فرۆشی ئامێره‌كانی مۆبایلی كۆمپانیای سامسۆنگی كۆری زیادیكردوه و ڕیزبه‌ندیی یه‌كه‌می له به‌رهه‌مه‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ سه‌نده‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆمپانیای "ئای دی سی" كه له بواری په‌یوه‌ندی و ته‌كنه‌لۆجیای زانیارییدا توێژینه‌وه ده‌كات، له سێ مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا فرۆشی كۆمپانیای سامسۆنگ به ڕێژه‌ی 8% زیادیكردوه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردوه كه له‌و ماوه‌یه‌دا كۆمپانیا كۆرییه‌كه 289.4 ملیۆن ئامێری مۆبایلی له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا فرۆشتوه.
ڕاپۆرتی كۆمپانیای "ئای دی سی" ده‌ڵێت، "له چاره‌گی یه‌كه‌می 2024ـدا سامسۆنگ 60.1 ملیۆن ئامێری مۆبایلی پۆستكردوه و 21%ـی بازاڕی ئامێره‌كانی مۆبایلی كۆنترۆڵكردوه. له به‌رامبه‌ردا كۆمپانیای ئه‌پڵی ئه‌مه‌ریكی 50.1 ملیۆن ئامێری مۆبایلی ئایفۆنی پۆستكردوه و 17%ـی بازاڕی ئامێره‌كانی مۆبایلی كۆنترۆڵكردوه.