وێنە: میدیاکان
سبەی
ڕۆژ بە ڕۆژ لە سەرتاسەری جیهان پێداویستیی بەکارهێنانی وزە لە هەڵکشاندایە. زیادبوونی ژمارەی دانیشتوانی ئەو وڵاتانەی لە گەشەسەندندان، بە پیشەسازیبوون و پێشکەوتنەکانی تەکنەلۆژیا بوونەتە هۆی کەمبوونەوەی سەرچاوەکانی وزە بە شێوەیەکی جدی لە جیهان و پیسبوونی ژینگە. وڵاتانی پێشکەوتوو چەندین ڕێگای جیاواز بەکار دەهێنن بۆ ئەوەی لە سەرچاوەکانی وزەی نوێبوەوەی وەک: هایدرۆلیک، با، خۆر، زەوی گەرمی geothermal، زیندەوەرەبارستە biomass و شەپۆلی هایدرۆجینی کارەبا بەرهەم بهێنن.
وزەی تورکیا بە ڕێژەی لە سەدا 60-70 پشت بە وڵاتان دەبەستێت، بەڵام ئەو وڵاتە بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ زیادکردنی سەرچاوەکانی وزەی نوێبۆوە. تورکیا بۆ کەمکردنەوەی ئەم پشتبەستوویە بە وڵاتان بەردەوامە لە گەڕان بە دوای سەرچاوەکانی وزەی بە بەردبوو و لە لایەکی دیکەیشیەوە پڕۆژەکانی وزەی نوێبۆوە گەشە پێ دەدات.
هەریەک لە خەڵوزی بەرد، خەڵوزی قاوەیی (ڵیگنایت)، نەوت و گازی سروشتی و وزەی ئەتۆمی لە ڕیزی سوتەمەنەییە بە بەردبووەکاندا پۆلین کراون.
سوتەمەنیی نوێ نەبۆوە بە شێوەیەکی بەربڵاو لە جیهان بەکار دەهێندرێت. ئەم سەرچاوانەی وزەیش لە کاتی بەرهەمهێنان و بەکارهێناندا زیانێکی زۆر بە ژینگە دەگەیەنن.
هەرچەند تورکیا بە شێوەیەکی سنوردار وزە لە خەڵوزی بەرد و نەوت بەرهەم دەهێنێت، بەڵام ناتوانێت بەمە پێداویستییەکانی خۆی پڕ بکاتەوە و بۆیەش ساڵانە بە بڕێکی زۆر گازی سروشتی لە وڵاتانی وەک ڕوسیا، ئێران و ئازەربایجان و نەوتیش لە وڵاتانی وەک ڕوسیا، عێراق و کازاخستانەوە هاوردە دەکات.
وێڕای ئەوەی تورکیا چەندین ڕێگای جیاوازی گرتووەتە بەر بۆ ئەوەی وابەستەیی خۆی بە وزەی وڵاتان کەم بکاتەوە و لەم پێناوەدا چەندین کارگەی کردووەتەوە بۆ بەکارهێنانی خەڵوزی بەرد و بەرهەمهێنانی نەوت لە چیای گابار لە باکوری کوردستان، هەروەها چەندین وێستگەی بەرهەمهێنانی وزەی نوێبۆوەی بونیاد ناوە.
بەرهەمهێنانی وزە لە وزەی خۆر و با
لە میانی 10 ساڵی ڕابردوودا تورکیا بە خێرایییەکی چاوەڕواننەکراو بەرهەمهێنانی وزەی لە ڕێگای تیشکی خۆرەوە زیاتر کردووە. لەگەڵ ئەوەی تورکیا یەکێکە لەو وڵاتانەی زۆرترین تیشکی خۆری بەردەکەوێت، کەچی ساڵی ڕابردوو ڕێژەی بەرهەمهێنانی وزە لە ڕێگای وزەی خۆرەوە لەو وڵاتە هێندەی پۆڵەندا و ئۆکراینا بووە.
تورکیا لە ڕێگای وزەی خۆرەوە لە سەدا پێنج و لە ڕێگای باوە لە سەدا 11ی وزەی بەرهەم هێناوە.
بەرهەمهێنانی کارەبا لە تیشکی خۆر بە بەراورد لەگەڵ جۆرەکانی دیکەی وزە، کەمتری تێ دەچێت.
لە کاتێکدا بەرهەمهێنانی کارەبا لە ڕێگای وزەی خۆر و باوە لە تورکیا لە 2010 تەنها لە سەدا 1.4ی پێک هێناوە، لە لە 2021 بۆ لە سەدا 13 و لە 2023یش بۆ لە سەدا 16 بەرز بووەتەوە.
بەرهەمهێنانی وزە لە با پشکی شێری بەر دەکەوێت و بە جۆرێک ساڵی ڕابردوو بەرهەمهێنانی وزە لە با گەیشتووەتە لە سەدا 11 و تورکیا بە پێش فەڕەنسا و ئیتاڵیا کەوتوەتەوە.
کەچی بەرهەمهێنانی وزە لە وزەی خۆر لە تورکیا لە ڕێژەی لە سەدا پێنجدا ماوەتەوە.
هۆکاری ئەم جیاوازییە بۆ ئەوە دەگەڕێندرێتەوە تورکیا بەر لە وزەی خۆر، وزەی لە وزەی با بەرهەم هێناوە.
تورکیا توانای بەرهەمهێنانی 11 هەزار و 602 مێگاوات لە با و 10 هەزار و 899 مێگاوات كارەبای هەیە لە وزەی خۆر.
بەڵام وێستگەکانی وزە بەردەوام بەم ڕێژەیە وزە بەرهەم ناهێنن.
تورکیا لە هەوڵ دایە بۆ ئەوەی بەرهەمهێنانی وزە لە وزەی خۆر تاکوو 2035 بگەیەنێتە 52.9 گێگا وات و بەرهەمهێنانی وزەیش لە وزەی با بگەیەنێتە 29.6 گێگا وات.