گۆشتی سوور و مریشك
له ماوه‌ی كه‌متر له یه‌ك هه‌فته‌دا، نرخی یه‌ك كیلۆگرام له گۆشتی سوور و مریشك له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌زار تا سێ هه‌زار دینار به‌رزبووه‌ته‌وه، به‌شێك له هۆكاره‌كانیش بۆ خودی بازرگانان ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه.
به‌پێی به‌دواداچوونی سبه‌ی، له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكدا نرخی یه‌ك كیلۆگرام گۆشتی مریشك له هه‌ولێر له دوو هه‌زار و 500 دیناره‌وه بۆ سێ هه‌زار و 500 دینار به‌رزبووه‌ته‌وه، له سلێمانییش ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 19ـی شوبات نرخی یه‌ك كیلۆگرام گۆشتی مریشك به سێ هه‌زار بۆ سێ هه‌زار و 150 دیناره.
هه‌روه‌ها گۆشتی سوور له 22 هه‌زار دیناره‌وه بۆ 25 هه‌زار دینار بۆ هه‌ر كیلۆگرامێك به‌رزبووه‌ته‌وه. سبه‌ی پرسیاری هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كانی له چه‌ند بازرگان و فرۆشیارێكی گۆشتی سوور و مریشك كرد، ئه‌وان هۆكاره‌كه‌ی بۆ گرانبوونی ئالیك و كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاژه‌ڵ و مریشك له بازاڕ ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
جیاواز له‌و هۆكارانه، یه‌كێك له بازرگانانی مریشك وتی، "هۆكارێكی دیكه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی گۆشتی مریشك، كه‌مبوونه‌وه‌ی پێگه‌یاندن و به‌رهه‌مهێنانی مریشكه و خاوه‌ن كێڵگه‌كانی په‌له‌وه‌ر ده‌یانه‌وێت له‌و ڕێگه‌یه‌وه نرخ به‌رزببێته‌وه".