دوانیان کارمەندی بەرگریی شارستانین .. سێ کەس لەناو خەزانی پاڵیۆگەیەکی نەوت لە هەولێر گیانیان لەدەستدا

#پاڵێوگە#نەوت#بەرگری شارستانی#گیانلەدەستدان
7 کاتژمێر لەمەوپێش
سبەی
پوختە :
  • بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی (16ـی ئایاری 2025) سێ کەس کە دوانیان کارمەندی بەرگریی شارستانیین لەنێو خەزانی پاڵیۆگەیەکی نەوت لە سنوری ناحیەی شەمامکی سەر بە پارێزگای هەولێر گیانیان لەدەستدا.
Primary Asset

پاڵێوگەیەکی نەوت لە ناحیەی شەمامک- ئەرشیف

سبەی

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی (16ـی ئایاری 2025) سێ کەس کە دوانیان کارمەندی بەرگریی شارستانیین لەنێو خەزانی پاڵیۆگەیەکی نەوت لە سنوری ناحیەی شەمامکی سەر بە پارێزگای هەولێر گیانیان لەدەستدا.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، سەرەتا شۆفێری تانکەرێکی گواستنەوەی سوتەمەنی کەوتوەتە ناو خەزانی پاڵێوگەکە، دوای ئاگادارکردنەوەی بەرگری شارستانی هەولێر، تیمێکی فریاگوزاریی سەر بە بەرگریی شارستانی چونەتە شوێنی روداوەکە و لەکاتی هەوڵدان بۆ دەرهێنانەوەی ئەو کەسەی کەوتوەتە نێو خەزانەکە، دو کارمەندی بەرگری شارستانیش کەوتونەتە نێو خەزانەکە و هەردووکیان گیانیان لەدەستداوە. 

هەر بەپێی زانیارییەکان، تەرمی دوو کارمەندەکەی بەرگری شارستانی دەرهێنراونەتەوە، بەڵام تائێستا تەرمی هاوڵاتییەکە لەناو خەزانەکە دەرنەهێنراوەتەوە.

تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانیی هەولێر هیچ زانیاریەکی بڵاونەکردوەتەوە.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی