هاوشێوەی مرۆڤ؛ زیرەکی دەستکرد کۆدەبنەوە و بڕیاری هاوبەش دەدەن

#زیرەکی دەستکرد#مرۆڤ#گفتوگۆ
4 کاتژمێر لەمەوپێش
جێگر تەیب
پوختە :
  • زیرەکی دەستکرد هاوشێوەی مرۆڤ دەتوانێت لەسەر پرسەکان رێککەوتن بکات، ئەوە ئەنجامی توێژینەوەی دوو زانکۆی گەورەیە.
Primary Asset

زیرەکی دەستکرد

سبەی

زیرەکی دەستکرد هاوشێوەی مرۆڤ دەتوانێت لەسەر پرسەکان رێککەوتن بکات، ئەوە ئەنجامی توێژینەوەی دوو زانکۆی گەورەیە.

بەپێی توێژینەوەیەکی هاوبەشی زانکۆی ستی ست جۆرجی لەندەن و زانکۆی ئایتی کۆپنهاگن، مۆدێلە گەورەکانی زمانی زیرەکی دەستکرد، وەک چات جی پی تی دەتوانن بە گروپ بەبێ دەستوەردانی دەرەکی گفتوگۆ بکەن و پەرە بە فۆرمێکی زمان بدەن، هاوشێوەی مرۆڤەکان، هەروەها دەتوانن لەسەر بابەتێک گفتوگۆ بکەن و بگەنە رێککەوتن.

سەبارەت بە چۆنێتی کارکردنی مۆدێلە جیاوازەکانی زمانی زیرەکی دەستکرد، ئاریێڵ فلینت ئاشەر، سەرۆکی توێژینەوەکە دەڵێت: "توێژینەوەکە دەریخست کە مۆدێلەکانی زیرەکی دەستکرد دەتوانن فێرببن پێکەوە کار بکەن لە رێگای دروستکردنی تێگەیشتنە هاوبەشەکانەوە، کە هاوشێوەی بنەما بنەڕەتییەکانی کۆمەڵگەیە".

توێژینەوەکە دەریخستووە، مۆدێلە جیاوازەکانی زیرەکی دەستکرد، دەتوانن پێکەوە زیاتر کاری باشتر بکەن، بەراورد بەوەی بە تەنها کار بکەن".

لە توێژینەوەکەدا، پرسیار لە دوو مۆدێلی زیرەکی دەستکرد کراوە، بۆ دۆزینەوەی ناوێکی نوێ، ئەگەر ناوەکە هاوبەش بوایە ئەوا خەڵات دەکران، ئەگەر ناوی جیاوازیان پێشنیاز بکردایە، سزا دەدران، زیرەکی دەستکردەکان توانیان بگەنە بڕیارێک و یەک ناو هەڵبژێرن، ئەوەش بەبێ دەستوەردانی مرۆڤ.

ئەنجامی توێژینەوەکە بۆ توێژەران هەژەند بوو، چونکە پێچەوانەی ئەو دیدگایە بوو کە تەنها مرۆڤەکان دەتوانن لەگەڵ یەکتردا کۆبوونەوە بکەن و بڕیاری هاوبەش لەسەر بابەتێکی دیاریکراو بدەن.

توێژینەوەکە دەریخست مۆدێلەکانی زیرەکی دەستکرد دەتوانن لەگەڵ یەکتردا گفتوگۆبکەن و بڕیاری هاوبەش لەسەر پرسێک بدەن، هاوشێوەی مرۆڤ.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی