سبه‌ی
وەزارەتی پێشمەرگە ده‌ڵێت، فەرمانی پێدانی زەوی بۆ نۆ هه‌زار و 579 ئەفسەر و پلەداری تری وەزارەت دەرچووه و داوا له یه‌كه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه ده‌كات په‌له بكه‌ن لە رێکخستن و بە داتاکردنی فۆرمەکان بۆ ئەوەی زۆرترین پێشمەرگە له وه‌رگرتنی زه‌ویی نیشته‌جێبوون سوودمەندببن.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 10ـی ئایاری 2025 بڵاویكرده‌وه، وەزارەتی پێشمەرگە رایگه‌یاند، "دوا بەدوای گەڕانەوەی وەجبەی یەکەمی پێدانی زەوی بۆ ئەفسەران و پلەدارانی وەزارەتی پێشمەرگه، لە سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندی بۆ پێدانی زەوی بۆ (9579) ئەفسەر و پلەداری لیوا و یەکەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە وەرگیراوە.
له‌باره‌ی دابه‌شبوونی ئه‌و ئه‌فسه‌ر و پله‌دارانه‌ی كه زه‌وی وه‌رده‌گرن، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بەم شێوەیە ریزبه‌ندی و چۆنێتیی دابه‌شبوونیانی خستووه‌ته‌ڕوو:-
- ئومرەی ب. ئیدارەی ئەفسەران 131 کەس.
- لیوای 2ـی پیادە 708 کەس.
- لیوای 4ـی پیادە 1400 کەس.
- لیوای 7ـی پیادە 1672 کەس.
- لیوای 11ـی پیادە 1617 کەس.
- لیوای 12ـی پیادە 1622 کەس.
- لیوای 17ـی پیادە 1019 کەس.
- لیوای 18ـی پیادە 1410 کەس.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، کۆی گشتیی ئه‌و ئه‌فسه‌ر و پله‌دارانه‌ی له‌م وەجبەیە سودمەند دەبن ده‌كاته (9579) کەس و ده‌ڵێت، "پرۆسەکە بەردەوامیی دەبێت، بۆیە داوا لە هەموو ئەو هێز و یەکانەی وەزارەتی پێشمەرگە دەکەین پەلە بکەن لە رێکخستن و بە داتاکردنی فۆرمەکانیان و بە رێک‌وپێکی ناردنیان بۆ لیژنەی زەویی وەزارەتمان و هاوکاربن لە جێبەجێکردنی ئەو رێنماییانەی بۆیان نێردراوە، بۆ ئەوەی زۆرترین پێشمەرگە سوودمەندببن لەم پرۆسەیە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان".