ڤیێنای پایتەختی نەمسا
سبەی
ڤیێنا بۆ سێیەم ساڵ لەسەریەک، پلەی یەکەمی گونجاوترین شارەکانی جیهانی گرتوە بۆ ژیان، ئەوەش بەپێی ڕاپۆرتی ساڵی 2024 گۆڤاری بەناوبانگی " ئیکۆنۆمیست"ـی بەریتانی.
گۆڤارەکە ساڵانە ڕیزبەندی بۆ 173 وڵات لەسەرانسەری جیهان دەکات لەسەر بنەمای 5 هۆکار؛ چاودێری تەندروستی، ڕۆشنبیری و ژینگە، سەقامگیری، ژێرخانی ئابوری و خوێندن.
بەپێی ڕاپۆرتەکە کە دوێنێ چوارشەممە بڵاوکرایەوە، ڤیێنا لەناو ئەو وڵاتانەدا زۆرترین خاڵی کۆکردوەتەوە، پاشان پایتەختی نەمسا کۆپنهاگنی دانیماریکی لە پلەی دووەمدا دێت، ئینجا شاری زیوررخی سویسرا لە پلەی سێیەمدا دێت.
شاری تەلئەڤیڤی ئیسرائیل گەوەترین دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە، بەجۆرێک 20 پلە بەراورد بەساڵی ڕابردوو هاتوەتەخوارەوە بۆ پلەی 112 ڕیزبەندی جیهانی، ئەوەش هۆکارەکەی شەڕی ئیسرائیل و حەماسە.
لەناو وڵاتانی عەرەبی، شارەکانی ئیمارات هاتونەتە پێشەوە، ئەبوزەبی پایتەخت و شاری دوبەی ڕیزی پێشەوەی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست و باکوری ئەفریقایان گرتوە وەک گونجاوترین شارەکانی جیهان بۆ ژیان.
هەروەها هەردوو شاری ڕیاز و جەدەی سعودی، بازی گەورەیان داوە و لە ڕیزبەندییەکە زۆر هاتونەتە پێشەوە
دیمەشقی پایتەختی سوریا، کە لە ساڵی 2011ـەوە لەناوجەنگدایە، بۆ 12 یەمین ساڵ لەسەر یەک ناوی لەخوارەی ڕیزبەندییەکەدا دێت وەک خراپترین شارەکان بۆ ژیان.
ئەو شارانەی زیاتر گونجاون بۆ ژیان لە ساڵی 2024
سەرچاوە: زە ئیکۆنۆمیست