بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکانی نیشتەجێبون، حکومەت عێراق 52 شاری نێشتەجێبون دروستدەکات

#
یەک ساڵ لەمەوپێش
پوختە :
  • نزیکەی پێنج ساڵە دەسەڵاتداران هەوڵدەدەن بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی نیشتەجێبوون بە خستنەڕووی پلانەکان بەپێی ژمارەی دانیشتوانی عێراق، کە لە ئێستادا زیاتر لە 43 ملیۆن کەسە.
Primary Asset

عێراق پێویستی بە دروستکردنی 3 بۆ 3.5 ملیۆن یەکەی نیشتەجێبوون هەیە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی قەیرانی نیشتەجێبوون لە کاتێکدا ژمارەی دانیشتووان بە خێرایی گەشە دەکات، بە جۆرێک ساڵانە نزیکەی 2-3% زیاد دەکات.

 حکومەت کار لەسەر دروستکردنی 52 شاری نیشتەجێبوونی نوێ دەکات لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوورو هاوکات قەرزی جۆراوجۆری نیشتەجێبوون پێشکەش دەکات.

 ئەم هەوڵانە وەک هەنگاوی چارەنووسساز سەیر دەکرێن بۆ چارەسەرکردنی ئەو تەحەددیانەی کە ملیۆنان کەس لە سەرانسەری وڵاتدا ڕووبەڕووی دەبنەوە.

نزیکەی پێنج ساڵە دەسەڵاتداران هەوڵدەدەن بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی نیشتەجێبوون بە خستنەڕووی پلانەکان بەپێی ژمارەی دانیشتوانی عێراق، کە لە ئێستادا زیاتر لە 43 ملیۆن کەسە.

 هەروەها دەستڕاگەیشتن بە قەرز بە ڕێژەی سوودی گونجاو بۆ هاوڵاتیان فەراهەم دەکەن. دەستپێشخەرییەکە چینی هەژار و مامناوەند دەگرێتەوە، کە بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخە خەیاڵییەکان و پلاندانانی خراپ و گەندەڵی بەربڵاوەوە، بە زەحمەت دەتوانن ببنە خاوزەنی خانووی خۆیان. 

جگە لەوەش، ململانێ بۆ کڕینی خانوو لە ساڵی 2003ەوە نزیکەی دوو هێندە زیادی کردووە، ئەمەش ملیۆنان کەسی ناچارکردووە لە ناوچە قەرەباڵخ و چرەکاندا نیشتەجێ بن. بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی پلاندانان لە ساڵی 2021دا، 3 ملیۆن هاوڵاتی لە 4 هەزار گەڕەکی زەبەلاح و نیشتەجێبوونی ناڕێکدا دەژین، زیاتر لە هەزار گەڕەکی زەبەلاح تەنها لە بەغدای پایتەختدایە. 

ئەبو حسێن، تەمەن 55 ساڵ، کرێچی لە پارێزگای بابل، تیشک دەخاتە سەر گرفتەکانی زۆربەی هاوڵاتیان کە ناتوانن خانوو بکڕن، "زۆربەی هاووڵاتیان توانای کڕینی خانوویان نییە، چ پارچە زەوییەک بێت، یان لە کۆمەڵگەیەکی نیشتەجێبوون، کە نرخەکانیان بەشێوەیەکی ناسروشتی بەرزبوەتەوە ".

ئەبو حسێن زیادی کرد: ئەوانەی داهاتیان سنووردارە، لەنێویاندا چینی مامناوەند، ناتوانن خانوو بکڕن، بەهۆی هەڵئاوسانی نرخەکان و پارەی پێشەکی خەیاڵی، کە دەتوانێت لە 50 ملیۆن دینار زیاتر بێت. 

وەزارەتی بیناسازی و نیشتەجێکردنی عێراق پلانی دروستکردنی 52 شاری نوێی نیشتەجێبوون لە سەرتاسەری وڵات بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی نیشتەجێبوون و گرانی نرخی خانووبەرە ڕاگەیاندوە. 

بەرپرسانی وەزارەتەکە، جەخت لەوە دەکەنەوە کە لەکاتێکدا قەیرانی نیشتەجێبوون بە خێرایی چارەسەر نابێت، بەڵام گرنگیدانی حکومەت بە شارە نوێیەکانی نیشتەجێبوون هەنگاوێکی چارەنووسسازە لە چارەسەرکردنی ئەو گرفتە.

ئەو 52 شارە نیشتەجێبونە کە بە پڕۆژەی شاری جەواهیری لە بەغدا دەستیپێکردوەو لە 27ی کانوونی دووەمی 2023 بەردی بناغەی دانراوە، زیاتر لە 30 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون و خزمەتگوزاریی هەمەلایەن لە خۆدەگرێت، لەوانەش پەروەردە و پیشەسازی و چاودێری تەندروستی.

لەگەڵ ئەوەشدا ئەمە تەنها لە بەغدا نییە، لە پارێزگای نەینەوا، پڕۆژەی شاری نیشتەجێبوونی غەزلانییە جێبەجێ دەکرێت کە بڕیارە لە 28 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون پێکبێت. پڕۆژەی هاوشێوە لە بابل، کەربەلا، نەجەف، عەمارە، ئەنبار و سەلاحەدینیش بەڕێوەدەچێت.

لە پڕۆژەی شاری جەواهیری (بە بڕی 7 هەزار و 121 دۆنم،) حکومەت بڕیاریداوە 10 هەزار پارچە زەوی نیشتەجێبوونی خزمەتگوزاری پێشکەش بکات بۆ ئەوەی بەسەر هاوڵاتیانی پۆلە جیاوازەکاندا دابەشبکرێت.

لە پرۆژەی غەزلانییەدا حکومەت فەرمانی داوە لە کۆی ئەو 28 هەزار یەکە نیشتەجێبونەی لە پرۆژەکەدا هەیە، 15%ی بەخۆڕایی دابین بکرێت بۆ خێزانە کەم دەرامەتەکان. واتە وەبەرهێنەر یان بەڵێندەر 4200 یەکەی نیشتەجێبون بەخۆڕایی دەدات بە هەژارەکان. ئەم هەوڵانەش چاوەڕوان دەکرێت قەیرانی نیشتەجێبوون بە شێوەیەکی بەرچاو کەمبکاتەوە.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی