باڵندە و گیانداران چۆن پێشوەختە هەست بە بوومەلەرزە دەکەن؟

#بوومەلەرزە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
|
لەمەوپێش 8 کاتژمێر نوێ کراوەتەوە
سبەی
پوختە :
  • بومەلەرزە بەهێزەکانى ناوچە جیاوازەکانی وەک ئەندەنوسیا (2004)، سوماترا (2010)، تەقینەوە و تسۆنامى گڕکانى لە تۆنگۆ (2022) پشتڕاستی دەکەنەوە کە ئاژەڵەکان ڕەفتارێکی نائاسایییان نیشانداوە پێش روودانى کارەساتەکان.
Primary Asset

سبەی

بەڵگەی زۆر هەیە کە هەندێک لە ئاژەڵەکان دەتوانن هەست بە گۆڕانکارییەکانی پێش کارەساتی سروشتی بکەن وەک بوومەلەرزە و تسونامی. بومەلەرزە بەهێزەکانى ناوچە جیاوازەکانی وەک ئەندەنوسیا (2004)، سوماترا (2010)، تەقینەوە و تسۆنامى گڕکانى لە تۆنگۆ (2022) پشتڕاستی دەکەنەوە کە ئاژەڵەکان ڕەفتارێکی نائاسایییان نیشانداوە پێش روودانى کارەساتەکان.

تسونامی 2004 لە ئەندەنوسیا: زیاتر لە 225 هەزار کەس بەهۆی بوومەلەرزەیەکی گەورەی ژێر دەریاوە گیانیان لەدەستدا کە گوڕەکەى9.1 بوو. ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئاژەڵەکانی وەک فیل، فلامینگۆ، سەگ و باڵندە ڕەفتاری هۆشدارییان نیشانداوە- بۆ نموونە، فیلەکان پەنایان بردووەتە بەرزاییەکان  و فلامینگۆکان ناوچە نزمەکانیان جێهێشتووە و سەگەکانیش ئامادەنەبوون بچنە شوێنێکى کراوە. لە تایلەند خەڵکی پارێزگای بانگ کویی رایانگەیاند، پێش ئەوەی تسونامی ڕووبدات، دەنگى نامۆى گامێشەکان بیستراوە، پاشان ئاژەڵەکان هەڵهاتوون بەرەو بەرزاییەکان، پێش چەند چرکەیەک لە روودانى کارەساتەکە.

تسونامی سوماترا 2010: دیسانەوە باس لەوە کرا کە ئاژەڵەکانی وەک فیل هەست بە گۆڕانکاری لە ئاراستەیان دەکەن و کاردانەوەیان نیشان دەدەن.

تەقینەوە و تسۆنامى گڕکانى لە تۆنگۆ  (2022): دوو ڕۆژ پێش تەقینەوەکە ئاژەڵێکی دەریایی ئازادکراو کاردانەوەی هەبوو بەرامبەر بە سیگناڵێک کە لە ڕەفتاری شێوەی (U) دەچێت.

پرسەکانی سیستەمی ئاگادارکردنەوەی مرۆڤ

لێکۆڵینەوەکان دەریدەخەن کە زۆرێک لە وڵاتان - کە دەگاتە 100 وڵات - سیستەمی پێشکەوتووی ئاگادارکردنەوەی کارەساتیان نییە. ئەمەش بووەتە هۆی زیانی گیانی ناپێویست، ئەوەش هۆکارێکە بۆ ئەوەی خەڵک پەنا بۆ ڕەفتاری ئاژەڵان ببات وەک ڕێنمایی پێشوەختە ئاگادارکردنەوە.

بەڵگەی مێژوویی

هەندێک لە ڕاپۆرتەکان مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە دوو هەزار ساڵ پێش ئێستا. توسیدید (373 پێش زایین) ئاماژەی بە ڕەفتاری نائاسایی سەگ و مار و مشک پێش بوومەلەرزە کردووە. هەروەها لە سەنگافورە و ناپۆلی و سانفرانسیسکۆوە باس لەوە دەکرێت کە ئاژەڵەکان پێش لەرزینێکی توند ڕەفتارێکی نائاسایییان کردووە.

بنەماکانی دیاردەناسیی

ئامێری بومەلەرزەپێوی ئاژەڵان: بە کەمێک لەرزینی زەوی، ئاژەڵەکانی وەک سەگ و مانگا و بزن کاردانەوەیەکی خێرایان دەبێت.

گۆڕانکارییەکانی بەرگەهەوا: زیادبوونی ماددە کیمیاییەکانی وەک ئۆزۆن یان یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن دەتوانرێت پێش لەرزینە بومەلەرزەییەکان لە ڕێگەی کارلێکی ئۆکساندنی خاک و ئاوەوە دەستنیشان بکرێت.

توێژینەوەی زانستی نایاب

1. ماکس پلانک – مارتن ویکێلسکی (2016-2017): لە رێگەى تۆمارکردنى زیاتر لە 18 هەزار لەرزین بە گوڕى 0.4 بۆ 4 دەرکەوت کە ئەگەر لە ماوەی 45 کاتژمێردا جوڵەی ئاژەڵان لە 50 زیاتر بێت، ئەوا ئەگەری بومەلەرزە زیاتر لە 4 جار بەراورد بە پێوەرەکانی ڕێختەر هەیە. وردی سیستەمەکە تا 20 کاتژمێر پێشوەختە سەلمێندرا.

2. پەیوەندی ڤۆڵتیەی ئەلیکترۆنی

لە ناوچە جۆراوجۆرەکاندا، دۆزینەوەی کێڵگە کارۆموگناتیسیەکانی پێش بوومەلەرزە تۆمار کراوە؛ لەوانەیە ئاژەڵەکان هەست بە گۆڕانکاری (کانزابوونی گەردیلەیی ئایۆنی هەوا، لەرزین) بکەن. پێدەچێت ئەم جۆرە وروژاندنانە لە ڕێگەی گۆڕانی ڤۆڵتیە و شەپۆلی کارۆموگناتیسیەوە دروست ببن.

باڵندەی کۆچبەر

باڵندەی ساندپایپەر پێشبینی بوومەلەرزە دەکەن بەدرێژایی ڕێڕەوی کۆچکردنیان کە 14 هەزار کیلۆمەترە. بەپێی  توێژینەوەیەک کە بە هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیای جی پی ئێس و زانکۆکانی فەرەنسا و بەریتانیا (2014-2021) ئەنجامدراوە، کە گۆڕانکاری لەناکاو لە ڕێڕەوی فڕینی باڵندەکاندا پێش ڕووداوە بومەلەرزەییەکان ڕوودەدات.

لەگەڵ ئەوەشدا ڕەفتاری ئاژەڵان بە تەنها بەس نییە بۆ ئاگادارکردنەوەی پێش روودانى بوومەلەرزە. بەڵکو پێویستمان بە ئامرازی تێکەڵاو هەیە وەک هەستەوەری جیۆلۆجی، بایۆلۆژی، بەرگەهەوا و کارۆموگناتیسی. 

 

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی