ئەو ژەنەڕاڵانەی کودەتایان دژی ئەربەکان کرد، بە بڕیاری تایبەتی ئەردۆغان ئازاد کران

#
5 مانگ لەمەوپێش
زانیار بەهادین
Primary Asset

نەجمەدین ئەربەکان و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان

سبەی

سەرۆک کۆماری تورکیا بڕیاری ئازادکردنی بۆ ئەو ژەنەراڵە سەربازییانە دەکرد کە دژی نەجمەدین ئەربەکان کودەتایان کرد. 

ڕۆژنامەی فەرمی تورکیا بڕیارێکی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بڵاکردەوە، کە تایبەتە بە دەرکردنی لێبوردن بۆ بەشدارانی کوتادەی 28 شوباتی 1997 کە دژ نەجمەدین ئەربەکان سەرۆک وەزیرانی پێشوتری تورکیا ئەنجامدرا. 

بڕیارەکە کە واژۆی ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی لەسەرە، تێدا ئاماژە بۆ ئەوەکراوە، بەهۆی کیشەی تەندروستیەوە سزای سەر زیندانییەکان هەڵگیراوە"

لە بڕیارەکەدا ئاماژە بە ناوی 14 کەس کراوە، کە فەرمانی سزادانیان لەسەرە هەڵگیراوە و ئازادکراون. ئەو 14 ژەنەراڵە کە خانەنشینکراون، بەهۆی کودەتاکەی 28ـی شوباتەوە سزای زیندانی هەتاهەتایییان بەسەردا سەپێندرابوو.

دۆسیەی لێکۆڵینەوە لە کودەتای 28ـی شوباتی 1997، لەسەرەتای مانگی ئەیلولی 2013 بە تۆمەتی "بەشداریکردن لە هەوڵدان بۆ ڕوخاندنی حکومەت" دەستپێکرد. 

لە دۆسیەکەدا 103 کەس تۆمەتبارکران، دواتر مانگی نیسانی 2018 دادگای تاوانەکانی ئەنقەرە سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەر 21 کەسدا سەپاند و 68 تۆمەتباریش بە بێتاوان ناساند. لەم دۆسیەیدا 4 کەس تۆمەتبار کرابوون بەڵام گیانیان لەدەستدابوو، 10 کەسی دیکەش دۆسیەکانیان بەسەرچووبوو. 

"كودەتای پۆستمۆدێرن" 

ڕۆژی 28ـی شوباتی 1997 ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی توركیا بڕیارنامەیەكی ئاراستەی حكومەتی توركیا کە لەلایەن  نەجمەدین ئەربەكانەوە سەرۆکایەتی دەکرا. 

 بڕیارنامەكە داوای رووبەڕووبوونەوەی "كۆنەپەرستی" و پاراستنی سیستەمی عەلمانیی توركیای دەكرد. هەروەك لە بڕیارنامەكەدا هاتبوو كە دەبێت هەموو قوتابخانە ئاینییەكان لەلایەن حكومەتەوە دەستیان بەسەردا بگیرێت و هەموو ئەو دەزگا ڕاگەیاندنانەی مەیلی ئیسلامییان هەیەدابخرێن . ئەربەكان بڕیارەكانی رەتكردەوە و ئامادە نەبوو ئیمزایان بكات.

دواجار روون بووەوە كە ئەگەر ئەربەكان دەست لەكارنەكێشێتەوە، كودەتایەكی سەربازی بەڕێوەیە. پاش چوار مانگ، ئەربەكان دەستی لەكاركێشایەوە و دواتریش پارتەكەی لەلایەن دادگای دەستووریی توركیاوە هەڵوەشایەوە.

28ـی شوبات لە مێژووی نوێی توركیادا بە "كودەتای پۆستمۆدێرن" ناودەبرێت، ئەگەرچی كودەتاكە سەربازی نەبوو بەڵام سوپای توركیا جوڵێنەری سەرەكیی رووداوەكان بوو

نەجمەدین ئەربەکان

نەجمەدین ئەربەکان ساڵی 1926 لە دایک بووە، لە سەرەتای حەفتاکان بە شێوەیەکی سەرەکی دەستی بەکاری سیاسی کردووە، دامەزێنەر یان هۆکاری دامەزراندنی چەندین پارتی سیاسی ئیسلامی بووە لە تورکیا بۆچوونی وابووە، دەبێت تورکیا لە وڵاتانی ئیسلامی نزیک بێتەوە. 

نەجمەدین ئەربەکان دامەزرێنەری پارتی رەفاهی ئیسلامی و دواتر فەزیلەی ئیسلامییە کە هەردوو پارتەکە داخران، پارتی رەفاهی ئیسلامی هەمان ئەو پارتەیە کە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری ئێستای تورکیا کارتی تێداکردووە و ئەندام بووە تێیدا. 

پارتی ڕزگاری نیشتیمانی دەروازەیەکی گرنگی دەرکەوتنی ئەربەکان بوو، ئەم پارتە لە دوای کودەتاکەی ساڵی 1980ـی تورکیا قەدەغەکرا و دواتر لە ساڵی 1987 سەری هەڵدایەوە. 

ساڵی نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوو بە گەشەی ئەربەکان هەژمار دەکرێت، لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 1995 تورکیا ئەربەکان گەورەی تۆمار کرد و ساڵی 1996 نەجمەدین ئەربەکان بووە سەرۆک وەزیران.

ڕۆژی 28ـی شوباتی 1997 کۆتایی بە وادەی سەرۆک وەزیرانی ئەربەکان هێنرا و پارتەکەشی قەدەغەکرا و سزای زیاتر لە دوو ساڵ زیندانیکردنیشی بەسەردا سەپێندرا. 

دوای کودەتاکەی 1997، ئەربەکان چەند وێستەگەیەکی سیاسی کرد، لەوانە فەزیلەی ئیسلامیی کە ساڵی 2001 داخرا و کۆتاییەکانی 2003یش پارتی فێلیسیتی دامەزراند. 

نەجمەدین ئەربەکان 27ـی شوباتی 2011 کۆچی دواییکرد و دوای حەوت ساڵی لە مردنیشی فاتیحی کوڕی وەک سیاسیەکی نوێ لە تورکیا دەرکەوت. 

کوڕ جێگەی باوکی دەگرێتەوە

پارتی سەرلەنوێ "ڕەفاهـ" لە پارتی سەعادەت کە درێژەپێدەری پارتی فەزیلەتە و لە لایەن نەجمەدین ئەربەکانەوە دامەزرێندراوە جیا بووه‌تەوە و لە 23ی تشرینی دووەمی 2018 بە سەرکردایەتی "فاتیحی کوڕی نەجمەدین ئەربەکان" کە بە باوکی ئیسلامی سیاسی دەناسرێت لە تورکیا ڕاگەیەندرا و خۆی بە میراتگری هێڵی سیاسی ئەربەکانی باوک دەزانێت. 

لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی تورکیا کە ساڵی ڕابردوو ئەنجامدرا، پارتی سەرلەنوێ "ڕەفاهـ" توانی چوار کورسی پەرلەمان بەدەست بهێنێت. پارتەکە لە هەڵبژاردنی ساڵی ڕابردوودا هاوپەیمانی "ئاک پارتی" دەسەڵاتدار بوو و بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماریش، پشتیوانی خۆی بۆ ئەردۆغان دەربڕی.

لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکاندا کە ئەمساڵ بەڕێوەچوون، پارتی سەرلەنوێ "ڕەفاهـ" توانی سەرۆکایەتی شارەوانی گەورە شارەوانییەک و پارێزگەیەک بە دەستبهێنێت، وەک ئەوەی وترا کوڕەکەی ئەربەکان تۆڵەی باوکی لە ئەردۆغان کردەوە.

بگەرێ لە سبەی
    2024 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی