه‌ربازی كراوه‌ته‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ناوچه‌كه به ڕووی دانیشتواندا داخراوه و ڕێگه به كه‌س نادرێت تێیدا نیشته‌جێ بێت، به‌ڵام ئه‌و توێژه‌ره سورییه پێی وایه دزه‌كردنی زانیاری تێیدا بۆ هه‌ندێك له ئه‌ندامانی گروپه چه‌كدارییه‌كان و ئه‌فسه‌رانی سوپا و ئه‌منی سوری ده‌گه‌ڕێته‌وه.
پێشینه
بایه‌خی ئێران بۆ ناوچه‌ی "سه‌یده زه‌ینه‌ب" مێژووییه‌كی درێژتری هه‌یه له‌وه‌ی باس ده‌كرێت. هه‌ندێك شاره‌زا ڕایان وایه سه‌ره‌تای وه‌رچه‌رخانی بایه‌خی ئێران بۆ ناوچه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1988.
عه‌قید "خالد موتڵه‌ق" ئه‌فسه‌ری هه‌ڵگه‌ڕاوه له سوپای سوریا، كه له ده‌وروبه‌ری دیمه‌شق له‌دایكبووه، ده‌ڵێت: له‌و ساڵه‌دا ئێرانییه‌كان كۆمه‌ڵه‌یه‌كیان به ناوی "ئه‌لمورته‌زا" له ناوچه‌كه دروستكرد. ئه‌ركی كۆمه‌ڵه‌كه به شیعه‌كردنی خه‌ڵك بوو، "جه‌میل ئه‌سه‌د" مامی به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌روكاری ده‌كردن.
ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه ته‌مه‌نی درێژ نه‌بوو، چونكه "حافز ئه‌سه‌د"ی باوكی "به‌شار" هه‌ستی به "مه‌ترسی" كۆمه‌ڵه‌كه كرد و له ترسی په‌ره‌سه‌ندنی هه‌ژمونی "جه‌میل"ی برای دایخست.
له 1989دا، "حافز ئه‌سه‌د" گه‌وره ڕاوێژكاری خۆی "محه‌مه‌د ناسیف"ی كرده به‌رپرسی دۆسیه‌ی ئێران. ئیدی قۆناغی گه‌شه و فراوانبوونی هه‌ژمونی ئێران له سوریا به گشتیی و دیمه‌شق به تایبه‌تی ده‌ستیپێكرد.
له‌و سه‌روبه‌نده‌دا، باڵیۆزخانه‌ی ئێران په‌ره‌ی به چالاكییه كولتووری و ڕۆشنبیرییه‌كانی دا. "سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری ئێران" به ڕێنمایی باڵیۆزخانه‌كه هه‌وڵه‌كانی چڕتر كردنه‌وه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، كه‌سێكی وه‌ك "ڕه‌زا موسه‌وی" ئه‌ركی پێ سپێردرا، ئیدی "ڕه‌زا" ڕۆڵێكی گرنگ و كاریگه‌ری له چاندنی شانه‌ی شیعه‌گه‌را له دیمه‌شق بینی.
سێ هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر "ڕه‌زا موسه‌وی" له ئاكامی هێرشێكی فڕۆكه ئیسرائیلییه‌كان بۆ سه‌ر ناوچه‌ی "سه‌یده زه‌ینه‌ب" كوژرا.
ئه‌و عه‌قیده‌ی سوپای سوریا، ئاشكرای كرد، له ده‌یه‌ی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا، ئێرانییه‌كان له شه‌قامی "ئه‌مین"ی دیمه‌شق ده‌ستیان به كڕینی خانوو و شوقه كرد. هه‌روه‌ها یه‌كه‌م هۆتێلی پێنج ئه‌ستێره‌ییان له ناوچه‌ی "سه‌یده زه‌ینه‌ب" به ناوی "هۆتێلی ڕه‌وزه" دروست كرد.
پاشان پله به پله خانوبه‌ره‌یان له ناوچه‌كانی "حجیره‌و ببیلا" و ڕێگه‌ی نێوان "سه‌بینه و فڕۆكه‌خانه" كڕی و له باكووریشه‌وه خۆیان گه‌یانه "عه‌قره‌با" و تا ناوچه‌ی "قه‌زاز" موڵكیان كڕی.
ئه‌و شێوه كاركردنه‌ی ئێرانییه‌كان به‌رده‌وام بوو، تا به‌شار ئه‌سه‌د، دوای مه‌رگی باوكی ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست.
له سه‌رده‌می به‌شار ئه‌سه‌ددا، ده‌رگای زیاتر به ڕووی ئێران‌دا كرانه‌وه، چونكه به‌شار كۆنترۆڵی لاواز بوو به‌سه‌ر ده‌زگا ئه‌منییه‌كاندا و باڵیۆزخانه‌ی ئێرانیش زیاتر شوڵی لێ هه‌ڵكێشابوو، هه‌ژموونی فراوانتر ببوو.
عه‌قید "خالد موتڵه‌ق" ده‌ڵێت: "له دیارترین ده‌ستوه‌ردانه‌كانی باڵیۆزخانه‌ی ئێران ئه‌وه بوو، پاشكۆی ڕۆشنبیری باڵیۆزخانه‌كه پێشنیازی كردبوو بۆ وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری سوریا، ناوی گۆڕه‌پانی ئه‌مه‌وییه‌كان به ناوێكی دیكه بگۆڕن".
له دوای سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی سوریا له ئازاری 2011دا، قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی پێشووی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران، كه له 3ی كانوونی دووه‌می 2020 له‌گه‌ڵ ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتیی حه‌شدی شه‌عبی له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا كوژرا، گه‌یشته سوریا و ڕاسته‌وخۆ سه‌روكاری له‌گه‌ڵ هاوكێشه‌كانی سوریا هه‌بوو.
كه‌ناڵه ئێرانییه‌كان چیرۆكی نه‌كه‌وتنی دیمه‌شق بۆ ئه‌و پلانه ئه‌منی و سه‌ربازییه ده‌گه‌ڕێننه‌وه، كه قاسم سوله‌یمانی بۆ مانه‌وه‌ی ئه‌سه‌د دایڕشتبوو.
قاسم سوله‌یمانی، بۆ به‌رگرتن له كه‌وتنی دیمه‌شق، چه‌ندین گروپی میلیشیای دروست كرد و چه‌ندین فه‌وجی میلیشیا شیعییه‌كانی عێراقی گواستنه‌وه بۆ شام. به‌شێكی زۆری ئه‌و گروپانه له ناوچه‌ی "سه‌یده زه‌ینه‌ب" جێگیر كران. دیارترینی ئه‌و گروپانه‌ش، بزوتنه‌وه‌ی "نوجه‌با"ی عێراقی بوو.
هه‌روه‌ها قاسم سوله‌یمانی، هێزه‌كانی سوریای ڕێكخسته‌وه و ئه‌ركی نوێی بۆ پارێزگاری له دیمه‌شق پێ سپاردن. له ده‌وروبه‌ری دیمه‌شقیش چه‌ندین بنكه و باره‌گای بۆ هێزه‌كانی ئێران كرده‌وه. ڕێگه‌ی سه‌ره‌كی فڕۆكه‌خانه‌ی دیمه‌شقی تۆكمه كرد و سه‌ربازگه‌كانی سوپای سوریای به گروپی چه‌كدار ئاوه‌دان كردنه‌وه و سه‌نگه‌ری نوێی هه‌ڵكه‌ند بۆ به‌رگریكردن له شاره‌كه.
سه‌ره‌نجام دیمه‌شق نه‌كه‌وت و ئێرانییه‌كان بوونه خاوه‌نی شانازی نه‌كه‌وتنی شاره‌كه، ئه‌مه‌ش ده‌ستی زیاتر ئاوه‌ڵا كردن بۆ سه‌پاندنی هه‌ژمونی خۆیان به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی به‌شار ئه‌سه‌د و گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌منی و سیاسی و ئیداری وڵاته‌كه.