
كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و شاندی هاوڕێی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق
سبه‌ی
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و فائیق زێدان سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق، له به‌غداد كۆبوونه‌وه و جه‌ختكراوه‌ته‌وه له گرنگیی ڕۆڵی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندا.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 28ـی نیسانی 2024، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و شاندی هاوڕێی، سه‌ردانی فائیق زێدان سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراقیان له به‌غداد كردوه.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق، له دیداره‌كه‌دا جه‌ختكراوه‌ته‌وه له گرنگیی ڕۆڵی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و پێویستیی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداد به‌پێی ده‌ستور.
له‌باره‌ی هه‌مان دیداره‌وه سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێت، "هه‌ردوولا باسيان له گرنگيى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى زياترى نێوان ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد، له‌گه‌ڵ سوودوه‌رگرتنى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى بوارى دادوه‌ريى هه‌رێمى كوردستان له ده‌رفه‌ت و تواناكانى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ريى عێراق و جه‌ختيان له پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى سياسيى وڵات كرده‌وه".
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه "نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی بۆ هه‌وڵه‌کان و ڕۆڵی ئه‌رێنیی فائیق زێدان سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق له چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی وڵات‌دا ده‌ربڕی و هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ خواست".
سه‌ربه‌خۆيی ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى، پاراستنی مافی هه‌موو پێکهاته‌کانی عێراق و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بووه، وه‌ك ڕاگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایكردوه.
