دوای سێ ساڵ لە جەنگ؛ روسیا هەرێمێکی ئۆکراینای بەتەواوی کۆنترۆڵکرد و دەستی بەسەر کێڵگەیەکی کانزای بەنرخی لیسانیۆمدا گرت

#ئۆکراینا#روسیا#لوهانسک#دۆنێتسک#لیسانیۆم
7 کاتژمێر لەمەوپێش
جێگر تەیب
پوختە :
  • لە نوێترین پێشهاتدا مۆسکۆ بانگەشەی کۆنترۆڵکردنی تەواوەتی هەرێمی لوهانسک دەکات. هەروەها لە هەرێمی دۆنێتسک، روسیا دەستی گرتووە بەسەر کێڵگەیەکی لیسانیۆمدا، ئەوەش کێشە بۆ رێککەوتنی نێوان ئەمەریکا و ئۆکراینا دروست دەبێت.
Primary Asset

دۆنێتسک و لوهانسک لەسەر نەخشە

سبەی

دوای 1224 رۆژ، شەڕی روسیا و ئۆکراینا بەردەوامە. تا ئێستا روسیا سەرەڕای کۆنترۆڵکردنی بەشێکی زۆری چوار هەرێمی ئۆکراینا، تا ئێستا هیچ هەرێمێکی بەتەواوی کۆنترۆڵ نەکردووە، بەڵام لە نوێترین پێشهاتدا مۆسکۆ بانگەشەی کۆنترۆڵکردنی تەواوەتی هەرێمی لوهانسک دەکات. هەروەها لە هەرێمی دۆنێتسک، روسیا دەستی گرتووە بەسەر کێڵگەیەکی لیسانیۆمدا، ئەوەش کێشە بۆ رێککەوتنی نێوان ئەمەریکا و ئۆکراینا دروست دەبێت.

بەپێی وتەی بەرپرسانی باڵای روسیا، مۆسکۆ توانیویەتی هەرێمی لوهانسک بەتەواوی کۆنترۆڵ بکات، بەڵام تائێستا لەلایەن ئۆکرایناوە پشتڕاست نەکراوەیەوە.

ئەگەر کۆنترۆڵکردنی تەواوەتی هەرێمی لوهانسک پشتڕاستبکرێتەوە، ئەوا لوهانسک دەبێتە یەکەم هەرێم کە بەتەواوی لەلایەن روسیاوە کۆنترۆڵ بکرێت، ئەوەش دوای نزیکەی سێ ساڵ لە جەنگ.

کۆنترۆڵکردنی هەرێمی لوهانسک بێپیشینەیە، چونکە سەرەڕای پێشڕەوییە بەردەوامەکانی، مۆسکۆ نەیتوانیوە هیچ هەرێمێکی ئۆکراینا بە تەواوی داگیربکات.

جگە لە پێشڕەوییەکانیان لە لوهانسک، سوپای روسیا پێشڕەوەییەکی زۆریشیان لە هەرێمی دۆنێتسک کردووە و توانیویانە دەست بگرن بەسەر کێڵگەیەکی کانزای لیسانیۆم-دا.

دەستگرتن بەسەر کێڵگەی کانزای دەگمەنی لیسانیۆمدا، دەبێتە هۆی دروست بوونی کێشە بۆ رێککەوتنی نێوان ئۆکراینا و ئەمەریکا لەسەر کانزا دەگمەنەکان. رێککەوتنی ئەو دوو وڵاتە بەو شێوازە بووە لە بەرامبەر پاڵپشتیکردنی بەرگریی ئۆکراینادا، ئەمەریکا دەبێتە خاوەنی کانزای دەگمەنی لیسانیۆم لە ئۆکراینا.

روبەری ناوچەکە نزیکەی 100 دۆنمە و یەکێکە لە بەنرخترین خاکەکانی ئۆکراینا، چونکە دەوڵەمەندە بە کانزای دەگمەنی وەک لیسانیۆم کە بەکاردەهێنرێت لە سێکتەری تەکنەلۆژیادا، وەک باتری ئامێرە زیرەکەکان.

ئەو کانزا دەگمەنە زۆر گرنگە بۆ ئابووری ئەمەریکا و ئاسایشی نیشتمانی وڵاتەکە، چونکە لە ئێستادا ئەمەریکا ئەو کانزایە لە چین دەکڕێت.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی