ترەمپ بڕیارى هەڵگرتنى سزاکانى سەر سوریاى واژۆکرد

#ترەمپ#سوریا
16 کاتژمێر لەمەوپێش
|
لەمەوپێش 16 کاتژمێر نوێ کراوەتەوە
سبەی
پوختە :
  • فەرمانی جێبەجێکردنەکە هەڵگرتنى ناوی دەستەى تەحریر شام لە لیستى تیرۆر ناگرێتەوە، کە بەهۆی پەیوەندییەکانی ڕابردووی لەگەڵ قاعیدە بەسەریدا سەپێنراوە و بڕیارە دواى پێداچوونەوە بڕیار لەو بارەیەوە بدرێت، ئەو گروپە چەکدارییەى بۆ ماوەى ساڵانێک پارێزگای ئیدلیبی سوریای کۆنترۆڵکردبوو، پێش ئەوەی سەرکردایەتی ئەو گروپە چەکدارییانە بکات کە دەسەڵاتى بەشار ئەسەدیان روخاند.
Primary Asset

سبەى

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمەریکا فەرمانێکى جێبەجێکارى واژۆکرد، بۆ هەڵگرتنى سزاکانى سەر سوریا، بەڵام سزاکانى لەسەر بەشار ئەسەد سەرۆکى پێشووى سوریا و یاریدەدەرەکانى وەک خۆى هێشتەوە، لەگەڵ مانەوەى ناوى گروپى تەحریر شام لە لیستى تیرۆردا.

کۆشکى سپى رایگەیاند، بڕیارەکەى ترەمپ لە رۆژى سێ شەممەوە دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە و هەڵگرتنى سزاکانى سەر بەشار ئەسەد و یاریدەدەرەکانى و بریکارەکانى ئێران ناگرێتەوە.

وتیشى هەر بەپێی بڕیارەکە پێداچوونەوە دەکرێت بەبوونى ناوى سوریا لە لیستى پشتیوانانى تیرۆر و کۆشکى سپى پشتیوانى لە سوریاى سەقامگیر و یەکپارچە دەکات.

تۆماس باراک نێردەى ئەمەریکا بۆ سوریا بە رۆژنامەنووسانى راگەیاند، بڕیارەکە هەلێکى گشتگیرە بۆ بناتنانەوەى ئابورى سوریا.

لەیەکەم کاردانەوەى بڕیارەکەدا، وەزیرى دەرەوەى سوریا رایگەیاند، بڕیارەکە یارمەتی وڵاتەکەیان دەدات بە ئاڕاستەى کرانەوە بەرووى کۆمەڵگەى نێودەوڵەتی و بنیاتنانەوەى سوریا و لابردنى رێگرییەکان لەو بارەیەوە.

بڕیارەکەى ترەمپ، پێنج فەرمانی جێبەجێکاری پێشوو هەڵدەوەشێنێتەوە کە چوارچێوەى سزاکانی سوریایان پێکهێناوە. هەروەها دەزگا پەیوەندیدارەکان ڕادەسپێرێت هەنگاو بنێن بۆ دەستبەرداربوون لەسنوردارکردنەکانى دیکەی پەیوەست بە سوریا.

بڕیارەکەى ترەمپ دوای گۆڕانکارییەکی گەورە دێت لە سیاسەتی ئەمەریکا سەبارەت بە سوریا لەدواى کۆبوونەوەى لەگەڵ ئەحمەد شەرع سەرۆکى سوریا لە ناوەڕاستى ئایاردا.

فەرمانی جێبەجێکردنەکە هەڵگرتنى ناوی دەستەى تەحریر شام لە لیستى تیرۆر ناگرێتەوە، کە بەهۆی پەیوەندییەکانی ڕابردووی لەگەڵ قاعیدە بەسەریدا سەپێنراوە و بڕیارە دواى پێداچوونەوە بڕیار لەو بارەیەوە بدرێت، ئەو گروپە چەکدارییەى بۆ ماوەى ساڵانێک پارێزگای ئیدلیبی سوریای کۆنترۆڵکردبوو، پێش ئەوەی سەرکردایەتی ئەو گروپە چەکدارییانە بکات کە دەسەڵاتى بەشار ئەسەدیان روخاند.

Image

 

Image

 

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی