حه‌یده‌ر حه‌نون، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی فیدڕاڵی له عێراق
سبه‌ی
حه‌یده‌ر حه‌نون، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی فیدڕاڵی له عێراق، ڕایگه‌یاند، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا په‌ناگه‌یان بۆ ئه‌و كه‌سانه دابین كردووه، كه سامانی گشتیی عێراقیان به تاڵان بردووه.
له میانه‌ی سه‌ردانێكیدا بۆ ڕوسیا، حه‌نون، له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌ڤزیۆنیدا وتی: "سه‌ردانی ڕوسیامان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ڕوسیای فیدڕاڵ لێكتێگه‌یشتنی نوێ واژوو بكه‌ین".
وتیشی: پێشتر یادداشتێكی لێكتێگه‌یشتنمان هه‌بووه له‌گه‌ڵ نوسینگه‌ی داواكاری گشتیی و وه‌زاره‌تی دادی ڕوسیا، هاتووین نه‌خشه‌ڕێگه‌ی جێبه‌جێكردنی دابڕ‌ێژین.
حه‌نون، باسی له‌وه‌كرد، كاره‌كانی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق و داواكاری گشتیی ڕوسیا و وه‌زاره‌تی دادی ئه‌و وڵاته هاوشێوه‌ن، وه‌زاره‌تی دادی ڕوسیا زۆرێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی هاوشێوه‌ی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكییه، به تایبه‌تی له چاودێریكردنی ڕێكخراوه ناحكومییه‌كان، كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، دۆسییه‌كانی گه‌نده‌ڵی و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ نوسینگه‌ی داواكاری گشتیی‌دا، ئه‌مه‌ش ڕێگه‌خۆش ده‌كات بۆ دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی زیاتر له نێوانماندا.
هه‌روه‌ها وتی: ڕێكخراوی لێبوردنی گشتیی پشت ده‌به‌ستێت به پێنوێنه‌كانی گه‌نده‌ڵی به تایبه‌تی به‌رتیل، خراپ به‌كارهێنان، كه‌ڵكی خراپ له پله و پۆست بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌تی، به‌ده‌ستهێنانی سامانی ناڕه‌وا، خۆ دزینه‌وه له سزا.
حه‌نون باسی له‌وه‌شكرد، ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق، زیاتر له ساڵێكه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی سودانیدا به‌رنامه‌یه‌كی داڕشتووه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، به جددی كار بۆ هێنانه‌دی ئامانجه‌كانی ده‌كات. ئه‌گه‌ر به‌راوردی كاره‌كانمان بكه‌ین له‌گه‌ڵ ده‌زگا هاوشێوه‌كانمان له وڵاتانی عه‌ره‌بیدا، ئه‌وا ئێمه كاری گه‌وره‌مان كردووه. هه‌ڵمه‌تێكمان ده‌ستپێكردووه، بۆ لێپرسینه‌وه و ناومان لێناوه "ئه‌مه‌ت له كوێ بوو"، یه‌كێكیش له پێوه‌ره‌كانی ڕێكخراوی شه‌فافیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی، دانانی یاسایه، له‌و ڕووه‌وه هه‌نگاوی پێویستمان ناوه.
هه‌روه‌ها وتی: "عێراق پێشكه‌وتنی به‌رچاوی له بواری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی به‌ده‌ستهێناوه و له پله‌ی 154ه‌مین وڵاته نه‌ك 157ه‌مین، واته سێ پله هاتووینه‌ته پێشه‌وه، هیوامان ئه‌وه‌یه له ماوه‌ی دوو ساڵی داهاتوودا هه‌نگاوی گه‌وره‌تر بنێین و باشتر بێینه پێشه‌وه. داواشمان كردووه، ڕێكخراوی شه‌فافیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی نوسینگه‌یه‌كی تایبه‌ت له به‌غدا بكاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری وردتری هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی له عێراق ڕووده‌ده‌ن.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا حه‌نون، باسی له‌و ژمارانه كرد، كه له كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن له باره‌ی گه‌نده‌ڵییه‌وه بڵاوده‌كرێنه‌وه و وتی: "ئه‌و ژمارانه‌ی له ڕاگه‌یاندن بڵاوده‌كرێنه‌وه، گریمانه‌یین، ئێمه تا ئه‌مڕۆ نه‌مانتوانیوه بگه‌ینه ژماره ڕاسته‌قینه‌كان".
وتیشی: "هۆكاری نه‌بوونی ژماره‌ی ڕاسته‌قینه بۆ دووڕوویی وڵاتان ده‌گه‌ڕێته‌وه، هه‌ندێك له‌و وڵاتانه‌ی به ئێمه ده‌ڵێن، به‌ره‌نگاری گه‌نده‌ڵی ببنه‌وه، خۆیان گه‌وره‌ترین گه‌نده‌ڵ و ڕاكردووانی عێراقیان له ئامێز گرتووه. سامانێكی زۆرمان تاڵان كراوه، خراوه‌ته بانكه گه‌وره‌كانی وڵاتانی دیكه‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌و سامانه‌ی عێراق له سوڕی ئابووری وڵاتانی دیكه خراوه‌ته كار، پاره‌ی دزراوی عێراق زۆره، ئاسته‌نگی گه‌وره‌ی به‌رده‌م ئاشكرا نه‌كردنی قه‌باره و بڕه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه، بانكه جیهانییه‌كان ئاسته‌نگمان بۆ دروست ده‌كه‌ن، ئیداره و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و وڵاتانه نایانه‌وێت هه‌ژماره بانكییه‌كانمان بۆ ئاشكرا بكه‌ن، ناوی گه‌نده‌ڵكاره عێراقییه‌كانمان پێ ناده‌ن، كه هه‌ژماری گه‌وره‌یان له بانكه‌كانیان كردووه‌ته‌وه.
جه‌ختیكرده‌وه، له ماوه‌ی زیاتر له 19 ساڵی ڕابردوودا، پاره‌یه‌كی زۆری عێراق دزراوه و خراوه‌ته هه‌ژماری بانكی بانكه گه‌وره‌كان و وڵاته گه‌وره‌كانه‌وه. به‌شێك له‌و پاره‌یه بۆ بره‌ودان به تیرۆر به‌كارهێنراوه.
ڕونیكرده‌وه، ئه‌و پاره‌یه‌ی براوه‌ته ده‌ره‌وه، به‌شێكی له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیاوه له خۆ گیراوه و ئه‌وان بوونه‌ته په‌ناگه بۆ ئه‌و دزانه‌ی سه‌روه‌تی عێراقیان تاڵان كردووه، نه‌بوونی كارلێك و هه‌ماهه‌نگی نێوده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ دۆسییه‌ی گه‌نده‌ڵی عێراقدا بووه‌ته یه‌كێك له كێشه گه‌وره‌كانمان.