وێنەیدروستکراوی بونەوەرە نوێکەی دۆزراوەتەوە: Dinghua Yang/AFP/Getty Images
سبەی
زانایان زیندەوەرێکی بەبەردبوی مل درێژیان لە چین دۆزیەوە؛ بەبەردبوەکە وردەکاری سەیر و سەمەرەی بونەوەرەکە نیشان دەدات کە تەمەنی بۆ 240 ملیۆن ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە.
ئەم ئەژدیها دەریاییە ناوی 'Dinocephalosaurus orientalis'ـی لێنراوە، ملێکی درێژی هەیە کە 32 بڕبڕەی تێدایە. بونەوەرەکە لە مار و ئەژدیهای ئەفسانە چینییەکان دەچێت. بەبەردبوەکە زۆر بە باشی پارێزراوە؛ تەنانەی گەدەی ئەو ئێسکی ئەو ماسییانەی تێدا ماوەتەوە کە خواردوێتی ئەمەش گرنگی خۆی هەیە بۆ زانایان بۆئەوەی لە ژینگەی دەرییای ئەو سەردەمە تێبگەن.
لە ساڵی 2003، بۆ یەکەمجار هاوشێوەی لەم جۆرە لە زیندەوەر دۆزرایەوە، بەڵام دۆزینەوە نوێیەکانی ئەم دواییە یارمەتی زانایانی دا بتوانن بونەوەرەکە بونیاتبنێنەوە. ئەوان بەراوردیان کرد بە پەلەوەرێکی تری مل درێژ بە ناوی Tanystropheus، بەڵام ئاماژەیان بەوە کرد کە Dinocephalosaurus بڕبڕەی پشتی زۆر زیاتری هەیە و جەستەی زیاتر لە مار دەچێت.
ئەم توێژینەوەیە پێدەچێت دە ساڵ بخایەنێت و زانایانی چەند وڵاتێکیش بەشدارن تیادا، ئەم دۆزینەوەیە ڕۆشنایی دەخاتە سەر ئەو بوونەوەرە هەمەچەشن و نامۆیانە کە ملیۆنان ساڵ لەمەوبەر لە زەریاکاندا ژییاوە . لە کاتێکدا هەندێک وا بیردەکەنەوە پەیوەندی بە پلێسیۆسۆرەکانەوە هەبێت کە ئەمانیش جۆرێک خشۆکی گەورەی دەریایین بەڵام ئەم بەبەردبوە نوێیە ئەوەی دەرخستوە Dinocephalosaurus هیچ پەیوەندیەکی ڕاستەوخۆی بە پلێسیۆسۆرەکانەوە نییە.
سەڕەرای ئەمانەش، بونیاتنانەوەی ئێسکەپەیکەری ئەم زیندەوەرە دەریاییە گرنگی خۆی هەیە لە بواری زیندەزانیدا و یارمەتی زانایان دەدات زیاتر تێبگەن لەسەر ژینگەی ئاوی ئەو سەردەمە.
وێنەی بەبەردبوە نوێیەکەی دۆزراوەتەوە سەرچاوە: National Museums Scotland/PA Wire)
سەرچاوە: Independent