تەقینەوە گڕکانییەکان بووەتەهۆی ئەوەی داینەسۆرەکان وەک مریشک هاوسەنگی پلەی گەرمیی لەشیان ڕابگرن

#داینەسۆر#تەقینەوە گڕکانییەکان#ڕاگرتنی هاوسەنگی#پلەی گەرمیی لەش
2 مانگ لەمەوپێش
|
لەمەوپێش 2 مانگ نوێ کراوەتەوە
ڕاماڵ خونچە
پوختە :
  • توێژەرانی زانکۆی ڤیگۆو لە ئیسپانیا و زانکۆکانی بریستۆڵ و کۆڵێج ڵەندەن سەرنجیان خستوەتە سەر ئەوەی بۆ یەکەمجار داینەسۆر 180 ملیۆن ساڵ لەمەوبەر توانیویەتی هاوسەنگیی پلەی گەرمیی لەشی ڕابگرێت.
Primary Asset

وێنە: ڕۆیتەرز

سبەی

زانایان ئاماژەیان بەوەداوە تایبەتمەندی خوێنگەرمی کە لە زۆربەی شیردەر و باڵندەکاندا هەیە و بەم جۆرە دەتوانن بەبێ پلەی گەرمیی دەرەوە، هاوسەنگیی لە پلەی گەرمیی لەشیاندا ڕابگرن، بۆ سەردەمی ژوراسی دەگەڕێتەوە کە دووەم قۆناغی دوای تریاسیکە لە سەردەمی ژیانی ناوەڕاست.

لە میانی توێژینەوەکەدا جگە لە نزیکەی هەزار بە بەردبووی داینەسۆرەکان، هەروەها لە نمونە جیاوازەکانی کەشوهەوا  و پێکهاتەی جوگرافی ئەو سەردەمە کۆڵدراوەتەوە.

لە ئەنجامدا دەرکەوتوە داینەسۆرەکانی جۆری theropod کە دوو لە سێ گروپەکەی داینەسۆرەکان پێکدەهێنن (Tyrannosaurus و Velociraptor) لەگەڵ داینەسۆرە کۆتباڵندەکان ornithischian (بە خزمی داینەسۆرە گیاخۆرەکانی وەک Stegosaurus و Triceratopsیشەوە) لە سەردەمی ژورسای زوو چونەتە کەشوهەوای ساردتر.

زانایان لەژێر ڕۆشنایی ئەوەدا وای بۆ دەچن بەم جۆرە گەرمیی ناوەوەی داینەسۆرەکان واتە مێتابۆلیزمی گەرمیی جەستە بە جۆرێک پەرەیسەندوە کە هاوسەنگی ڕابگرێت.

لە بەرامبەردا داینەسۆرەکانی گروپی سۆرپۆدیان کە گروپە سەرەکییەکەی دیکەی داینەسۆرەکان پێک دەهێنێت و جۆرەکانی وەک Brontosaurus و Diplodocus لەخۆ دەگرن، لە ناوچە گەرمەکان ماونەتەوە.

ئەندام لە تیمی توێژینەوەکە، ئالفیۆ ئەلێساندرۆ کێرێیسا لەبارەی توێژینەوەکەوە دەڵێت: "دەرکەوتوە لە کاتی ڕوداوی جێنکینز 183 ملیۆن ساڵ لەمەوبەر کە لە ئاکامی چڕبوونەوەی چالاکییە گڕکانییەکان زەوی گەرم بوو و جۆری گژوگیاکان لەناو چوون، ژمارەیەک لە گروپە سەرەکییەکانی داینەسۆرەکان ناوچەی کەشوهەوا جیاوازیان هەڵبژاردووە".

کێرێیسا سەرنجی خستە سەر ئەوەی کە لەو قۆناغەدا داینەسۆرەکان بۆ ژمارەیەک جۆری دیکە پەرەیانسەندووە و دەڵێت: "لەوانەیە بە هۆی دروستبوونی میکانیزمی خوێنگەرمی داینەسۆرەکان کە بۆ کێشە ژینگەیییەکان دەگەڕێتەوە، داینەسۆرەکانی جۆری theropod و داینەسۆرە کۆتباڵندەکان لە کەشە ساردەکان زیاتر پەرەیان سەندبێت و ئەمەش بووبێتە هۆی ئەوەی زیاتر نەشونما بکەن و وەچەی زیاتر بخەنەوە".

وردەکارییەکانی توێژینەوەکە لە گۆڤاری Current Biology بڵاو کراونەتەوە.

بگەرێ لە سبەی
    2024 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی