وەرزشوانان چۆن ماسولکەکانیان گرژ دەبێت و چارەسەری چییە؟

#گرژبوونی ماسولکە#را‌هێنان#تەندروستی
یەک ڕۆژ لەمەوپێش
جێگر تەیب
پوختە :
  • زۆرێک لە وەرزشوانان دوای راهێنانی چڕ، هەست بە گرژبوونی ماسولکەکانیان دەکەن. لەم راپۆرتەدا باس لە هۆکارەکانی گرژبوون و چارەسەرییەکان دەکرێت.
Primary Asset

یاریزانێک لە کاتی راهێناندا

سبەی

زۆرێک لە وەرزشوانان دوای راهێنانی چڕ، هەست بە گرژبوونی ماسولکەکانیان دەکەن. لەم راپۆرتەدا باس لە هۆکارەکانی گرژبوون و چارەسەرییەکان دەکرێت.

گرژبوونی ماسولکە کە بە (تەشەنوج)ـیش ناسراوە، توشی یاریزانان و وەرزشوانان دەبێت، گرژبوونی ماسولکە دەبێتە هۆی ئازاری ماسولکە و هەستکردن بە ماندوێتی ماسولکەکە.

سەبارەت بە گرژبوونی ماسولکە، دکتۆر میشێل بێرد، پرۆفیسۆری یاریدەدەر لە زانکۆی قوتابخانەیی میشیگن، دەڵێت: "شتێکی خراپ نییە ئەگەر ماوسولکەکانت گرژبن".

بەپێی پێناسەی دکتۆر بێرد، زۆرجار گرژبوونی ماسولکە 12 بۆ 24 کاتژمێر دەخایەنێت، ئەویش دوای راهێنانی چڕ و قورس. پسپۆڕانی تەندروستی سەبارەت بە هۆکاری گرژبوونی ماسولکە دەگەڕێتەوە بۆ میکانیزمی چاکبوونەوەی ماسولکە کە لە کاتی ئەنجامدانی راهێنانەکاندا خانەی ماسولکەکان و شانە بەستەرەکان تێکدەشکێن.

دوای تێکشکانی خانەی ماسولکەکان، جەستە دەکات بە چاککردنەوەی ماسولکە کە بە (هایپەرترۆفی) ناسراوە، هەروەها پرۆسەی چاکردنەوەی ماسولکە و دروستکردنەوەی بە شێوەیەکی قەبارە گەورەتر. ئەو دوو پرۆسەیە هۆکاری گرژبوونی ماسولکەکانن.

لە بارەی چۆنێتی راهێنان و پەیوەندیی بە گرژبوونی ماسولکە، دکتۆر میشێل بێرد دەڵێت: "یەکێک لە هەڵە باوەکان کە دەکرێت ئەوەیە بەردەوام هەوڵدەدرێت کێش و قورسایی، یان چڕیی راهێنانەکان زیاد بکرێت، بەڵام جەستە کاتێکی زیاتری پێویستە بۆ چاككردنەوەی ماسولکەکان بەو شێوازە راهێنانە".

پسپۆڕان بۆ کەمکردنەوەی گرژبوونی ماسولکەی توند، پێشنیازی ئاو خواردنەوەی زۆر دەکەن، هەروەها لە پێش دەستکردن بە راهێنانەکان خواردنی ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە کاربۆهایدرات یارمەتیدەرن بۆ کەمکردنەوەی گرژبوونی ماسولکەکان.

خوادنی پرۆتین وەک، کەرەی فستق، دوای راهێنانەکان زیادکراوێکی زۆر باشە بۆ یارمەتیدانی زوو چاکبوونەوەی ماسولکەکان.

یەکێکی دیکە لە رێگاکانی کەمکردنەوەی گرژبوونی ماسولکە پلانی کاریگەرە بۆ راهێنانکردن، بەجۆرێک کە رۆژ دوای رۆژ – هەفتە دوای هەفتە بە هێواشی چڕی راهێنانەکان زیاتر بکرێت، هەروەها راهێنانکردن بە ماسولکە جیاوازەکان بەدرێژایی هەفتەکە.

مەساجکردن و یۆگای ئاسان دەتوانێت یارمەتی خێرا چاکبوونەوەی ماسولکە بدات، بەڵام باشترین رێگا بۆ وەک میشێل بێرد ئاماژەی بۆ دەکات، خواردنی باش، خەوی پێویست و کۆنترۆڵکردنی فشارە دەرونییەکانە.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی