كورسیی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ڕوانێت به‌سه‌ر كورسییه‌كانی په‌رله‌مانتاراندا
سبه‌ی
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكێك بۆ خۆی و درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی كاركردنی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی سه‌ر به كۆمسیۆن "بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجامبدات"، كۆده‌بێته‌وه.
به‌پێی كارنامه‌ی دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، بڕیاره كاتژمێر یه‌كی دوای نیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ شه‌ممه 18ـی ئایاری 2024، ئەنجومەنی نوێنەران كۆببێته‌وه.
دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سێ ته‌وه‌ر له‌خۆیده‌گرێت، یه‌كه‌میان خوێندنه‌وه‌ی دووه‌مه بۆ پڕۆژه‌یاسای پشووه فه‌رمییه‌كان.
ته‌مه‌نی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان و چاره‌نووسی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان
ته‌وه‌ری دووه‌م وه‌ك كارنامه‌ی دانیشتنه‌كه ئاشكرایكردووه، خوێندنه‌وه‌ی دووه‌مه بۆ پێشنیازه‌یاسای هه‌مواری دووه‌می یاسای ژماره 31ـی ساڵی 2019ـی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق.
بڕیاربوو هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان له 10ـی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵدا ئه‌نجامبدرێت، به‌ڵام تا ئێستا هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه ده‌ستیپێنه‌كردووه، له كاتێكدا واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن سێ هه‌فته‌ی ماوه.
سه‌رباری لێدوانی كاربه‌ده‌ستانی كۆمسیۆنه‌كه‌ی عێراق، كه جه‌خت له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی كوردستان له واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا ده‌كه‌نه‌وه، ئاماژه‌كان به‌و ئاراسته‌یه‌دا ده‌ڕۆن كه ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن دواده‌خرێت.
ماوه‌ی یاسایی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی سه‌ر به كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان كه ئه‌ركی سه‌رپه‌رشتیكردن و به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانه، له 7ـی ته‌موزی 2024 كۆتایی پێدێت، بۆیه هه‌وڵده‌درێت له ڕێگه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه، ماوه‌ی یاسایی ئه‌م خوله‌ی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێك درێژبكرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ماوه‌یه‌دا كه "چاودێران پێشبینیی شه‌ش مانگ درێژكردنه‌وه ده‌كه‌ن"، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجامبدرێت.
ئه‌مڕۆ ململانێ شه‌ش مانگییه‌كه له‌سه‌ر كورسییه‌كه كۆتایی پێدێت؟
له سێیه‌م ته‌وه‌ری دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا وه‌ك كارنامه‌ی دانیشتنه‌كه ئاشكرایكردووه، "سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌ڵده‌بژێردرێت".
به‌پێی دوایین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی پرۆسه‌ی سیاسی و دانوستاندن و گفتوگۆی نێوان لایه‌نه‌كان و به‌رئه‌نجامی ململانێكانی ماوه‌ی پێشوو له‌باره‌ی پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه، كه كشانه‌وه‌ی كاندیده‌كه‌ی پارتی ته‌قه‌دوم شه‌علان كره‌یمی لێكه‌وته‌وه، ئێستا ترۆپكی ڕكابه‌ریی له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، له نێوان مه‌حمود مه‌شهه‌دانی و سالم عیساویدا چڕبووه‌ته‌وه، به‌و پێیه‌ی چانسی زیاتر بۆ ئه‌و دوو كاندیده‌یه.
خوێندنه‌وه‌ی شیكه‌ره‌وانی سیاسی بۆ دۆخه‌كه به جۆرێكه، كه ئه‌گه‌ری دانیشتنی مه‌شهه‌دانی له‌سه‌ر كورسیی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، به‌راورد به عیساوی زیاتربێت، به‌و پێیه‌ی ئێستا مه‌حمود مه‌شهه‌دانی سه‌رباری به‌ده‌ستهێنانی پشتیوانیی زۆرینه‌ی لایه‌ن و فراكسیۆنه شیعییه‌كان، له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، كاندیدی پارتی ته‌قه‌دومیشه كه محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات و پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، به شایسته و به‌ری هه‌ڵبژاردن و پشكی خۆی ده‌زانێت.