لەماوەى 22 ساڵدا رێژەى کورد لە سوپاى عێراق 18% دابەزیوە

#سوپاى عێراق#بابەکر زێبارى
10 کاتژمێر لەمەوپێش
|
لەمەوپێش 6 کاتژمێر نوێ کراوەتەوە
سبەی
پوختە :
  • بەپێی ئامارەکان، رێژەى کورد لە سوپاى عێراق لەدواى ساڵى 2003 لە نزیکەى 20% ەوە تا ساڵى 2007 بۆ 8% دابەزیوە، لە ساڵى 2012 رێژەکە گەیشتووەتە 4%، لە ئێستاشدا رێژەکە بۆ نزیکەى 2% دابەزیوە.
Primary Asset

لەناو وەزارەتى بەرگرى عێراق هێشتا چەند پۆستێکى باڵا بەدەست کوردەوەن

سبەى

سوپاسالارى پێشووترى عێراق دابەزینى رێژەى کوردى لەریزى سوپاى عێراق بەڕێژەى 18% راگەیاند لە دواى روخانى رژێمى سەدام حوسەینەوە تا ئێستا، لەکاتێکدا کورد رۆڵێکى سەرەکى هەبوو لە بنیاتنانەوەى سوپادا.

بابەکر زێبارى سوپاسالاى پێشووترى عێراق رایگەیاند، رێژەى کورد لە سوپاى عێراق لەدواى ساڵى 2003 ەوە تا ئێستا لە نزیکەى 20%ەوە بۆ 2% دابەزیوە، لەکاتێکدا بەپێی دەستور دەبێت هاوسەنگى پێکهاتەکان لە ریزى سوپادا بپارێزرێت، ئەوەش بەپێی راپۆرتێکى سەنتەرى بەیان بۆ توێژینەوە و پلاندانان.

راپۆرتەکە باسى لە ریفراندۆمى هەرێمى کوردستان کردووە بۆ سەربەخۆیی کە چۆن کورد لەدواى داڕمانى سوپاى عێراقەوە بەرانبەر هێرشى داعش لەساڵى 2014 بیری لەسەربەخۆیی کردەوە، بەڵام دواتر سوپاى عێراق بە پاڵپشتى حەشدى شەعبى ناوچە جێناکۆکەکانى لەکورد سەندەوە لەناویاندا کەرکوک و گورزێکى گەورەى لە هەرێمى کوردستاندا و گۆڕانکارییەکى ریشەیی لە هاوسەنگى هێز لە نێوان هەرێم و بەغداد روویدا.

دواى رووداوەکانى 16 ى ئۆکتۆبەرى ساڵى 2017، دوو لیواى سوپاى عێراق کە زۆربەیان کورد بوون و لەناوچە جێناکۆکەکان جێگیربوون لەلایەن سوپاوە هەڵوەشێندرانەوە، ئەوەش بە هۆکارێکى کەمبوونەوەى کورد لە ریزى سوپا دادەنرێت.

لەناو وەزارەتى بەرگرى عێراق هێشتا چەند پۆستێکى باڵا بەدەست کوردەوەن، لەناویاندا فەرماندەى هێزى ئاسمانى، بەڵام چەند پۆستێک لە کورد سەندراونەتەوە لەناویاندا سەرۆک ئەرکانى سوپا. 

بەپێی ئامارەکان، رێژەى کورد لە سوپاى عێراق لەدواى ساڵى 2003 لە نزیکەى 20% ەوە تا ساڵى 2007 بۆ 8% دابەزیوە، لە ساڵى 2012 رێژەکە گەیشتووەتە 4%، لە ئێستاشدا رێژەکە بۆ نزیکەى 2% دابەزیوە.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی