سبه‌ی
ڤۆلۆدیمێر زێلینسكی سه‌رۆكی ئۆكراینا، ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی بۆ به‌ده‌مه‌وه‌چوونی بانگه‌وازه‌كه‌ی ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی روسیا و راگرتنی جه‌نگ ده‌ربڕی و ده‌ڵێت، "پوتین ده‌بینم".
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 11ـی ئایاری 2025 ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی روسیا، پێشنیازی دانوستان به‌مه‌به‌ستی راگرتنی جه‌نگی بۆ ئۆكراینا كرد، ڤۆلۆدیمێر زێلینسكی سه‌رۆكی ئۆكراینا رایگه‌یاند، ئاماده‌ن به‌و مه‌رجه‌ی روسیا جه‌نگ رابگرێت و وتی، "به‌رده‌وامبوونی شه‌ڕ بۆ یه‌ك رۆژی تریش سوودی نییه".
زێلینسكی په‌یامێكی له‌و باره‌یه‌وه له ئێكس نووسیوه و جه‌ختده‌كاته‌وه له‌وه‌ی ئۆكراینا ئاماده‌یه بۆ كۆبوونه‌وه‌ی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ روسیادا و دوای پابه‌ندبوونی روسیا به ئاگربه‌ستی گشتگیره‌وه، ئه‌وا له رۆژی دووشه‌ممه 12ـی ئایاره‌وه ئۆكراینا جه‌نگ راده‌گرێت وه‌ك زه‌مینه‌سازی بۆ دانوستان.
سه‌رۆكی ئۆكراینا ده‌ڵێت، "رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو پوتین له توركیا ده‌بینم و له سبه‌ینێوه چاوه‌ڕوانی راگرتنی جه‌نگ ده‌بین".
پێشتر پوتین له وتارێكدا كه ته‌له‌ڤیزیۆنی روسیا بڵاویكرده‌وه رایگه‌یاند،"ئێمه هه‌وڵ بۆ وتووێژی رژدانه ده‌ده‌ین له‌پێناو نه‌هێشتنی هۆكاره بنه‌ڕه‌تییه‌كانی ململانێ و هه‌نگاونان بۆ ئاشتییه‌كی هه‌میشه‌یی و تۆكمه".
پوتین داوایكرد تا رۆژی 15ـی ئه‌م مانگه دانوستان له‌گه‌ڵ ئۆكراینا له ئیستانبوڵ ده‌ستپێبكات، به دوای ئه‌وه‌دا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی بۆ میوانداریكردنی گفتوگۆ و دانوستانی نێوان مۆسكۆ و كیێڤ ده‌ربڕی.