ئیسرائیل هێرشی کردە سەر دوو بەندەری یەمەن

#ئیسرائیل#یەمەن#حوسییەکان#ئیسرائیل کاتز#بنیامین نەتەنیاهۆ
12 کاتژمێر لەمەوپێش
|
لەمەوپێش 12 کاتژمێر نوێ کراوەتەوە
جێگر تەیب
پوختە :
  • ئەمڕۆ هێزە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل هێرشیان کردە سەر بەندەرەکانی یەمەن، ئەوەش دوای دێت کە هەفتەی رابردوو فڕۆکەخانەی سەنعای نێودەوڵەتی لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیلەوە کرایە ئامانج.
Primary Asset

سەرپەرشتیکردنی هێرشەکانی سەر یەمەن لەلایەن بەرپرسانی باڵای ئیسرائیلەوە

سبەی

دوای هەڕەشەکانیان، سوپای ئیسرائیل هێرشەکانیان بۆ سەر حوسییەکان دەستپێکردەوە و دوو بەندەریان لە یەمەن کردە ئامانج، بە وتەی بەرپرسانی سەربازی ئیسرائیل بەندەرەکان لەلایەن حوسییەکانەوە بەکارهێنراوە.

ئەمڕۆ هێزە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل هێرشیان کردە سەر بەندەرەکانی یەمەن، ئەوەش دوای دێت کە هەفتەی رابردوو فڕۆکەخانەی سەنعای نێودەوڵەتی لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیلەوە کرایە ئامانج.

سەبارەت بە هێرشەکانی ئەمڕۆ (16ـی ئایاری 2025) ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە بڵاوکراوەکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند: "سوپای ئیسرائیل بە توندی بەندەرەکانی یەمەن، کە لە ژێر کۆنترۆڵی حوسییەکاندان، کردە ئامانج"، ئەوەش دوای دێت کە "فڕۆکەخانەی سەنعاشمان کردە ئامانج".

کاتز نوسیویشیەتی: "وەک پێشتر رامانگەیاند: ئەگەر حوسییەکان بەردەوامبن لە هێرشەکانیان بۆ سەر ئیسرائیل، ئەوا بە توندی باجەکەی دەدەن، ئێمە سەرکردەی گروپە تیرۆریستییەکان بە ئامانج دەگرین، وەک چۆن لە غەززە محمەد زێف و یەحیا سینوارمان لەناوبرد، حەسەن نەسروڵامان لە بەیروت لەناوبرد، ئیسماعیل هەنیەمان لە تاران لەناوبرد. عەبدول مەلیک، سەکردەی حوسییەکان لە یەمەنیش لەناودەبەین"، دەشڵێت: "ئێمە بە هێزی خۆمان بەرگریی دەکەین دژی هەر دوژمنێک".

هەر سەبارەت بە هێرشە نوێیەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر یەمەن، بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند: "فڕۆکەوانەکانمان بە سەرکەوتوویی دوو بەندەی دیکەی حوسییەکانیان لە یەمەن کردە ئامانج، ئەمە تەنها سەرەتایە. هێرشی دیکە بەڕێوەیە، ئێمە نیازمان نییە دانیشین و رێگە بە حوسییەکان بدەین هێرشمان بکەنە سەر، ئێمە زۆر بە توندی هێرشیان دەکەینە سەر، بەتایبەت سەرکردەکانیان و ژێرخانی سەربازیی و ئابورییان".

نەتەنیاهۆ بەردەوام دەبێت سەبارەت بەو لایەنانەی پشتیوانی حوسییەکان دەکەن دەڵیت: "ئەوانەش دەکەین دەکەینە ئامانج کە پاڵپشتیی، رێبەریی و رێگەدان بە حوسییەکان دەدەن کە ئێرانە، حوسییەکان باجێکی قورس دەدەن، ئێمە بە هەموو رێگایەکی پێویست بەرگریی لە خۆمان دەکەین لەپێناو گەرەنتی کردنی ئاسایشی دەوڵەتی ئیسرائیل".

دیمەنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر بەندەرەکانی یەمەن؛

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی