بارزانییەکان دەچنە تاران و واشنتن

#نێچیرڤان بارزانی#مەسرور بارزانی#کوردستان#تاران#واشنتن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
جێگر تەیب
پوختە :
  • دوای بەشداریکردنی لە لوتکەی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی لە بەغداد، نێچێرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی تاران دەکات. بۆ پرسی وزە و پێشمەرگە مەسرور بارزانی دەچێتە واشنتن.
Primary Asset

مەسرور بارزانی و نێجیرڤان بارزانی

سبەی

دوای بەشداریکردنی لە لوتکەی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی لە بەغداد، نێچێرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی تاران دەکات. بۆ پرسی وزە و پێشمەرگە مەسرور بارزانی دەچێتە واشنتن.

بەپێی چەند سەرچاوەیەکی ناڕەسمی، دوای تەواوبوونی کارەکانی لوتکەی وڵاتانی عەرەبی لە بەغداد کە بڕیارە سبەینێ شەممە (17ـی ئایاری 2025) دەست پێبکات، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ پرسی ئاسایش دەچێتە تارانی پایتەختی ئێران.

مەبەستی سەردانەکەی سەرۆکی هەرێم تایبەت دەبێت بە پرسی پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، هەروەها چەکدانانی پارتی کرێکارانی کوردستان یەکێکی دیکەیە لەو پرسانەی کە بڕیارە سەرۆکی هەرێم لەگەڵ مەسعود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران گفتوگۆی لەبارەوە بکەن.

لەلایکی دیکەوە، بڕیارە سبەینێ، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان سەردانی ئەمەریکا بکات.

سەرۆک وەزیرانی هەرێم پرسەکانی وزە، کارەبا و پێشمەرگە لەگەڵ بەرپسانی باڵای ئەمەریکا تاوتوێ دەکات. دوو وەزیری حکومەتی هەرێم لەسەر پشکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان یاوەریی مەسرور بارزانی دەکەن.

پرسی پێشمەرگە یەکێکە لەو دۆسیانەی مەسرور بارزانی لەگەڵ ئەمەریکییەکان تاوتوێی دەکات، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە یەکێکە لە شاندەکەی مەسرور بارزانی. 

جگە لە وەزیری پێشمەرگە، کەمال موحەمەد، وەزیری کارەبا و سەرچاوە سروشتییەکان یەکێکی دیکەیە لە ئەندامانی شاندەی حکومەتی هەرێم بۆ واشنتن.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی